Thursday, June 18, 2009

دیسان دوژمنی گه‌ل



دوژمنی گه‌ل"


رووداوه‌کانی ئه‌م دواییانه‌ هانم ئه‌دا شتێک بنووسم و لێکدانه‌وه‌یه‌کم هه‌بێ له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردن، ناره‌زایی خه‌ڵک، گیر و به‌ندی رووناکبیران و رۆژنامه‌وانان و... هیرش بۆ سه‌ر خوێندکاران و شه‌هید بوونی خۆپیشاننده‌ران و .... به‌ڵام قه‌دیمیان گوتوویانه‌ نان بۆ کارخانه‌ و گۆشت بۆ "فریزێر"! به‌خۆم ئه‌ڵێم بۆ له‌بری ئه‌و کاره‌ پڕمه‌ترسییه‌ ه‌ ه‌ ه‌... شتێک له‌ سه‌ر‌ شانۆنامه‌ی دوژمنی گه‌ل (بۆ جاریی دووهه‌م) نه‌نووسم و ئه‌و لێکدانه‌وه‌ قووڵه‌ دانه‌نێم بۆ سیاسه‌توانه‌کانمان؛ که‌ ماشه‌ڵا رۆژله‌دوای رۆژ له‌ زیادبووندان و خه‌ریکن دژی یه‌ک به‌جوانی لێکدانه‌وه‌ ئه‌ڕێژن ن ن ن...


دوژمنی گه‌ل؛


پێوه‌ندیه‌کانی ده‌سه‌ڵات و مه‌عریفه‌ و رووناکبیران



ئیبسێن شانۆنامه‌ نووسێکی نوێخوازی نوروێژی بوو که‌ کاتی خۆی له‌ لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی نوروێژه‌وه‌ ته‌حه‌موڵ نه‌کرا و ئاواره‌ی هه‌نده‌ران بوو.. به‌ڵام هه‌رگیز له‌ نوێخوازی لای نه‌دا و له‌ ماوه‌ی ژیانی خۆیدا ده‌یان شانۆنامه‌ی نوێی نووسی(25شانۆنامه‌) "ئه‌مه‌ش له حاڵێکدا بوو که‌ نه‌ریتی شانۆیی‌ ئه‌ورووپا له‌ مه‌رگ و فه‌وتاندا بوو و شانۆنامه‌ی شیوازی رۆمانتیکش نه‌ک بۆ هاتنه‌سه‌ر شانۆ به‌ڵکوو بۆ خوێندنه‌وه‌ ده‌نووسرا"‌ باوه‌کوو ئیبسێن به‌ره‌به‌ره‌ ناوبانگی ده‌رکرد به‌ڵام راستییه‌که‌ی ئه‌وه‌یه‌که‌ له‌ 1870به‌ملاوه‌ تا ده‌مرێ(1906)و دوای ئه‌وه‌ش یه‌کێ له‌ گه‌وره‌ترین که‌ڵه‌شانۆنامه‌نووسانی مودێرن(نوێخواز) ه که‌ شانۆی ‌به‌گشتی گوڕا و شۆرشێ مودێرنی رێبه‌رایه‌تی کرد" بۆ وه‌ی برنارد شاو گوته‌نی: شانۆنامه‌کانی ئیبسێن (به‌رێژه‌ی شانۆنامه‌کانی شکسپێر) بۆ ئێمه‌ گرینگییه‌کی زێده‌تری هه‌یه‌.. ئیبسێن نه‌ک هه‌ر ئێمه‌ به‌ خۆمان ده‌نوێنێته‌وه‌ به‌ڵکوو راست له‌ دۆخێکدا ئه‌ماننوێنێته‌وه‌ که‌ تیایداین" (مظهر ئیبسنیسم – برنارد شاو


ئه‌و دوژمنی گه‌ل ی له‌ 1882دا(واته‌ سه‌دوسی و ئه‌ونه‌ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر) نووسی و ئه‌م شانۆنامه‌یه‌ش به‌ راستی له‌و خوێندنه‌وه‌ی شاو به‌ده‌ر نیه‌.. دوکتۆر ئستووکمان (که‌سایه‌تی سه‌ره‌کی ئیبسێن له‌ دوژمنی گه‌لدا) سه‌ره‌تا به‌س ده‌یهه‌وێ خه‌ڵک و سیسته‌مه‌کانی ده‌سه‌ڵات به‌ شێوه‌یه‌کی زانستی ئاگادار بکاته‌وه‌ که‌ "ئاوی حه‌مامه‌کان" پیسن .. به‌ڵام حه‌مامه‌کان سه‌رچاوه‌ی ئابووری و ده‌وڵه‌مه‌ند بوونی ده‌سه‌لاتداران و توێژی ناوه‌ندین و راگه‌یه‌نراوی وا نه‌ک هه‌ر به‌ قازانجی شاره‌دار(وه‌ک ره‌مزی ده‌سه‌ڵات) و توێژی مامناوه‌ند نیه‌ به‌ڵکوو تووشی زه‌ره‌ری زۆریشیانده‌کا و هه‌ر بۆیه‌ به‌هه‌موو توانای خۆیانه‌وه‌ و رۆژنامه‌ی ده‌مامکاوی ده‌نگی گه‌لیش (وه‌ک ره‌مزی ده‌سه‌ڵاتی راگه‌یاندن) نه‌ک هه‌ر ئستووکمان و منداڵه‌لانی به‌ڵکوو دۆسته‌کانیشی(کاپیتان وه‌ک ره‌مزی پێوه‌ندی بۆده‌ره‌وه‌ی ولات) بێکار ده‌که‌ن و ئه‌یخه‌نه‌ ژێر گوشارێکی یه‌کجار ناجوامێرانه‌ که‌ زه‌ختکردنه‌ سه‌ر داهاتووی منداڵه‌کانیشیه‌تی و .... ئستووکمان دوای بینینی ئه‌و هه‌موو ده‌مامکه‌ ئیتر باسی پیس بوونی ئاوی حه‌مامه‌کانی لا ده‌بێته‌ باسێکی لاوه‌کی و باسێکی سه‌ره‌کیتر هه‌ڵده‌بژێرێ؛ بانگهێشتنی خه‌ڵک بۆ شۆڕش..


له‌م باسه‌ کورته‌دا نامهه‌وێ هه‌موو دوژمنی گه‌ل بگێڕمه‌وه‌ بۆ وه‌ی دڵنیام زۆربه‌ی دۆستان و دوژمنانی گه‌ل خوێندوویانه‌ته‌وه‌ یان دیتوویانه‌.. به‌س ده‌مهه‌وێ بپرسم؛


چ دۆخێکی تایبه‌ت بۆته‌هۆی ئه‌وه‌ی که‌ دوای ئه‌و ماوه‌ درێژه‌ بۆ ده‌ربڕینی هه‌ستێکێ ده‌روونی خۆمان یان جه‌ماوه‌ر، په‌نا ببه‌ینه‌وه‌ به‌ر هێنریک ئیبسێن؟


تۆ بڵێی رۆشنبیرانی مه‌ش نه‌که‌وتبێتنه‌ ژێر گوشاری ده‌سه‌ڵات و ده‌مامک و توێژی مامناوه‌ند که‌ به‌رده‌وام له‌ قه‌ڵه‌و بووندان؟؟


یان پێوه‌ندیه‌کانی ده‌سه‌ڵات و مه‌عریفه‌ و رۆشنبیران تووشی گۆڕان هاتبێ و نه‌هاتبێ؟



لێره‌ش جارێ خواستی خه‌ڵک ژماردنه‌وه‌ی راکانه‌،، تۆ بڵێی سبه‌ی ببێ به‌چی؟



* - بۆ زانیاری زێده‌تر له‌ سه‌ر ئیبسێن بڕواننه‌ ' جیهانی مۆدێرن و ده‌که‌ڵه‌ نووسه‌ر له‌ نووسینی مالکۆم برادبری


Thursday, April 23, 2009

شه‌شخشته‌کی


شه‌شخشته‌کی به‌ کێشی قه‌ڵه‌مباز



من شێعرم و، ئه‌زانم دێنمه‌وه‌ له‌بری، ئه‌توانم


وه‌بان بورجی ئیفل دا، فڕین بێنمه‌وه‌ بۆ، قه‌ڵه‌مباز


ئه‌مه‌ش چۆن، هه‌ڵاتن بێنمه‌وه‌ له‌باتی، ئه‌توانێ


جیهان، گه‌شاوه‌ دێته‌ جێی، بگۆڕێ


ئه‌مه‌ شێعره‌ و، په‌ڕه‌نده‌ خوازه‌یه‌که‌ بۆ، هه‌مووکه‌س


وه‌ شار ته‌قه‌یه‌ له‌ فڕنده‌( به‌ چنگی که‌ر)



***


ئه‌مه‌ شێعره‌ به‌ شه‌شی، خوا که‌ به‌هاته‌ جێی، شه‌یتان


ئه‌مه‌ بایه‌ به‌ لوولی، هه‌ناسه‌ که‌ بکه‌وته‌ به‌ر، تۆفان


ئه‌مه‌ ئاوه‌ به‌ ئاویی، به‌رد که‌ نه‌که‌وته‌ به‌ر، ئاسمان


ئه‌مه‌ ئه‌شقه‌ به‌ صادی،گوڵ که‌ نه‌شه‌مزایه‌ ناو، له‌شمان


وه‌ هه‌ر به‌و له‌ته‌ کێشه‌ له‌ که‌سمانه‌وه‌ تا به‌شمان


هه‌های ئیتر ده‌ وڵی که‌ به‌ کلاسیکی ناو ده‌قمان



***


که‌گوایه‌ چی، که‌ مه‌نتیق، نه‌که‌وته‌به‌ر ده‌ستم


که‌ حه‌قیقه‌ت، له‌ باتی مێرووله‌، حه‌شیمه‌ته‌ و


منیش سه‌رم، له‌باتی تۆپ، نه‌هاته‌ بازبازێن


ئه‌مه‌ کێشه‌، به‌ کێشه‌ی کێشم، له‌ حه‌وکه‌رانی وشه‌ و


له‌ باتی خه‌تابه‌ که‌، دێته‌ جێی چیرۆک.. به‌ شێعر


به‌سه‌، که‌ دێڕی دوایی نه‌پرژایه‌ سه‌ر سه‌ری به‌ لامی قاف



***


هه‌تا له‌ شه‌وکه‌رانی جامه‌وه‌ جیمێک(به‌ شه‌ق)


هه‌تا له‌ شه‌رمه‌زاری شاره‌وه‌ دالێک( به‌تف)


هه‌تا له‌ بازه‌بازی خه‌ڵکه‌وه‌ من ( هیچێک)


نه‌بێ به‌ قه‌ڵبه‌زه‌ له‌ شێعری(فت) شیرێک


نه‌هاته‌ ده‌ربڕینی قه‌ڵه‌م بازێک


چ سرته‌سرت و چرپه‌ژانێکی داناوه‌ ئه‌م مێعره‌



***


له‌ شه‌ش شه‌شێنی په‌ڕین که‌هه‌ر به‌قه‌ڵه‌م


به‌ ره‌ش ره‌شێنی شێعر له‌ سپیی کاغه‌ز


به‌ شینه‌ شینی .. بۆم نایه‌ سه‌قیله‌ ئه‌م کێشه‌


به‌شکم ئه‌چم شه‌ڕ نه‌که‌م


به‌ شافی سوور و تێبڕین


هه‌تا دێڕێکی ترکه‌ ببێته‌ شه‌ش


**


له‌ باتی شه‌شه‌ی ئاخر خۆم؛

Saturday, March 21, 2009

نه‌ورۆز









نوێڕۆژ و ژیانه‌وتان لێ پیرۆز گه‌لی دۆست و براده‌رینه‌!


ساڵه‌هایه‌ ساڵ ده‌گۆڕدرێ و مرۆڤی به‌ هیچ یۆتۆپیایه‌ک نه‌گه‌یشتوو به‌رده‌وام خه‌ونی ‌ئامانجێکی دی و ئامانجشارێکی دی په‌روه‌رده‌ده‌کا و تا ساڵی دیسان داهاتوو به‌و ئاواتانه‌وه‌ سه‌رده‌نێنه‌وه‌ و چ بێعاره‌ ئه‌م مرۆڤه‌ نه‌گبه‌ته‌ ئازایه‌ و چ دڵی شێرێکیان هه‌یه‌ له‌م مه‌زلوومستانه‌ جه‌نگه‌ڵه‌ پڕ له‌یاسای بێیاساییه‌دا... من نامهه‌وێ به‌م "قه‌ڵه‌مه‌ ملباریکه"‌م ئاواته‌کانی ئه‌وان زامارکه‌م و ناشمهه‌وێ وه‌ک ئه‌وان خه‌و به‌خه‌رمانی بابردوه‌وه‌ ببینم و سه‌ری ساڵ کاسه ‌هه‌مان دێزه‌ و دیزه‌ هه‌مان شکسته‌ بهۆنمه‌وه‌... ناشمهه‌وێ تاکێتی هه‌موویان بسڕمه‌وه‌ و پێکه‌وه‌ له‌ چێشتی "ئێمه"‌دا لێیاننێم.. هه‌ر بۆیه‌ ئێوه‌ به‌ خوا و ئاواته‌کانتان ئه‌سپێرم و له‌ خۆم و هه‌ڵبژاردن و هه‌وڵ ته‌قه‌لاکانی خۆم ئه‌دوێم و ناشیانده‌م به‌ سپه‌ری ئازادی تۆ و ئه‌ویدیدا(خواعافوویکا په‌رییه‌کی باڵ نه‌خشین بوو و من له‌ ته‌مه‌نی گه‌نجێتیمدا زۆرم پێدا هه‌ڵگووت..)


ساڵی پێشوو بنه‌ماڵه‌ی ئێمه‌ "ته‌وار"ێکی پێ زیادبوو و ناوه‌که‌ی خوابیانگرێ وه‌به‌ر مقه‌ستی ناوگه‌لی قاچاخ که‌وت و بوو به‌"سه‌ما" و خاڵۆزای "باران"....... منیش پێم نایه‌ نێو نیو سه‌ده‌ ته‌مه‌نی قۆڕ .. و خه‌می ئه‌گه‌ره‌کانی ژیانی نه‌وه‌یه‌کی دیکه‌شم پێ زیاد بوو.. و کورد گوته‌نی "گوڵۆڵه‌م له‌ هیچه‌ که‌وته‌ لێژی" و هه‌ستی ته‌نیاو ته‌نیاترینم گه‌شه‌ی کرد و که‌مترین ره‌فیقی نوێم ده‌ست که‌وت و زۆرترین یادداشت و دیمانه‌م ئه‌نجامدا و به‌ خۆشییه‌وه‌(!!) کتێبێکی دیکه‌م "له‌ ژێر تیشکی ره‌خنه‌دا"چاپ بوو.(ده‌ستی چاپی"هه‌نار" و محه‌مه‌د کوردۆ (و هه‌موو ئه‌و دۆستانه‌ی یارمه‌تی ئه‌و بڵاووبوونه‌وه‌یاندا) خۆشبێ و به‌رده‌وام بن له‌و خزمه‌تانه‌یان به‌ ئه‌ده‌ب و ره‌خنه‌ی کوردی و هیوادارم بۆخۆم لانی که‌م چاوم به‌ به‌رگێکی بکه‌وێ... وێبلۆگه‌کانم ده‌یان پرسیاریان وه‌ڵام دایه‌وه‌ و به‌ پێی توانا وتاره‌کورته‌کانمیان نوانده‌وه‌ و له‌ دیالۆگی نابه‌رابه‌ری جیهانی دیجیتاڵدا چالاک بوون و هاوکاریی چه‌ن ماڵپه‌ریی دیکه‌شیان کرد... به‌شداریی چه‌ند دانیشتن و کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌ده‌بی بووم و وتار و سوخه‌نڕانیم ئاراسته‌کرد... " منتوترین درۆ.. تۆمنترین ده‌مامک" وه‌ک دیوانێکی شێعری له‌کۆتاییدایه‌ و ... چه‌ند خوێندنه‌وه‌ی "په‌ڕه‌سیلکه‌کانی کۆچ"و "گره‌وی به‌ختی هه‌ڵاڵه‌" و به‌ڕێوه‌بردنی کارگای چیرۆکی شه‌وار بۆ ماوه‌یه‌ک و.... به‌کورتی کاتێ ئاوڕ له‌ پاره‌که‌م ئه‌ده‌مه‌وه‌: که‌مکار نه‌بوومه‌ .. به‌س وه‌ک ساڵان ‌ شاعیری بێ دیوان مامه‌وه‌ و ... خه‌ونی چاپی دیوانه‌ شێعرییه‌کانیش با بمێنێ بۆ ساڵێکی تر.. به‌و ئاواته‌وه‌...

دیسان‌ سه‌ری ساڵی تازه‌ و جێژنی نه‌ورۆزتان پیرۆز!

Thursday, October 16, 2008

باوان مه‌که‌

باوان مه‌که‌



ئه‌م تاڵانه‌ له‌خۆڕا ره‌نگم ناگۆڕن


دڵ زه‌نگی پیربوون ناژه‌نێ..... باوان مه‌که‌!


ئه‌شق هه‌ر ئه‌شقه‌


منیش هه‌روا نه‌بوومه‌ته‌ شێعربێژی ئه‌م ئاگره‌


مه‌مسووتێنه‌


خۆم له‌خۆڕا په‌ڕۆی بۆسۆی شاره‌که‌مم


کامه‌ شاعیر هه‌موو رۆژێ، وه‌کوومن خۆی رسوا ناکا؟



ئه‌شق هه‌ر ئه‌شقه‌......... و


ئه‌م تاڵه‌ نه‌گبه‌تیانه‌ش هه‌ر زیاد ئه‌که‌ن


دڵ له‌ ژه‌نگی پیربوونیه‌تی .. باوان مه‌که‌!


من له‌خۆرا نه‌بوومه‌ته‌ مه‌شغه‌ڵانی ئه‌م ئاگره‌


شێتم مه‌که‌!


من نازانم کامه‌ شاعیر


له‌ هه‌مانه‌ی خۆشه‌ویستی دزی ناکا؟


که‌چی منیش دزی گه‌وره‌ی شاره‌که‌مم


رۆژێ نیه‌ ده‌سگیر نه‌بم... باوان .. مه‌که‌!



ئه‌م ساڵه‌ نه‌گبه‌تیانه‌ی نێوان ئێمه‌


به‌ شێعر پڕنابنه‌وه‌


تۆ له‌په‌سا هه‌ڵده‌تۆقیت..


منیش ؛


سه‌رم جاڕه‌ لۆکه‌...


که‌چی باوان


کامه‌ شاعیر هه‌موو رۆژێ هه‌مانه‌ی تاوان نادزێ ..و


بێزووی ماچی حه‌رام ناکا؟


کامه‌ شاعیر وه‌کوو من خۆی ریسوا ناکا؟


ئه‌شق هه‌ر ئه‌شقه‌ و


ئه‌م تاڵه‌ نه‌ئامه‌تیانه‌ش هه‌ر زیاد ئه‌که‌ن..


هه‌رزیا..... د


که‌چی باوان


چ شاعیرێ


شێعر و ژنی لا یه‌ک نیه‌ ه‌ه ه‌ه‌‌‌ و


له‌و شه‌پۆله‌ گا.. ئارام و گا.. تووڕه‌دا..


مه‌له‌ ناکا؟ کامه‌ شاعیر؟ کامه‌ شاعیر؟


25/2/75 سه‌قز


--------


ئه‌م شێعره‌ له‌ راستیدا ده‌سپێکی شێعره‌ساته‌کان بوو که‌ له‌ دیوانی شێعره‌سات دا نه‌هاتووه‌،

Friday, June 06, 2008


اسم کودکانمان را دیگر چرا؟


خطاب به‌ تمامی نهادهای حقوق انسانی



شاید ابتدایی ترین حقوق فردی و اجتماعی انسانها، حق نام گذاری فرزندان خویش باتوجه‌ به‌ زبان و فرهنگ عمومی سرزمین آبا و اجدادیشان باشد و ای دریغا!


چه‌ به‌ سادگی از این حقوق محرومیم. دروغم چیست؟ باورکنید درست می گویم؛



روز پنج شنبه‌ 19/2/87 برای صدور شناسنامه‌ی دخترم، به‌ اداره‌ ثبت احوال سقز مراجعه‌ کردم و متاسفانه‌ از همان اتاق اول هشت خوان ابدی بروکراتیک شروع شد؛


اسم درخواستی ما در جزوه‌ی نامهای انتصابی آنها (اسمهایی بیشتر عربی) موجود نبود و صدور شناسنامه‌ با نام پیشنهادی ما امکان نداشت.


یکی از کارمندان که می خواست لطفی کرده ‌باشد نصیحت نمود که مرجع اسم انتخابی خود را (مدرک) به رئیس اداره نشان داده و کسب تکلیف نماییم. از ساعت 10 صبح تا 1 بعد از ظهر جلو درب اتاق رئیس نشستیم و موفق به‌ زیارت ایشان نشدیم. صبح روز شنبه به خدمت رسیده‌ و مرجع "هه‌نبانه‌بۆرینه‌" مرحوم استاد هه ژار را نیز نشان دادم. جناب رئیس لطف بسیار نمود و مامور و معذور گویان فرمودند که: همین الساعه با مرکز استان تماس گرفته و تا یک ساعت دیگر جواب خواهید گرفت. ساعتی دیگر به خدمت رسیدم که متاسفانه حضور نداشتند. یکی از کارمندان اتاق (کارشناسی) لطف کرد و مرا به اتاق خویش راهنمایی نمود و ضمن احساس همدردی با من گفت که فرصتی دهید تا به دفترچه‌ی (جزوه) نامهای ممنوعه نیز مراجه کنم. ایشان صراحتا گفتند که این جزوه‌ها در ثبت احوال به منزله قرآن کریم است و نمی توان از آن تخطی کرد و "ته‌وار" اسم انتخابی خانواده‌ی بیچاره‌ی ما متاسفانه در جزوه نامهای ممنوعه (تغیر یافته) درج بود. خوشبختانه آنروز جناب رئیس در لباس کردی ئاراسته‌(قبا و پانتۆڵ و پشتوێن کردی) زود بازگشتند.


دوباره به خدمت رسیده و کسب تکلیف نمودم: ایشان فرمودند که در صورت پافشاری شما به انتخاب این اسم ما می توانیم آنرا به کمسیون استان بفرستیم. آنجا با حضور استادهای دانشگاه (!!) در موردش تصمیم گرفته خواهد شد و در صورت انتخاب آنها نیز به پایتخت (تهران) ارسال خواهد شد و ... در ضمن نصیحت فرمودند: "که البته این کار نیز وقت بسیار خواهد و هستند کسانی که ماهها و ماهها منتظر چنان جوابهایی از مرکز بوده اند. البته کودک نیز شناسنامه می خواهد و ... و ... و ...


و این سرنوشت پدران و مادرانی است که دوست دارند اسم فرزندانشان انتخاب خودشان باشد نه انتصاب جزوه‌های قدرت!


راستی کیستند کارشناسان و استادان دانشگاهی که به سادگی "ته‌وار" و "تاڤگه" و اسامی زیبای ما را اسمهای ممنوعه اعلام می کنند؟ ای کاش حداقل دلیل اعلام این اسامی را تحت عنوان نامهای قاچاق ابراز می فرمودند. آخر نام قاچاخ(!!) دیگر از جه‌ صیغه‌ای است؟



سقز- سواره‌ سوزنی




----------

ته‌وار: در فرهنگ هه‌نبانه‌بۆرینه‌ به‌معنای "کودک چاق و چله"‌ و "ماده‌باز" آمده‌است

Monday, August 06, 2007

شاعیری بێ دیوان



باش بوو باوه‌ڕیان پێکردین ئه‌گینا له‌وه‌ شێت تر ده‌بووم


باوه‌ڕم پێ ناکه‌ن؟


فه‌رموون ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌؛



شێت ..... ده‌روێش فه‌هیمی



له‌ نووسینه‌کانیشیدا هه‌ر قاقا ده‌کێشێ. خه‌ڵک وه‌ده‌زانن شێت بووه‌ به‌ڵام من جوانی ده‌ناسم له‌ منداڵییه‌وه‌ ده‌یناسم هاوقوتابی بووین. ئه‌و شێت نیه‌. له‌ قوتابخانه‌ش له‌گه‌ڵ منداڵه‌کانی دیکه‌ جیاوازییه‌کی تایبه‌تی هه‌بوو. له‌ خولی ناوه‌ندی به‌ملاوه‌ رووی کرده‌ کتێب خوێندنه‌وه‌. گۆڤار و رۆژنامه‌ی ده‌کڕی و ده‌یخوێنده‌وه‌. سه‌رنجی هه‌موانی بۆلای خۆی راکێشابوو. قسه‌کانی له‌باڵای ته‌مه‌نی به‌رزتر بوون. له‌ خولی پاش ناوه‌ندیدا ده‌ستی به‌ نووسین کرد نووسراوه‌کانی له‌ گۆڤارو رۆژنامه‌کاندا چاپ ده‌کرا. ده‌یهێنا بۆقوتابخانه‌ و بۆی ده‌خوێندینه‌وه که‌م یه‌ک له‌ منداڵه‌کان له‌ نووسینه‌کانی ده‌گه‌یشتن. ئێستاش هه‌ر بیری ئه‌و له‌ کۆمه‌ڵگای مه‌دا کڕیاری نیه‌. بڵێم هه‌ر نیه‌تی، هه‌یه‌تی به‌ڵام به‌ده‌گمه‌ن. مه‌گه‌رکه‌سانێک وه‌ک خۆی.. من نووسینه‌کانیم خۆش ده‌وێ. پێم نه‌ڵێن شێت! من شێت نیم .. ئه‌وانه‌ی نووسینه‌کانی ئه‌ویان خۆش ده‌وێ.. ئه‌وانیش شێت نین. ماوه‌یه‌که‌ واهه‌ست ده‌که‌م هۆگری نووسینه‌کانی روو له‌ زیاد بوونن.. ئه‌گه‌ر هه‌ر وابڕوا هه‌موو شار نێوبانگی شێتی ده‌رده‌که‌ن.. ئه‌وجار شاره‌کانی تریش ئه‌و په‌تایه‌ ده‌گرن. تۆ بڵێی هه‌رئێستاش خه‌ڵکی شاره‌کانی دیکه‌ موفته‌لا نه‌بووبن!؟ کێ ده‌زانێ بووبێتیشن زۆر سه‌یر نیه‌.. دوێنێ له‌ خیابان دیتم؛ ئه‌ملاولام ماچ کرد..قاقای کێشا.. و گوتی: به‌م دنیایه‌ پێناکه‌نی؟ پێکه‌نینم به‌ پێکه‌نینه‌که‌ی هات. دووپاتیکرده‌وه‌ و گوتی ده‌ڵێم به‌م دنیایه‌ پێناکه‌نی؟ به‌ده‌م پێکه‌نینه‌وه‌ گوتم ‌هه‌م پێده‌که‌نم و هه‌م پێی ده‌گریم. ده‌ستی کرده‌ ملم، ماچی کردم و گوتی هه‌روه‌ک خۆم وای، جارجار قاقای پێکه‌نینم رۆژه‌رێیه‌ک ده‌ڕوا و جارجاره‌ش کوڵی گریانم هه‌ڵده‌ستێ و حه‌زده‌که‌م له‌ سووچێک دانیشم و تێر تێر بگریم..


له‌ دڵی خۆمدا گوتم بۆیه‌ پێمانده‌ڵین شیت.. دیسان ماچی کردم به‌ده‌م قاقای پیکه‌نینه‌وه‌ رۆیشت.. له‌ دووره‌وه‌ ده‌ستێکی بۆ هه‌ڵێنام..


دوو حه‌وتوو له‌وه‌پێش له‌ پێشانگای کتێب دیتم؛ چووبووه‌ ناو کتێبێکه‌وه‌.. لێی نزیک بوومه‌وه‌ و به‌ سه‌برێک له‌ شانیم دا.. هێند له‌ نێو کتێبه‌که‌دا نوقم ببوو هه‌ستی پێنه‌کردم.. ده‌ستم له‌ سه‌ر شانی دانا.. لای کرده‌وه‌ و به‌ پێکه‌نینه‌وه‌ رسته‌یه‌کی کتێبه‌که‌ی پیشاندام؛" ئه‌وانه‌ی به‌ناوی .... وتراون هه‌مووی درۆن" قاقا پێکه‌نی و گوتی چۆنه‌؟ گوتم جوانه‌! چاوێکی له‌ نرخی کتێبه‌که‌ کرد و دایناوه‌ و هه‌ناسه‌یه‌کی هه‌ڵکێشا.. به‌ چه‌ند کتێبی دیکه‌شدا روانی و داینایه‌وه‌.. له‌ پێشانگا هاتینه‌ ده‌رێ.. باران به‌ هه‌ڕڕه‌مه‌ ده‌باری.. ماڵاویی لێکردم.. سواری تاکسی بوو .. رۆیشت.


پار بۆ شه‌وه‌ شێعرێک له‌ هۆڵی گشتی شار خڕ ببووینه‌وه‌.. ئه‌ویش شێعری پێ بوو بیخوێنێته‌وه‌. خوێندنه‌وه‌ی شێعر ده‌ستی پێکرد.. یه‌ک یه‌ک ئه‌وانه‌ی شێعریان ئاماده‌ کردبوو بانگ کران و شێعره‌کانیان خوێنده‌وه‌.. هه‌ر جاره‌ی که‌ که‌سێک بانگ ده‌کرا هه‌موو بۆ لای ئه‌ویان ده‌ڕوانی.. کات خلاس بوو. بانگیان نه‌کرد. به‌رپرسه‌که‌ی بانگ کرد و گوتی: من شێعره‌که‌م بخوێندباوه‌ کابه‌ که‌ج نه‌ده‌بوو! هه‌موو پێکه‌نین.


ئه‌وڕۆش دیتم، ئه‌ملاولام ماچ کرد.. کتێبێکی له‌ بن هه‌نگڵدابوو، گوتی دیوانه‌که‌مه‌! گوتم ئه‌دی بۆ پێت ده‌ڵێن شاعیری بێ دیوان؟ گوتی شێته‌.. شێت دیوانیشی هه‌بێ هه‌ر پێی ده‌ڵێن بێ دیوان! دیوانه‌که‌م لێوه‌رگرت و له‌ لاپه‌ڕه‌کانیم روانی، سپی سپی وه‌ک به‌فری کوێستان.. گوتم خۆ! گوتی وس س با که‌س نه‌زانێ.. لێمی ده‌که‌نه‌ تاوان با دیوانه‌که‌م که‌س نه‌یبینێ.. با هه‌ر پێم بێژن "شاعیری بێ دیوان" .. پێکه‌نیم.. له‌ پڕ دیوانه‌که‌ی لێ سه‌ندمه‌ و ماڵاوایی کرد و رۆیشت. له‌ دووره‌وه‌ ده‌ستێکی بۆ هه‌ڵێنام.. کوڵی گریانم هه‌ستا.. له‌ به‌رخۆمه‌وه‌ گوتم ماڵی ئه‌وه‌ی شێتی کردین...



----------


حه‌وتوو نامه‌ی سیروان- ژماره‌ 444 - 7ی گه‌لاوێژی 1386

Thursday, July 19, 2007

شیری دامۆکلێس



ئه‌مه‌ شیری "دامۆکلێس" ه‌ به‌ سه‌ر قه‌ڵه‌مه‌وه‌ ده‌جووڵێ‌

حوکمی ئێعدامی عه‌دنان له‌ راستیدا حوکمی ئێعدامی هه‌موومانه

‌بۆ ویژدانێ بێداری هه‌موو جیهان (ئه‌گه‌ر مابێ و نه‌مردبێ)


مه‌هێڵن ئه‌و حوکمه‌ ناڕه‌وایه‌ به‌رنه‌سه‌ر!