Friday, March 02, 2007

sms

شه‌ونم :to

SMS بارانه‌ و له‌ په‌سا
گاڵته‌یه‌ به‌وێمان..
به‌ وێتان...
به‌ هه‌موو ئه‌وانه‌ی به‌ موقه‌دده‌سی
له‌زاری دایکیان خوار
که‌وتنه‌وه‌
بۆ پاڵه‌وان و شتی وا..

پێکه‌نین سێڵاوه‌‌ و
پرده‌کان گشت رمان به‌ره‌و ژوور
ئای مێژووی مه‌سخه‌ره‌
نوێژم بۆ هه‌موو شه‌ڕه‌کانت هه‌ڵفڕاند
سوجده‌م بۆ هه‌موو ناقاره‌مانه‌ قاره‌مانه‌کانت شۆرد
SMSبارانه‌ و به‌تاڵی کردنه‌وه‌
بۆشایی ئه‌م سه‌ده‌ نه‌گبه‌ته‌
حه‌زه‌کان
ئه‌شقه‌کان
خولیاکان
گشت نوێژ و کڕنۆش و سوجده‌کان
وه‌
‌هه‌موو شۆڕشه‌ گاڵته‌کان
که‌ ئسپارتاکووسه‌کان دایاننا
و
کلۆپاتراکان بردیانه‌وه‌.. بۆ خواکان
"مه‌م"ه‌کان دۆڕاندیان
زینه‌کان، سواری بوون تا ئاسمان

SMSبارانه‌ و له‌په‌سا
به‌ گه‌وادی هه‌موومان
قه‌حبه‌یی باوکمان
شه‌رواڵ پیسی دایکمان
نێره‌مووکی خۆشک و براکانمام.. ده‌که‌نن
مه‌سخه‌ره‌س!! مه‌گه‌رنا؟
شۆڕشێ گه‌وره‌یه‌ پێکه‌نین/ نافه‌وتێ به‌ چه‌ک و زیندان و شتی وا/
چ گاڵته‌واقیعێکه‌‌ ئه‌م یارییه جیددییه‌
به‌ له‌ش و پلاستیک و قۆپیه‌...

Smsبارانه‌
شاجوانی وڵاتی زه‌مهه‌ریر!
جگه‌ شێعر .. که‌وه‌ک تۆ شاژنه‌
جگه‌ من که‌ وه‌ک تۆ شاعیرم
چی هه‌یه‌ داتپۆشێ
کێ هه‌یه‌ بتنۆشێ و به‌یانیان سه‌رله‌نوێ
داترێژێته‌وه‌ له‌ شه‌ونم
دوو باڵت پێوه‌نێ.. هه‌ڵفڕیت
"چل چه‌مه"‌ بتبینێ و شانازی بپۆشێ
تا........... پۆپه‌ی کاکێشان

Smsبارانه‌ و چارشێوی "شاره‌بان"
ناهیڵێ که‌ هه‌ڵدیت
گه‌رم‌ بین
له‌جوانی و هه‌ناسه‌ و پێکه‌نینی سوورت
SMS… SMS… SMS… SMS… SMS…
SMS… SMS… SMS… SMS… SMS…
SMS… SMS… SMS… SMS… SMS…
مه‌سه‌یجه‌ و ئه‌ینێرم بۆ چیا
بۆ ئاسمان
هه‌تاو و ئه‌ستێره و ده‌ریاکان
بۆ ولاتی خواکان:

- سه‌دبڕیا بارانه‌ شه‌ونمیش هه‌بوایه
- sharhewal ده‌مامک نه‌بوایه
- هه‌ڵفڕین قه‌ده‌عه‌ نه‌کرایه‌
- شاره‌بان سه‌ر به‌ شا و جوانه‌کوژ نه‌بوایه‌..
وه‌یخوێنن؛
داڕزێ دارۆغه‌ ....
.......................... تا باران
!

0 Comments:

Post a Comment

Subscribe to Post Comments [Atom]

<< Home