خه‌ونه‌کانی ئیقلیمی
له «خه‌ونه‌كانی ئیقلیمی»یه‌وه كلیلیك
خوێندنه‌وه‌ی چیرۆكی «قه‌ڵای .. كلیل» نوسینی ناسر وه‌حیدی
ره‌نگه هه‌موو هه‌وڵی مرۆڤ له دریژایی میژووی پڕ له شهرِ و نه‌گبه‌ت و قات و قرِو حه‌سانه‌وه و تێكههڵچوونیكی سه‌ر له نوێ، گهرِانیك بووبێ بۆ دیتنه‌وه‌ی كلیلێك كه بتوانێ هه‌موو ده‌ركه داخراوه‌كانی لی ئاوه‌ڵا بكا و پابنێته جیهانی پرِ له خۆشی و چیژی ئارمانج شاره‌كه‌یه‌وه و هه‌موو ئه‌و حهوڵانهش هیچ كه‌سی نه‌گه‌یاندبێته ئه‌و یۆتۆپیا كه مه‌به‌ستێتی.. كه وایه ئه‌و جیهانه پرِ له گه‌شه و نه‌شه چیه كه مرۆچ له باتی سێوه‌كه‌ی به‌هه‌شت ده‌ست بۆ ئه‌ستێران ده‌با و مانگ دائه‌به‌زێنێ؟ راستی تۆ بڵێی ئه‌و ته‌مه‌نه كورته‌ی مرۆڤ به رێژه‌ی ئه‌و هه‌موو ملوێن ساڵه‌ی ژیان چه‌ند گرینگه كه ئه‌و هه‌موو پرسیاره‌ی لێ قوت كه‌یته‌وه و به‌و هه‌موو شیوه‌یه بینوێنی و له هیچ كامیشی رازی نه‌بی...
ره‌نگه ئه‌مه زرینگی و چالاكی ئه‌ده‌ب بێ كه هه‌زاران سیمایی یه‌ك واقیع یان ناواقیعت نیشانئه‌دا و له هه‌مانحالدا ئه‌یداته‌وه به‌ده‌م باوه و هه‌وڵی نواندنێكی دیكه ئه‌دا به زمان و نیشانه و فۆرمێكی دیكه.. ئه‌و ره‌وته به‌رده‌وام و به‌رده‌وام چه‌ند پات بێته‌و شار دێته باوه‌شی خه‌ون و خه‌ون ئه‌چێته‌وه جیهانی بێ سنووری حه‌ز و حه‌ز دێته‌وه به‌ندی ترس و مه‌رگ و ... له‌وه به دوا ئیتر هیچ ... هیچ وشه‌یه‌كی نه‌حس و نه‌گبه‌ته و هه‌ر به خۆی كوتایی نایی؛ سه‌ره‌تا فه‌لسه‌فه سه‌ری خوی پێوه ئێشاند و زه‌فه‌ری پێ نه‌برد ئینجا درایه ده‌ست ئه‌ده‌ب و ئه‌ویش هه‌زار توێی سه‌یر و سه‌مه‌ری لێ دیته‌وه و كردی به پێچه‌وانه‌وه كه ده‌بیته «چیه»؟
یه‌كێ كردی به ئه‌شق و ئه‌وه‌ی دی به شهرِ و ئه‌میش به شووره...
«له دووررِا هێڵێكی سپی .. له‌سه‌ر ئاسوَ سه‌ودای دابوو، شوره‌یه‌كی به‌رز به ئاسماندا هه‌ڵزنابوو»
خه‌ونه‌كانی ئیقلیمی ل13
خه‌لقی ناشوێن و شوێنی دیكه ره‌نگه یه‌كه‌م هه‌وڵه بۆ ناسسرینهوه له‌جیهانی واقیع و دروَ گه‌وره‌كانی به‌ناوی «حقیقت.»
« سه‌یر ئه‌وه بوو دیواره‌كه یه‌ك تیكه و یه‌ك ده‌ست بوو، تاكه دهركیك نه‌بوو لێیه‌وه ئاوه دیوی ئه‌و به‌ری بین .. هه‌ست ده‌كرا دیواره‌كه چه‌شنی پێستی مرۆ، هه‌موو كون كون بێ. له‌و به‌ری هه‌ر كونێكه‌وه چاوی زه‌ق بۆته‌وه، لێمانی دهرِوانی یان شوره‌كه له شێوه‌ی چاوێكی زله، ساز كرابێ كه نێودهروونی مرۆشی ده‌بینی..،»
ل 14
ئه‌م خه‌لقی ناشوێنه، یه‌كه‌م حاڵه‌تی داگهرِان/تعلیق/ بۆ خوێنه‌ر دێنێته گۆر و لهههمانحالدا پێكهاته‌یه‌كی پته‌و سازده‌كا بۆ دریژه‌ی چیرۆكه‌كه ... چ كه‌رده‌ن؟
«شه‌و هه‌مو پێكه‌وه له یه‌ك خه‌ومان بینی، كه‌سێك له‌و به‌ر شوره‌كه ده‌یگوت «ئه‌گه‌ر حه‌ز ئه‌كه‌ی بیته ئه‌م به‌ری شوره‌كه ده‌بی كه‌سیكی به‌له‌سه‌و یاخی له‌هۆزی خۆت له‌ناو به‌ری..»
لیره‌دا ئه‌گه‌ر شوره‌كه ناشوێنه... خوێنه‌ریش تێده‌گا بۆ پهرِینهوه له‌و قه‌ڵایه، به دوای واقیع و عه‌قل و ئازایه‌تیدا نه‌چێ و بیر له‌خه‌ون و خه‌یاڵ بكاته‌وه. واته چاره (ئه‌گه‌ر به رێگه‌چاره‌ی بزانین) له ناو خه‌ونه‌كانی كه‌سه‌كاندا دێته ده‌نگ، یان به ته‌عبیری واقع؛ ئه‌و چارهرێ له زات و جه‌وهه‌ری كه‌سه‌كاندا خۆی هه‌بوونی هه‌یه و ترس له‌مه‌رگ، ئه‌و بابه‌ته‌ی كه فه‌لسه‌فه و زانست و ئه‌ده‌ب هێشتا زه‌فه‌ری پێنه‌بردوه له هه‌موویاندا یه‌ك ریگهچاره دێنێته ناو خه‌ونه‌كانیانه‌وه... هه‌مان رێگه‌چاره‌ی ئوستووره‌ییه؛ هه‌ر ئه‌و وزه‌یه‌ی كه قابیل هانده‌دا.. یان به گوته‌ی فرۆید یه‌كه‌م كورِ هان ئه‌دا بۆ كوشتنی یه‌كه‌م باوك.. كه له‌م چیرۆكه‌دا پیی ده‌گوتری سه‌ركرده....
«چاڵێك به قه‌رایی به‌رده‌ستێك هه‌ڵكه‌نی تا خوێنی ته‌ڕی ئه‌و كه‌سه‌ی برژێتێ.. پاش مه‌یینی خوینهكه، چهقوَیهك، بخرێته ناو خوێنه‌كه.. مشتێ خاك له جێ شه‌قڵی چه‌قۆكه بپرژێ، خاكه‌كه ورده ورده بهتهرِیی خوینهكه ده‌گروێ، سفت ده‌بی.. سفت تر له پۆڵا، ده‌بێته كلیل ..»
سی وشه له‌م چاره خه‌وناوییه‌دا جیی سه‌ره‌نج و رامانه؛ چه‌قۆ، خوین ، كلیل*
ئه‌م سی وشه ره‌نگه به گشتی كورتكردنه‌وه‌ی هه‌موو میژووی مرۆڤایه‌تی بێ بۆ گه‌یشتن به هه‌موو جۆره یۆتۆپیایه‌ك؛
چه‌قۆ؛ (له پیشه‌ی چه‌ناكه‌ی كه‌ره‌وه...تا بومبی ئیدرۆژنی و ئه‌تۆمی) بۆ سینگی برا ( له هابیله‌وه ،.. تا هیرۆشیما و ناكازاكی و هه‌ڵه‌بجه و...)
خوین؛ بۆ ئاودیری زه‌وی، سهرههلَدانهوهی رق و تۆڵه یان به زمانێ تر گهرِانهوه بۆ لای دایك و لهدایكبوونهنهوه..
كلیل؛ بۆ كردنه‌وه‌ی درگای شوره كان / یان كۆسپی سه‌ررێ و گه‌یشتن به‌ئامانج(!!)
چاره‌یه‌كی دیكه نیه « چه‌ند كه‌سێك بیریان له‌وه كردبۆوه شوره‌كه بن كۆڵ كه‌ن، با برووخی بڕێكیتر بیریان له‌وه كردبۆوه ره‌هه‌ند لێده‌ن، خۆیان بگه‌یه‌ننه ناو قه‌ڵا، به‌رله‌وه‌ی كارێك بكه‌ن ده‌یانزانی... كه‌وتنه به‌رتیری ژاراوی یاساوڵی قه‌ڵا...» ل16
ئه‌مه یاسایه‌كی ئه‌به‌دی ئه‌زه‌لییه بۆ ئه‌زموونی میژووی مرۆڤایه‌تی و پشت ئه‌ستووره بهسێحر( وه‌ك هێزی ده‌ره‌كی و حوكمی خواكان) و ئیراده‌ی زاتیی خۆدی مرۆڤ كه به‌رده‌وام له‌ناو بازنه‌یه‌كی «ماندالایی»یان « لابیرینت»ه توی له ناو توی و قهلاَ لهناوقهلاَكاندا دووپات ئه‌بێته‌وه؛
«من پێشتریش ده‌نگی ئه‌و كابرایه‌م ده‌یان جار بیستبوو، ئه‌و ده‌نگه‌ی له سه‌ره‌مه‌رگدا قسه‌ی ده‌كرد( ده‌نگی براكوژی) ده‌نگی كه‌سی ناو خه‌ون و واقیع بوو كه په‌یتا په‌یتا هانی ئه‌داین بۆ ساز كردنی كلیل.. بۆ كردنه‌وه‌ی ده‌ركه‌ی قه‌ڵا.. بهلاَم دوای كردنه‌وه‌ی ده‌ركه‌ی قه‌ڵاش وه‌ك یه‌كه‌م توێی لابیرینته "بۆرخسی"یه‌كه ـ دیسان «ئه‌وه‌ی راست بێ هه‌ستم به بوونی دیوارێكی تازه له پشتمه‌وه كردـ زانیم ته‌نیا كه‌سانێكی تایبه‌ت ده‌توانن بچنه ئه‌و به‌ره‌ی ئه‌م دیواره و ...» دیسان سوورِانهوهیهكی دیكه و چهقوَ وخوین وخاک پێشکه‌ش کردن بۆ كلكیلیكی دیكه ... ئه‌مه‌یه ئه‌و بازنه بۆرخسییه له كورت كردنه‌وه‌ی میژوو بۆ بازنه و لابیرینتهكان؛ «چاویك له ته‌رمی سه‌ركرده ده‌كه‌م ـ مچوركێك دی به‌له‌شمدا بۆ ئیستێك قیزم دی له خۆم... دوودڵی دهكهوێتهگیانم خه‌ریكه رۆحم ده‌خوا.. ئهگهركو له پشت ئه‌م ده‌ركه هیچ نه‌بی؟ ئهگهركو هیچ شتی نهگوردری...» هیچ شتێكیش ناگۆرِدری بۆ وه‌ی هه‌ر قهلآیهك قهلآیهكی دیكه‌ی تیدایه «هه‌موو لاپه‌ره‌یه‌كی ئه‌م كتیبه ( ئه‌م كتیبه سه‌یر و سه‌مه‌ره‌یه) ئه‌وه ده‌سه‌لمینی!»
ئه‌گه‌ر ئه‌مه چه‌مكێكی هه‌زار جار چه‌ند پات بوَوه و سه‌لماوی میژوو و ئه‌ستووره و ته‌نانه‌ت هونه‌ریی مرۆڤه؟ هۆی چه‌ندپات بوونه‌وه‌ی له چیرۆكێكی سه‌رده‌م دا چیه؟
له میژه ره‌خنه‌گرانی سه‌رده‌م گوتوویانه كه ماناكان چه‌ندپات ئه‌بنه‌وه گرینگ چۆنیه‌تی دهربرِینی چه‌مكه‌كانه له شیوازیكی نویتردا، چ شێوازێكی نوێ بۆ دهربرِینی چه‌مكی بازنه‌یی چه‌قۆ، خوێن ، كلیل به‌كارهێنراوه،
1- گۆشه نیگا ( كه‌سێ قسه‌ی كه‌سێكی تر ده‌گێڕیته‌وه(كتیب، شتیك له مابه‌ینی كاغه‌ز و چه‌رم)
«گفتگۆ كلیلیكه هه‌موو ده‌ركه داخراوه‌كان ده‌كاته‌وه»«ئه‌مه نووسراوه‌ی سه‌ره‌تای یه‌كه‌م لاپهرِهی كتیبه‌كه بوو... «به‌و چه‌شنه‌ی سیحری كتیبه‌كه نووسیبوی»...
2- كهسایهتیخائین، قاره‌مان و نه‌بوونی سنووری نیوان ئه‌و دوانه، واته هه‌ر كه‌سه ده‌بێ كه‌سێكی به‌له‌سه‌و قاره‌مان له هۆزه‌كه‌ی خۆی بكوژێ و خوێنه‌كه‌ی و هه‌نێ خاک بكاته كلیل بۆ كردنه‌وه‌ی ده‌ركه‌ی قه‌ڵاكان...«ئه‌مه نه‌ریتیكه ده‌گه‌ریته‌وه سه‌ره‌تایه‌كی زۆر دوورـ پشت به پشت و سینگ وبه سینگ لهگهلَ ئه‌م كلیله سوورانه هاتوون ..." ل 12
3- ناشوین / شوێنی دیكه و سووریئال ـ كه له سه‌ره‌وه ئاماژه‌ی پێكرا ( لابیرێنت ـ قهڵاله ناو قه‌ڵاو شوورهله پشت شووره... دا)
4- ناكات/ دریژایی میژوو ... هه‌ر كاتیك خوێنه‌ر مه‌به‌ستی بێ « له‌منه‌وه تا ده‌گاته تۆ. له تۆشه‌وه تا كێ نازانم ـ ئه‌مه مێژووهـ درێژه‌ی ده‌بی.. نابسیتهوه « شهرِیك كه كه‌س نه‌یزانی چه‌ندی خایاند ...» ل 12 و 13
5- سێحر و كه‌ش وهه‌وای سیحراوی ـ كه دۆخی نابگۆر ئهخولقینی و ده‌بیته ئه‌زه‌لی ئه‌به‌دی ـ واته مرۆچ ناچار و مه‌حكوومه بهجهبری ئهوسیحره كه كوشتن و كوژرانهــ به پێی خواستی ده‌سه‌ڵات..
6- بیره‌وه‌ری وه‌ك كه‌سایه‌تی نهمرـ "نووسه‌ری یه‌كه‌م لاپهرِهی ئه‌م كتیبه ئاوه‌های نووسیبوو.."
واته هه‌ر په‌ره‌یه‌ك ده‌بیته بیره‌وه‌ری كه‌سایه‌تییه‌كی نوی بۆ وه‌ده‌ستهینانی كلیلیكیتر...
7ـ دیاری نه‌كردنی سنووری چاكه و خراپه، " ئاخر شهرِ دوژمنێكی به زه‌بر و هیز هیرشی كردینه سه‌ر پاش پیكدادان و كوشت و برِیكی زۆر ئه‌وه‌ی كۆژرا كۆژرا، ئه‌وانه‌ی مانه‌وه هه‌ركه‌س له حاند خۆیه‌وه پاشه‌و پاش گهرِاوه دواوه.. هه‌ر دوو به‌ره ئاشبهتالَی كرد.. روون نه‌بۆوه كام لا سه‌ركه‌وت و كام لا تیكشكا» ل13
«نووسه‌ری هه‌ر به‌شیك ( له‌م كتیبه) رۆژیك بكۆژ و رۆژیكیش كوژراوه و بۆته كلیل ...» «ئه‌م جه‌نابی سه‌ركرده‌ش رێی تێده‌چێ چه‌ند كه‌سی كوشتبێ...»
ئانتونیوتابوكی له‌و تاریكدا به ناوی «هه‌ویه‌ی بۆرخس» ئه‌نووسی كه: « ئه‌و سه‌نته‌رانه‌ی هه‌موو مووتیقه گه‌وره‌كانی به‌رهه‌مه‌كانی بۆرخس له‌خۆ ده‌گرن و ... زووش ده‌ناسرینه‌وه ئه‌مانه‌ن؛
1- كاتی بازنه‌یی ( بۆ وینه له«چیرۆكی ئهلف»دا)
2- كه‌سایه‌تی ئه‌به‌دی بیره‌وه‌ری (فونس)
3- هه‌زار توێی ( لابیرینت ) به‌رده‌وام
4- ئاوینه ( وه‌ك كتیبخانه‌ی بابول)
5- دیاری نه‌كردنی سنووری چاكه له خراپه (سی گیرِانهوه له یووحیننا)
6- تێمی خائین و قاره‌مان و زۆربه‌ی ئه‌و خوازهگهلهی ئه‌و بۆ حه‌قیقه‌تی خولقاندوه بۆ وه‌ی وانموودی خۆی له دنیا ره‌سم بكا یان وه‌ك شوپنهاویر «خود» وه‌كوو ئیراده یا وانموود باسی دنیا بكات.
له چیرۆكی «بیچمیشیر» بۆرخێس به هۆی كه‌سایه‌تی ( پرسۆناژ)یكی خۆیه‌وه كه «ژان وینسان مۆن»ه به‌و دڵنیاییه ده‌گا كه ئه‌و كاره‌ی كه‌سیك ده‌یكا وه‌ك ئه‌وه وایه هه‌موو ئینسانه‌كان بیكه‌ن...»
پرسیار؛ ئه‌توانین چیرۆكی «قه‌لآی ... كلیل » به چیرۆكیكی بۆرخسی لهقهلَهم بده‌ین؟
وه‌لآم : نا... بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو هه‌وڵی بۆرخس بۆ ئه‌وه بوو كه به‌كه‌ڵك وه‌رگرتن له خوازه ئهدهبیییهكانی به شیوه‌یه‌كی ئاشكرا هه‌موو كه‌س تیبگهیهنی كهپشتیوانی هیچ"دڵنیایی" یه‌ك نیه، مه‌گه‌رئه‌وه‌ی كه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه له‌سه‌ر گومان رۆنرابێ» كه‌ڵك وه‌رگرتن له‌و تكنیكگهلهی له سه‌ره‌وه ئاماژه‌ی پیكرا هه‌مووی بۆ ره‌فزكردنه‌وه‌ی ئه‌و دڵنیایی و موتڵهقییهتهیه كه زۆرجار ده‌سه‌پێ به‌سه‌ر هه‌موو گۆتارهكاندا.. هه‌ر بنج و بنه‌وان و قوژبنێكی لابیرینتهكانی بوَرخس بۆ نواندنی ئه‌و گوشه‌نیگا جیاواز و ره‌نگه دژبهیهكانهیه له‌سه‌ر هه‌ر بابه‌تیك .. به‌ڵام قه‌ڵا له ناو قه‌ڵایان لابیرینته بازنه‌ییه‌كانی ئه‌م چیرۆكه هه‌موویان به یه‌ك چه‌شنه كلیل ده‌كرێنه‌وه... كلیلێك كه له‌ئه‌نجامی براكوژی سازدهبی و ره‌نگه ئه‌وه وه‌ڵامێكی گاڵتهجارِانه بی به چیرۆكه‌كانی بۆرخس یان بۆ روانگه‌ی بۆرخسی كه لای ئیمه و لهناشوین و لابیرینت و ناكاتهكانمان ـ یه‌ك كلیل ده‌وری سه‌ره‌كی ئهگیرِ’ی و به‌س! ته‌نانه‌ت ئه‌و كاته‌یش كه دوایین بگێڕه‌وه رێگه‌چاره‌یه‌كی دیكه ههلَدهبژیری و له‌رێگه‌یه‌كی دیكه‌وه ئه‌یهه‌وێ قه‌ڵاكه بڕووخێنێ و خه‌نجه‌ر نه بۆ كوشتن به‌ڵكوو بۆ تێكشكاندن و رووخانی دوایین(!!) قه‌لآ به‌كاربهێنێ.. سێحری چهرمهكتیبهكه هه‌ر وشه‌كانی پیشوو له‌دڵی ( یان لاپه‌ره‌یه‌كی دیكه‌ی كتیبه‌كه)دا ده‌نووسیته‌وه به جیاوازییه‌ی كه ئه‌مجار ره‌نگه كتیبه‌كه ببیته ته‌مبوور و وشه‌كان بڵێته‌وه... «دڵنیام هه‌ركه‌س ئه‌و ته‌مبووره بژه‌نێ... سهربههۆردهی من ده‌خوێنێته‌وه..»
(2)
خوێندنه‌وه‌یه‌كی دیكه:
به رای زۆرێ له ره‌خنه‌گران(!!) ئه‌ركی خوێنه‌ری چالاك نه تاوتوێ و شیكاری ئه‌و بابهتهیهكه له‌ده‌قێكدا هاتووه، به‌ڵكوو دۆزینه‌وه و شیكاری ئه‌و بابه‌ت و بابه‌تانه‌یه كه به رواڵه‌ت له ده‌قه‌كه‌دا نه‌هاتوونه، واته خوێنده‌نه‌وه به‌شه سپییه‌كانی ده‌ق نه‌ك نووسراوه‌كانی ده‌ق...
به‌و پییه ئه‌گه‌ر ئاوریك له «قه‌ڵای ... كلیل» بده‌ینه‌وه؛ ئه‌توانین چی بخوێنینه‌وه یان چی لێ ههڵكڕێنین؟
ئه‌گه‌ر به وردی قه‌لای ... كلیل بخوینینه‌وه ... ده‌بینین كه‌ئه‌و میژووه‌ی لهچهرمهدڵهكاندا ( كتیبه سیحراوییه‌كه)نووسراوه ـ له‌هیچ شوینیكدا، چ لهشهرِهكان ( دوایین شهرِی گه‌وره) و چ له‌ناو قهلآكاندا و چ له ژیر شورهكهدا... هیچ كه‌سایه‌تییه‌كی مێوینه یان ژن و كچی تیدا نیه‌و ته‌نیا پیاوانن كه بیره‌وه‌ری یه‌كانیان وه‌ك سه‌ركرده... له‌كتێبه‌كاندا هاتووه... به رای من ئه‌مه گرینگ‌ترین لایه‌نی خویندنه‌وه‌ی مانایی چیرۆكه‌كه‌یه ... ته‌نیایه‌ك ژن دێته گۆمانی یه‌كێ لهبگیرِهوهكان ... ئه‌ویش ژنێكه كه ره‌نگه ویستوویه‌تی بزانێ ره‌قی سه‌ردڵی ئه‌و كابرایه چیه؟
«ره‌نگه یه‌كه‌م كه‌س كه هه‌ستی به‌و ره‌قاییه‌ی سه‌ر سینگی كردبێ ئافره‌تێك بووبێ ئه‌گه‌ر چی برِواش ناكه‌م،ئه‌و جگه له خۆی و ئه‌م خه‌زینه‌یه ( مه‌به‌ست كتیبهكهیه كه به رای من لهپیكهاتی چیرۆكه‌دا ده‌وری میژووی نووسراو دهگیرِی) كه‌س و چیتری خوش ویستبێ...» به‌ڵام ئه‌وه‌ش له‌و ئافره‌ته ( بێ ناونیشان و بێ هیچ وه‌سفێك ... كه هه‌ر ئه‌م جۆره ناو بردنه‌ش جێی تێڕامانه) درێغ ده‌كرێ و ته‌نانه‌ت بهگومانیشن له‌وه‌ی كه كاری وای كردبێ؛ وه‌ها ئه‌نگوستی دهگووشری كه «خوین له‌سه‌ر هه‌ر پینج قامكی په‌نجه‌یه‌وه فیچقه‌ی كردبێ یان ره‌نگه به پیی ئه‌و به‌ڵگانه‌ی قه‌ت ناخرینه روو، بووبیته قوربانی، كتووپرِی هه‌ڵمه‌تی ده‌ستێكی به هیزی( !! پیاوانه) چه‌قۆیه‌كی تیژ و جهرگبرِ...» ئه‌م ئاماژه بچووكه به‌سه بۆوه‌ی به‌شه سپییه‌كانی چیرۆكه‌كه‌ش بخوێنینه‌وه و ته‌نانه‌ت بیهێنینه نڤیسان؛ میژوو به‌س میژووی پیاوانه‌یه و ژنان ئه‌گه‌ر ویستبێتیان ته‌نانه‌ت په‌ی به‌و نهێنی و.. ه به‌رن » كه‌وتوونه‌ته به‌ر په‌لامار...
راست و ناراستی ئه‌م مهقوولهش با بمینی بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی برِوایان وایه گرینگ ههلَكرِاندنی توییهكی دیكه‌یه له به‌شه سپییه‌كانی ده‌ق.
3
دیالۆگ :
یه‌كه‌م دیری. یا با بلَیین، ده‌ستپیكی چیرۆكه‌كه له زمانی كتیبه سیحراوییهكهوه ئه‌مه؛
«گفتوگۆ كلیلیكه هه‌موو دهركهداخراوهكان ئه‌كاته‌وه» واته یه‌كه‌م وشه‌ی ئه‌م چیرۆكه كه گفتگوَ بی له هیچ كویی ئه‌م چیرۆكه‌دا نموودی نیه. كه‌وایه چیرۆكه‌كه بۆ به‌و وشه و به‌و دیرِهوه ده‌ست پیدهكا؟
كام گفتوگۆ؟
وه‌ك دووپات بوونه‌وه‌ی وشه(بسامد) دیسان چیرۆكه‌كه ده‌پشكنم، له شوینیكی دیكه‌دا وشه‌ی گفتوگۆ دووپات بۆته‌وه؛ ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی هه‌موو شه‌كه‌ت و ماندوو له‌ژیر شورهكهدان و هه‌موو خه‌ونیان دیتوه كه ده‌بێ كه‌سیكی به‌له‌سه له هۆزی خۆیان بكوژن تا بتوانن بچنه ئه‌و به‌ری شوره‌كه ... كه وایه گفتوگۆ لیره‌دا نه ئاخاوتن و راگۆرِینهوه و مشوورخوازییه لهگهلَ یه‌كدی .به‌و مانا گشتی یه‌ی كه لهزێهنی خوێنه‌ری ئاسایی دایه .. هه‌روه‌ها كه له‌درێژه‌ی چیرۆكه‌كه‌شدا باسی ئه‌و جۆره گفتوگویه نه‌هاتووه. به‌ڵكوو مه‌به‌ست گفتوگۆیه‌كی ده‌روونی كه‌سه‌كانه لهگهلَ «خودی» خۆیان بۆمل دان یان مل نه‌دان به‌و خه‌ونه سێحراوییه كه وه‌ك له سه‌ره‌وه ئاماژه‌ی پیكرا وه‌ك ده‌نگی بهشیكیتر له خۆ هاتۆته ده‌نگ.. گفتوگۆیه‌ك بۆ خستنه ژیر پرسیاری خۆمان له‌بازنه‌ی چه‌قۆ ـ خۆین ـ كلیل دا...
ره‌نگه مه‌به‌ستی چیرۆکه‌که له گفتوگۆ له زمانی برای ده‌سه‌لاتداره‌وه بووبێ که گوایه ته‌نیا گفتوگۆی ئه‌وان له‌گه‌ڵ مه( له دریژایی مێژوودا) داواکردنی خوێن و خاکه و به‌س...
---------------------
* (به خوێندنه‌وه‌یه‌کی دیکه "خاک"یش دێته ناو ئه‌م بازنه بۆرخسی یه‌وه که مه‌ودایه‌کی دیکه‌ی پێویسته به‌ڵام به کورتی له به‌شی گفتوگۆدا ئاماژه‌ی پێکراوه )

0 Comments:
Post a Comment
Subscribe to Post Comments [Atom]
<< Home