Monday, March 19, 2007

نه‌ورۆزتان پیرۆز

من و نه‌ورۆز که‌ پێده‌که‌نین،

ئه‌و ده‌گری..

بوغز دایده‌گرێ و ئه‌ماسێ..

نه‌ورۆز هیوایه‌ک له‌مابه‌ین دووساڵ دا

که‌ باسی نه‌ورۆز ده‌کرێ له‌رێوه‌ زێهن له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یداکه‌ به‌خه‌یاڵ ساڵێکی نوێ و نوێ یه‌کانی دیکه‌ ده‌پشکنێ.. فلاشێکیش به‌ره‌و ساڵی تێپه‌ڕیو(رابردوو)beak لێده‌دا و به‌ ناو رووداوه‌کانیدا گه‌شتیک(ئه‌گه‌رلێی نه‌بێته‌ قوزه‌ڵقورت)ده‌کاو حه‌زوئاواته‌ وه‌دی نه‌هاتوه‌کانی به‌ گوریسی هیوا ده‌به‌سێ به‌ قۆپیه‌ی کیبۆردی ساڵی داهاتوه‌وه‌ و که‌ره‌ مه‌مره‌ به‌هاره‌ و شه‌ل بشه‌لێ دیاره‌ و .. تاد. له‌راستیدا نه‌ورۆز ده‌بێته‌ "ده‌ره‌جه‌ی سفری کات له‌نێوان دوو ساڵی رابردوو و نوێ.. ساڵی پێشوو چۆن تێپه‌ڕی و چه‌ند بومب له‌ بازاڕه‌کانی جیهانیدا ته‌قینه‌وه؟‌ ساڵی نوێ چۆن ده‌ست پێده‌کا و به‌ کوێ ده‌گا؟ چ گووشییه‌کی موبایل دێته‌ بازار؟ چۆن کونترۆڵ ده‌کرێ و چه‌ند پژۆی دیکه‌ ئه‌گه‌ر سیگناڵێکی بۆ لێده‌ی ئاگر ده‌گرێ و ره‌نگی کام سه‌مه‌ند ده‌چێته‌ بورس و چه‌ند بورجی دیکه‌ سه‌رهه‌ڵده‌دا و چیمان بۆ ده‌که‌ن به‌ حه‌قی موسه‌له‌می ما و چیمان لێ قه‌ده‌غه‌ ده‌که‌رێ(خه‌ریکم توند ئه‌ڕۆم! باهه‌نێ هێواشی بکه‌مه‌وه‌ و له‌سه‌ره‌خو بدوێم) یه‌ تووپ داشتم قلقلی بوود... ره‌ش و سوور و چێره‌یی بوود...

منیش وه‌ک ئه‌و عاله‌مه‌(!!) کاتێ ئه‌مهه‌وێ به‌سه‌ر رووداوه‌کانی ساڵی رابردوودا گاز بده‌م( به‌جیبی سه‌حرای مودێل 77 ی سورمه‌یی – زیوین ی به‌غه‌ڵره‌نگی سه‌قف سالم) ئه‌م فیلمانه‌م (جگه‌ فیلمه‌کانی به‌همه‌ن قوبادی) به‌زێهندا دێته‌ سینه‌ما؛ هه‌زاران بومب ئه‌ته‌قێنه‌وه‌ و هه‌زاران که‌س ده‌مرن و سه‌رده‌بڕیه‌ن و ده‌کرێن به‌ گۆشتی به‌رده‌م تۆپ و بووش پێده‌که‌نێ و تورکیه‌ تووڕه‌یه‌ و سه‌ددام هه‌ر به‌راستی فت و ملی دۆسته‌کانی به‌ده‌م گوریسی داره‌وه‌ ده‌بچڕێن و ماڵ ئاوا و سه‌رمای زستان و بێگازی خه‌ڵک( ئێمه‌ شوکر گازمان بوو و ده‌بێ و.. کوا ده‌وره‌ی خه‌ڵک خه‌ڵکینه‌ش ماوه‌ .. ئه‌وانیش ئازا(!!) بوونایه‌ و ماڵ و خانوویان له‌م به‌رزیه‌دا بکڕیایه‌ یان نه‌وت و سووته‌مه‌نی باشیان زه‌خیره‌ خستایه‌... ها..ها..هامه‌که‌نن شیرپه‌نجه‌ له‌ که‌نینی زۆره‌وه‌ دێ و ناڕوا( ببوورن ده‌بوا شیرپه‌نجه‌م updeat بکردایه‌ و له‌بری ئه‌و بمنووسیبایه‌ "ئیدز" بۆ وه‌ی ژماره‌ی له‌124000تێپه‌ڕیوه‌) تکایه‌ ئه‌و "واو"ه‌ زیادانه‌ بسڕنه‌وه‌ و "،"ی بۆ دانێن....

با باسه‌که‌ هه‌نێ شه‌خسی تر بکه‌مه‌وه‌ ئاخر کورد گوته‌نی: باری مه‌ هه‌ر سه‌د مه‌نییه...

چووینه‌ خانوویه‌کی نوێتره‌وه‌.. خۆم و هه‌ردوو کوڕه‌که‌م بێکار بووین، یانی بێکاریان کردین، به‌ چه‌ند هۆیه‌که‌وه‌ له‌گه‌ڵ گۆڤاری سروه‌ نه‌سازام و ئیتر هاوکاریم نه‌کردن( مانگانه‌ ده‌بوایه‌ دوو وتارم بۆ به‌ڕی کردایه‌تن و ئه‌وانیش سه‌ره‌تامانگی په‌نجاو دواجار شه‌ست و ئه‌مدواییانه‌ حه‌فتا هه‌زار تمه‌نیان بۆ بناردایه‌تم) که‌ ئه‌ویش فت! کوڕه‌گه‌وره‌که‌م ژنی هینا و ئێستا سه‌رله‌ نوێ بوێنه‌ته‌وه‌ به‌ بنه‌ماڵه‌یه‌کی پێنج که‌سی.. و حه‌وتووی رۆژێک له‌ گه‌ڵ باران تا خوا بڵێ به‌سه‌ یاری ده‌که‌ین " من بارانم! کچی هه‌ور و ده‌ریاکان و ئاسمانم...

وه‌ک هه‌ڵس و که‌وتی ئه‌ده‌بیش زۆر بێکار نه‌بووم؛ له‌ چه‌ند فستیواڵی ئه‌ده‌بی دا به‌شداریم کرد( فستیواڵی چیرۆکنووسانی بانه‌، فستیواڵی ناڵی و گه‌لاوێژ له‌ سلێمانی و..)

چه‌ند شێعرێکی دیکه‌ نووسیمیان و هه‌روا به‌ بێ دیوانی مامه‌وه‌..

وێبلاگه‌کانم ده‌وڵه‌مه‌ندتر بوونه‌ و ئێستا نزیک به‌ هه‌زار و پانسه‌د که‌س ده‌یانبینێ(!!)

له‌و دووسه‌فه‌ره‌مدا بۆ ئه‌ودیو بڕیاری بڵاوکردنه‌وه‌ی" نالی و خوێندنه‌وه‌ نوێکانی سه‌رده‌م"یان (له‌ لایه‌ن سه‌نته‌ری رووناکبیری ئێل به‌گی جاف) پێدام.. بنکه‌ی ئاراسیش "شێعره‌سات"ی بڵاونه‌کرده‌وه‌، هه‌ر چه‌ند ساڵی پێشوو بڕیار بوو له‌چاپی بده‌ن..

سایتی په‌رتووک زۆربه‌ی دیوانه‌ شێعره‌کانمی به‌ شێوه‌ی ئلکترۆنیکی و به‌ فورمه‌تی PDF داناوه‌‌ و سایتی ره‌خنه‌ش هه‌نێ له‌ خوێندنه‌وه‌(یان با بڵێین ره‌خنه‌ ئه‌ده‌بیه‌کانمی بلاو کرده‌وه‌ و .. وechm40 ره‌شماڵێکی ئاسمانی تازه‌ی بۆ هه‌ڵداوم و.. دوو وتوێژی (به‌رێژه‌ تێر و ته‌سه‌لم!!) له‌ راسان و رامان و سایتی ئه‌نجومه‌نی قه‌ڵه‌م دا بڵاو کرایه‌وه‌..

دیوانی حه‌بێکی هه‌نگوێنی له‌ ته‌واو بووندایه‌ و هه‌نێ ورده‌ نووسین و یاداشت یشیان ده‌بێ پێ زیاد بکه‌م.. که‌وایه‌ به‌خۆم ده‌ڵێم پاره‌که‌م باش تێپه‌ڕاند و به‌س یه‌ک جار بانگ کرامه‌ (ئه‌وێ)... که‌ ئه‌مانه‌م لای دۆستێک خوێنده‌وه‌ وتی ئه‌وانه‌ خۆ هه‌مووی رابردوو بوو ئه‌ی داهاتوو و ساڵی نوێ؟ وتم راست ئه‌که‌ی به‌ڵام زۆر دڵم پێی خۆش نیه‌ و له‌وه‌ ده‌چی ته‌عتیلی که‌م یان پێمان ته‌عتیل که‌ن.. هه‌موو شتێ له‌ ژێر تۆڕی دیار و نادیاری سیاسه‌تدایه‌ و سیاسه‌تیش زۆر به‌ ئه‌ده‌ب‌ نیه‌.. ره‌نگه‌ شه‌ڕوشۆڕی لا په‌سه‌ندتره‌ و.. تاد. با هه‌ر له‌سه‌ری نه‌ڕۆین! له‌ یاداشتێ ئاوادا قسه‌ی قه‌به‌قه‌به‌ به‌ سه‌ڵاح نیه‌. ئه‌گێڕنه‌وه‌ ده‌ڵێن کابرایه‌ک بوو.. ژنێک دڵی به‌وه‌وه‌‌ نه‌بوو.. ئه‌یوت ترشه‌!

من شه‌وان به‌شه‌وقی شه‌پۆل و

به‌یانی به‌ئه‌شقی دڵێکی پێوه‌ری ئه‌قیانووس هه‌ڵئه‌سام - ها ها ها .. شاعیری بێ دیوان!

خوا و پیاغه‌مبه‌ر و ئه‌سحابان پشت و په‌ناتان بن و ساڵێکی نوێی پڕ له‌ خۆشی و به‌خته‌وه‌ری و سه‌رکه‌وتن و سووته‌مه‌نی و... تان هه‌بێ و له‌ ساڵی داهاتوودا په‌نجه‌ره‌ی هیچ گۆڤارێکتان له‌سه‌ر دانه‌خه‌ن و هیچ نووسه‌رێک به‌ هۆی نووسینه‌کانیه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر نه‌کرێ

به‌و ئاواته‌وه‌ نه‌ورۆزتان پیرۆز

0 Comments:

Post a Comment

Subscribe to Post Comments [Atom]

<< Home