Tuesday, March 28, 2006

گۆڤاری سروه‌ (!!)

گۆڤاری سروه‌ ی ژماره‌ 236 ئابڕووچوونه‌ و به‌س

گۆڤاری سروه‌ به‌ 21 ساڵ ئه‌زموونی رۆژنامه‌گه‌ری له‌مامۆستا هێمنی ره‌حمه‌تییه‌وه‌ تا ئه‌حمه‌دقازی و دواتر نوێ و نوێترخوازان... له‌کاتێکدا بڵاوده‌کرێته‌وه‌ که‌ زۆربه‌ی فۆنته‌کانی یان گۆڕاون بۆ فۆنتی عه‌ره‌بی و "وه‌ئه‌ستۆ بگرن"ی کردۆته‌ "وه‌ئه‌ستۆ بطڕن" یان هیچ وشه‌یه‌کیان بۆ نه‌لکاوه‌ پێکه‌وه‌ یان به‌شی ره‌خنه‌ی نوێ یان فرێداوه‌ته‌ به‌شی جه‌دوه‌له‌وه‌ و... تاد. ئه‌مه‌ له‌ حاڵێکدایه‌ که‌ سروه‌ چۆته‌ تاران و دیعایه‌ی حرفه‌یی و ته‌خه‌سوسی بوونی زێده‌تر ده‌کا و.. ئه‌یهه‌وێ وه‌ک مێنبه‌رێکی ده‌نگ به‌رز ره‌خنه‌کاریی رۆشنبیرانی کوردستان بکا..
به‌ راستی دوای ئه‌وماوه‌ درێژخایه‌نه‌ گۆڤاری سروه‌ بۆ به‌و شێوازه‌ بڵاو ده‌بێته‌وه‌؟
تۆ بڵێی ده‌ستێکی پشت په‌رده‌ ویستبێتی ئه‌زموون به‌ فیڕووبدا؟
تۆ بڵیی تاران به‌و هه‌موو ده‌بده‌به‌ و که‌بکه‌به‌ی شارستانیه‌ته‌وه‌، کوردیزانێکی لێنه‌بێ دوای پیتچینی و ئاماده‌بوون(!!) بۆ چاپ چاوێک به‌سه‌ر گۆڤاره‌که‌دا بخشێنێ؟
ئه‌مه‌ به‌راستی که‌مته‌رخه‌می له‌راده‌ به‌ده‌ری به‌ڕێوه‌به‌رانی باڵای(!!) سروه‌ ناگه‌یه‌نێ له‌ ئاست بابه‌تێکی گرینگی وه‌ک فه‌رهه‌نگ و ئه‌ده‌بی کوردی؟
له‌ ده‌ورێكدا كه‌ وڵاتانی دێ بچووکه‌که‌ی مارشاڵ حه‌قیقه‌تی دیجیتاڵیمان بۆ ساز ده‌که‌ن.. ئێمه‌ ناتوانین فۆنتی ده‌ستکردی ئه‌وان به‌کار بهێنین...ئیتر ئه‌م هه‌موو دیعایه‌ زل و ناوبۆشانه‌مان له‌ چیه‌؟

0 Comments:

Post a Comment

Subscribe to Post Comments [Atom]

<< Home