ئاسۆ و ئاشتی یش؟؟
ئاسۆ و ئاشتی له‌به‌رچی؟
به‌داخه‌وه هه‌واڵی به‌ستنی دوو حه‌وتوونامه‌ی ئاسۆ و ئاشتی بڵاوبۆته‌وه و ئه‌و فه‌زا بچووکه رۆژنامه‌گه‌رییه‌ش غه‌دری زێده‌تری لێ‌کرا و ئیداره‌ی ئیرشادی ئیسلامی، له‌بری یارمه‌تیدانی زێده‌تر بۆ چاره‌سه‌رکردنی دۆخی قه‌یراناوی هه‌نووکه‌یی و کردنه‌وه‌ی درگاگه‌لێکی نوێ بۆ دیالۆگ و ...، به‌داخستنی ئه‌و دووحه‌وتوونامانه گوشارێکی زێده‌تر ده‌خاته‌سه‌ر رووناکبیران و قه‌له‌م به‌ده‌ستان و رۆژنامه‌وانانی کورد و ئه‌مه‌ش نه‌ک هه‌ر هیچ یارمه‌تییه‌ک نادات بۆ چاره‌سه‌ری و له‌گرفت ده‌رچوونی هه‌نووکه‌یی ئه‌وان، به‌ڵکوو رۆژ له‌دوای رۆژ دۆخه‌که ئاڵۆزتر‌و ناخۆشتر ده‌کاو ... هه‌تا کوی نازانم.. ره‌نگه سبه‌ینێ بۆ مه‌یدان دانی دووباره به‌و بلاڤۆکانه، دێر بێت...
به‌ش به‌حاڵی خۆم /وه‌ک رۆژنامه‌گه‌رێکی کورد/ به‌توندی ئه‌و کاره‌ی ئیرشادی ئیسلامی مه‌حکووم ده‌که‌م و داوا ده‌که‌م هه‌موو نووسه‌ران و رۆژنامه‌وانانی کورد له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و کاره‌دا ناره‌زایی خۆیان به شێوه‌ی نووسراو ئاراسته بکه‌ن و داوای ئازاد بوون و سه‌رله‌نوێ بڵاوبوونه‌وه‌ی ئاسۆ و ئاشتی بکه‌ن.... به‌و هیوایه‌وه
0 Comments:
Post a Comment
Subscribe to Post Comments [Atom]
<< Home