له ناو یاداشته کۆنهکانمدا دۆزیمه‌وه و حه‌زم کرد بڵاوی بکه‌مه‌وه
کۆن و نوێ
پێشتر هه‌نێ کات به‌س له به‌ر بێتاقه‌تی کۆنترین رۆژنامه و گۆڤاره‌کانی ژێرخانهکهمانم ده‌هێنایه سه‌ر و به‌نه‌رمه په‌ڕه‌م لێده‌دان سهردێڕهکانم ده‌خوێندنه‌وه...جار وا بوو چه‌ندین سه‌عات تیپه‌ڕ ده‌بوو بێ ئه‌وه‌ی ئاگام له‌و تێپه‌ڕینه‌ی زه‌مه‌ن بێ..هه‌ر چه‌ند بۆلهبۆڵی دایکم و خێزانم زۆرجاران ئه‌و زه‌مه‌نه پڕ چێژه‌یان دهبچڕی و ئهولاتریشهوه زۆر جار ناچاریان ده‌کردم له‌رێوه بیانبه‌مه‌وه ژێرخان و جارێکی دی غه‌ڵه‌تی وا نه‌که‌م و... هه‌ر ئه‌وه‌ش بووه هۆی ئه‌وه‌ی که ئه‌و چێژه به‌رمه ژێرخان و هه‌رله‌وێ بیچێژم و ئه‌نجام گرت وبه‌ند بنه‌ماڵه‌ی تۆقاند و نه‌ک هه‌ر ئه‌و رۆژنامه و گۆڤارانه به‌ڵکوو هه‌موو کتێبخانه نازه‌نینه‌که‌م( دوو جار به‌گشتی و چه‌ند چار به تاک وتووک) بوو به‌قوربانی ئه ترسه غه‌زه‌به و سووتا و فڕێدرا و خرایه چه‌می گه‌وره.. ره‌نگه ئه‌م دواییه‌تان لا سه‌یر بێ به‌ڵام به‌راستمه؛ جارێکیان که هاتمه‌وه هه‌ر چیمکرد و گه‌ڕام سێ به‌رگ فه‌رهه‌نگی خاڵم(هه‌بوو که) نه‌مدۆزینه‌وه.. دایکم گوتی بۆی دامه‌چۆ ترساین بردمانهته ماڵ خوشکت! هه‌ر چه‌ند هه‌نێ ئارامبوومهوه به‌ڵام زۆر به ئه‌هوه‌نی به دایکم گوت دایکه‌گیان ئه‌و کتێبانه سیاسی نین مانای وشه کوردییه‌کانی تێدایه و به‌س.. زه‌رده‌یه‌ک گرتی و فه‌رمووی باشه ئه‌ڵێم بۆتی بێننه‌وه... به‌ڵام له‌ولاوه ؛ خوشکم مێردێکی ترسنۆکی هه‌بوو که لای وابوو ئاخری من سه‌ری هه‌موو بنه‌ماڵه ده‌خۆم و خوا عه‌مری نه‌دا ئه‌گینا بهدزیشهوه بوایه قه‌ڵه‌م قاقهزیشی له‌ماڵدا نه‌ده‌هێشت و... دواجار ده‌یگێڕایه‌وه که به‌چ ئازایه‌تییه‌ک بێ ئه‌وه‌ی تۆزاڵیکیش بترسێ ئه‌و کتێبانه‌ی به دزهدز پێچاوه له گونییه‌وه و دیسان بێ ئه‌وه‌ی بترسێ چه‌ندین شه‌قامی تا چۆمی گه‌وره بڕیوه و بێئه‌وه‌ی بهێڵێ که‌س بیبینێ لهچۆمێی فڕێداون و ئه‌و به‌ڵا سه‌نگینه‌ی له‌سه‌ر بنه‌ماڵه دوور خستۆته‌وه(ئه‌زانم پێکه‌نینتان دی به‌ڵام سوێن به‌و هه‌موو کتێبه شه‌هیدانه‌م به‌ڕاستمه و درۆی چیرۆکانه ناکه‌م) حه‌ز ئه‌که‌م ئه‌وه‌ش بنووسم که دوای بیستنی ئازایه‌تیی ئهوکابرا نه‌ترسه ئه‌وه‌ند تووڕه‌بووم که چه‌ندین چار به‌هه‌موو توانامه‌وه سه‌رم له‌دیواری ماڵهوهکوتاو ئه‌گه‌ر براکانم نه‌بوونایه هه‌ر ئه‌و رۆژه تواو بووبووم و ئێستا خه‌ڵک شاعیرێکێ ئاوه‌ها نوێخوازی به‌خه‌ویش نه‌ده‌دی و... لاموایه قسه‌م لێبووه چیرۆک و له باسه سه‌ره‌کییه‌که‌م لادا.. به‌ڵام شوکر ئه‌ده‌بی مۆدێرن و پاش مودێرن ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ی داوه‌ته‌وه به شاعیر یان نووسه‌ر و ته‌نانه‌ت گۆرانی بێژ که بچێته‌وه سه‌ر ئه‌سڵی مه‌تڵه‌ب و سه‌رله‌نوێ نه‌ک هه‌ر قسه‌ی پێش یان پاش به‌ڵکوو زه‌مه‌نه لێک بچڕاوهکانیش بێنێته‌وه سه‌ر یه‌ک و دیسان بیاننووسێته‌وه.. قسه‌له‌سه‌ر رۆژنامهوگۆڤاری کۆن بوو که پێشتر بۆ بێتاقه‌تی و ئیستا به جیددی لێیان ده‌گه‌ڕم و ده‌یانخوێنمه‌وه.. ئه‌گه‌ر وتتان له‌به‌ر چی؟ ئهانم نازانن! به‌ڵام بشزانن گرینگ نیه، گرینگ ئه‌وه‌یه زۆر باسی نویی تیایه که ئیستاش که‌س ناوێرێ یان ناهێڵن بیکا.. باوه‌ڕ ناکه‌ن؟ کارێکی نیه، هازاگووی و هازا مه‌یدان....
0 Comments:
Post a Comment
Subscribe to Post Comments [Atom]
<< Home