Tuesday, August 02, 2005

رووداوه‌کانی مه‌هاباد و..

رووداوه‌کانی مه‌هابادو شاره‌کانی دیکه‌ی کوردستانی ئێران نیشانه‌ی ئه‌و راستییه‌یه‌ که‌ ره‌نگه‌ هه‌زاران جار گوتراوه‌ وئه‌ویش داخوازی هه‌نێ مافی ره‌واو به‌ر حه‌قه‌ که‌ به‌داخه‌وه‌ هیچکام له‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران (له‌ میژووی درێژخایه‌ندا)ملیان نه‌داوه‌تێ و به‌رده‌وام گوێیان لی کپ کردوه‌ و هه‌وڵی سه‌رکوتکردنیان به‌ شێوه‌گه‌ل جۆراوجۆر بۆ داوه‌ و هه‌رگیزیش نه‌گه‌یشتوونه‌ته‌ ئه‌نجام... بۆ وه‌ی کوشت و بڕ له‌ هیچ کوێی دنیا نه‌یتوانیوه‌ بۆ هه‌میشه‌ سه‌پۆشێک بێ بۆ خواستی به‌رحه‌قی نه‌ته‌وه‌یی و هه‌وڵ و خه‌باتیان.. به‌تایبه‌ت له‌ سه‌ده‌ی دوای بیستدا که‌ هه‌موو نه‌ته‌وه‌کانی جیهان به‌و راستییه‌ گه‌یشتوونه‌ که‌ ده‌بێ بتوانن به‌ ئازادی و ئاشتی و به‌ شێوه‌ی دێمۆکراسییانه‌ پێکه‌وه‌ بژین و کێشه‌کانیان به‌ دیالۆگ و ئاخاوتن چاره‌سه‌ربکه‌ن نه‌ک کوشت و بڕ و سه‌رکوتکردنی یه‌کدی و .... ئه‌وه‌ی گوێ له‌م راستییه‌ی مێژوو ده‌خنێ ناچار ده‌بێ به‌ره‌نگاری نه‌ته‌وه‌ ببێته‌وه‌ و نه‌ته‌وه‌ش هه‌رگیز نامرێ!

0 Comments:

Post a Comment

Subscribe to Post Comments [Atom]

<< Home