Wednesday, October 25, 2006

[.....]

[....]

به‌ داخه‌وه‌ هه‌واڵێکی ناخۆشی دیکه‌ بڵاو بۆوه‌ و دیسان ره‌نگه‌ په‌نجه‌ره‌ی حه‌وتوونامه‌یه‌کی دیکه‌مان لێ داخرێ.. وه‌ک بیستمان به‌رێزان ره‌زا عه‌لیپوور، فه‌رهاد ئه‌مین پوور و سامان سلیمانی له‌ کارگێڕان و ده‌سته‌ی نووسه‌رنی حه‌وتوونامه‌ت رۆژهه‌ڵات گیراون و جگه‌ ئه‌وه‌ی بڵاو بۆته‌وه‌ که‌ له‌سه‌ر پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ "گوڵدکۆیست" و مامه‌ڵه‌ی "غه‌یه‌ره‌ قانوونی زێڕ و..." گیراون هیچ هه‌واڵێ تر نیه‌.. ‌ ئه‌مه‌ش له‌ خۆیا هه‌واڵێکی دڵته‌زێنه‌. ئاخه‌ر بۆ ده‌بێ له‌وڵاتێکدا که‌ ئه‌و هه‌موو دیعایه‌ قه‌به‌ قه‌به‌ هه‌یه‌ له‌مه‌ڕ ئیسلامه‌تی و هه‌بوونی مافی یاسایی مرۆڤ و... که‌سانێکی ناسراو ئاوه‌ها به‌ بێسه‌روشوێنی بگیرێن و ته‌نانه‌ت بنه‌ماڵه‌کانیان ئیزنی "ملاقات"‌ یان نه‌درێتێ و نه‌زانن کوڕه‌کانیان ئه‌گه‌ریش گیراون لانی که‌م له‌ کوێن؟

هه‌موو که‌س مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه‌( ته‌نانه‌ت دز و پیاوکوژ و سه‌دامی دیکتاتۆر) له‌ دادگایه‌کی عادڵانه‌ و ئاشکرادا مه‌حکه‌مه‌ بکرێ و تا دوای مه‌حکه‌مه‌که‌ش سزا نه‌درێ و به‌ بێسه‌روشوێنی رانه‌گیرێ و... بۆ ئه‌و مافه‌ نه‌پارێزراوه‌ و کێهان ئه‌وانه‌ی ئاوه‌ها حقووق و یاسا ده‌خوێننه‌وه‌؟

داوا له‌ هه‌موو نووسه‌ران و رۆژنامه‌وانانی کورد ئه‌که‌م له‌ حاست ئه‌م جۆره‌ گرت و بردنابه‌ بێده‌نگ نه‌بن و به‌ هه‌ر چه‌شنی پێویست خوازیاری روونبوونه‌وه‌ی هه‌رچی زووتری وه‌زعی ئه‌و رۆزنامه‌وانانه‌ بن!

0 Comments:

Post a Comment

Subscribe to Post Comments [Atom]

<< Home