DENGY NWXTE
ده‌نگی نوخته؛
نوێخوازی
وه‌همی کۆتایی و ده‌ستپێک............
خوێندنه‌وه‌یه‌کی ده‌نگی نوخته؛
http://sozeni.blogspot.com
ئه‌گه‌ر یه‌کێ له هه‌وڵه‌کانی نوێخوازان به جه‌ساره‌تی ده‌ربازبوون له زمانی محاکات و لاسایی کردنه‌وه بزانین، ده‌بێ ئه‌و سفهتهش بخه‌ینه پال ده‌قه‌کانیان که " ده‌قگه‌لێکی که‌م وێنه‌ن"واته ده‌قی نوێخواز نایهه‌وێ له سه‌ر بناغه‌و بنه‌ما و پێناسه‌کانی پێش خۆی بێته نڤیسان و به‌رده‌وام له هه‌وڵی سڕینه‌وه‌ی ئاشناکاندایه..
چیرۆک و نوڤلێت و رۆمان.. دیارده‌ی جیهانی مۆدێرنن، مۆدێرنیش له ساکارترین پێناسه‌کاندا (و له ئه‌ساسدا) هه‌وڵێ بوو بۆ نوێکردنه‌وه و خوێندنه‌وه‌ی تازه‌و تازه‌تری جیهان و هه‌بوون(هستی)..به‌ڵام ئه‌مه ره‌نگه خه‌ساری نوێخوازی بێت که ئه‌گه‌ر ره‌وته‌که‌ی به‌رده‌وام نه‌بێت و ته‌نانه‌ت خوێندنه‌وه‌ی خۆیشی له خۆی نوێ نه‌کاته‌وه.. ئه‌نجام ده‌وه‌ستێ و دهبێتهپردی سه‌ر رێی نوێخوازانی دیکه... که‌وایه نوێخوازی ره‌وتێکی بێ بڕانه‌وه‌یه( به‌هه‌ر ناوێکه‌وه)
دیارههیچ نوێخوازێک چاوه‌ڕوانی ئه‌وه نیه به‌رهه‌مه‌که‌ی / که به له‌ونێک جۆره ره‌خنه‌یه‌که له زمانی چه‌قبه‌ستووی پێش یان سه‌رده‌می خۆی/ له لایه‌ن به‌رده‌نگی ئاسایییه‌وه به شاکار له قه‌ڵه‌م بدرێ و زۆر به‌رهه‌می نوێ بوونه که کاتی خۆی ته‌نانه‌ت له لایه‌ن هونه‌رمه‌ندان و خوێنه‌ر و به‌رده‌نگی چالاکیشیهوه نه‌خوێندرابێته‌وه/زۆر که‌س ئه‌مه‌ش به خه‌سار ده‌زانن که نوێخوازان ئه‌وه‌ند له‌به‌ر خۆیانه‌وه‌ن که دره‌نگ پێیان ده‌گه‌ن...و ئه‌مه‌یان جارێ مه‌به‌ستی ئه‌م وتاره نیه/ و نموونه‌ش ناهێنمه‌وه!!
ئه‌وه‌ی وه‌ک خوێنه‌ر "ده‌نگی نوخته" ده‌گرێ به‌ده‌سته‌وه، هه‌ر له سه‌ره‌تاوه به‌ره‌ورووی چیرۆک یان چیرۆکگه‌لێک ده‌بێته‌وه که زۆرێ له پێناسه‌کانی پێشووی چیرۆکیان له‌خۆ نه‌گرتوه..واته ده‌نگی نوخته به چه‌شنێکی دیکه هاتۆته چیرۆکاندنی دیارده و فه‌زا و که‌سایه‌تی و شوێن و ئه‌و شتانه‌ی پێشتر چیرۆکیان پی هه‌ڵده‌سه‌نگاند/ رووداو و ئاکسیۆنی داستانیی، هه‌ژاندن،گرێ تێخستن و گرێکردنهوهی سه‌یر و سه‌مه‌ر. وتوێژ و تایبه‌تمه‌ندی تیپیک و چین و توێژ‌و پیشه، ئاتمسفێری چیرۆک و شوێنی رووداو، داچڵه‌کاندن و قه‌یران و لووتکه(اوج) و.... که پێشتر له "هونه‌ری چیرۆکنووسین"دا هاتوه...
" من بم له جیاتی ئه‌وانه‌ی چاوه‌رێن چیرۆکه‌که ده‌ست پێ‌بکات، هه‌ر له یه‌که‌م وشه‌وه هۆشیار و قوت و وریا هۆشم پێوه‌ی ده‌بێ.." ده‌نگی نوخته.سێ نوخته‌ی سه‌ره‌تا.ل.8
ئه‌مه ده‌ستپێکێکی نائاسایی و ناباوه و هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه ! BUZZ ێک ئه‌داله زێهنی خوێنه‌ر؛ که ئه‌گه‌ر ئه‌و بوایه چاوه‌ڕوانی خوێندنه‌وه‌ی چیرۆکێکی ئاسایی نه‌ده‌کرد! واته ده‌ستپێکێک که هێشتا خۆی بهدهسپێک نازانێ، به‌ڵکوو ئه‌یهه‌وێ له کاردانه‌وه‌ی(واکنش) زێهنی خوێنه‌ره‌وه ده‌سپێکێکی دیکه بخولقێنێ؛ ئه‌و بێ ...ناک! به‌ڵام خۆ نووسه‌ر ئه‌و نیه، که‌وایه چار چیه؟
که‌س خۆ ناتوانێ ئه‌وی دیکه بێت/ئه‌وی دیکه کێشه‌ی ئه‌به‌دی مرۆڤه.../ ئه‌وه‌ی ره‌خنه‌گرانی سه‌رده‌م له‌مه‌ڕ چه‌ند ده‌نگی چه‌ند زێهنی و.. له شێعر و چیرۆک و رۆمانداگوتوویانه و ئێستاش ئیتر بۆته باو، له راستیدا کڵاوێکی وهسایانهی نادیاره که نوسه‌ر و شاعیر به‌پێی چالاکی و زرینگی و تێبینی خه‌ون و خه‌یاڵ و زێهنییه‌تی خۆیان، وه‌سه‌ر خوێنه‌ری ده‌نێن**
چیرۆکیش پێویستی به‌گێڕانه‌وه هه‌یه، که‌وایه نووسه‌ر جارێ دوو نوخته(:) داده‌نێ بۆ وه‌ی بتوانێ خوێنه‌ر بپشکنێ به‌ڵکوو بتوانێ شتێکی لێههڵکڕێنێ.. ئه‌و ئه‌یهه‌وێ چیرۆک به چه‌شنێکی دیکه دهستپێبکاو نایهه‌وێ نوقڵ و رهحهتهلقومی ئاماده بداته‌ده‌ست خوێنه‌ر. بۆ وه‌ی له‌سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌یه که خوێنه‌ران پێشتر ئاگاداری ره‌وتی نووسینی چیرۆکه‌کان نه‌بوون؛
" وه‌ک ئه‌و جۆره به‌فره‌ی هه‌میشه له نیوه‌شه‌وێکی زستاندا خه‌وی خه‌ڵک وا قورس ده‌کا له که‌س ناچێ بۆ ئاوده‌ست وکه‌س هه‌ڵناسێ...و هه‌موو خرپ بۆی ئه‌خه‌ون "
ئه‌م ده‌قه به ئاشکرا به ره‌خنه گرتن له چیرۆکه‌کانی پێشوو ده‌ست پێده‌کا، واته چیرۆکگه‌لی شه‌و چهره که شه‌وان ده‌باری و خه‌وی خوێنه‌ری واقورس ده‌کرد که بۆ ده‌ست به‌ئاویش نه‌ده‌چوونه ده‌رێ و به‌و پێیه ئاگاداری چۆنیه‌تی روودانی به‌فر/یان با بڵێین نووسینی چیرۆکه‌کان/ نه‌بوون. چیرۆکی "سێ نوخته‌ی سه‌ره‌تا" نایهه‌وێ بێئه‌وه‌ی خوێنه‌ر به‌شداری چیرۆکه‌که بێ، ته‌نانه‌ت چیرۆک ده‌ست پێبکا. هه‌ربۆیه هه‌ر له سهرهتاداشووڵێک له زێهنی خوێنه‌ر ئه‌دا که به ته‌مای ده‌ستپێکێکی ئاسایی نه‌بێ و نه‌بنه ئه‌و که‌سانه‌ی چاوه‌ڕوانن چیرۆکێک دابکاو به‌یانی ده‌نکه ده‌نکه وشه‌کان ده‌ور بکه‌نه‌وه..
هه‌تا ئێره ئێمه له‌باتی چیرۆک، له‌گه‌ڵ ڕای که‌سایه‌تییه‌کی نادیار له‌مه‌ڕ چیرۆک رووبه‌ڕووین. ئه‌و نووسین یان خولقاندنی چیرۆک به رووداو ئه‌زانێ و ئه‌ڵێ:
" ئه‌و ده‌م به‌فر ئه‌وه‌نده‌ی روونهئهدا که منداڵ کۆته‌ڵی لێ سازکه‌ن.. و هه‌مووکه‌س/ له‌باتی ئاگاداربوون له چۆنیه‌تی روودانی به‌فر/ به سه‌ریدا ده‌خلیسکان و هه‌رکه‌س خلیسکێنی نه‌زانیایه به‌ڕێ نه‌ده‌چوو...هه‌مووخه‌ڵکی مهجبووربوون به هه‌رجۆرێک بێت خۆی له‌گه‌ڵ زستان رابێنێت"
خوێنه‌ر هێشتا نازانێ که چیرۆکه‌که ده‌ستی پێکردوه یان نا؟
"هه‌مووکه‌س ته‌نانه‌ت که‌یخودا و ریش سپییه‌کان گیرفانێکی تایبه‌تیان هه‌بوو"
بۆ ئه‌وه‌ی چیرۆکه‌که ده‌ست پێبکا ده‌بێ ئه‌و گیرفانانه بپشکنێ؛
" هه‌ر بۆیه من لێره‌وه به‌ره‌و هو گیرفانانه لائه‌ده‌م"
که‌وایه دوو نوخته له‌سه‌ر یه‌ک داده‌نێ(L) و هه‌وڵئه‌دا بچێته ناو گیرفانهکانهوه... به‌ڵام گیرفانه‌کان، به‌س رواڵه‌تیان له ئێمه دیاره چوونه‌ناویان بۆ یه‌کێکی تر ئه‌سته‌مه؛
"هه‌ر چه‌ند خۆم باریک ئه‌که‌مه‌وه و خۆم وێک دێنم، به هیچ بارێک ناتوانم بچمه نێویه‌وه..که‌وایه هه‌ڵده‌سمه‌وه... چاوم به دوو نوخته ده‌که‌وێ که به‌هیوای ئه‌وه دامنابوو هه‌موو پێچ و په‌ناکانی ئه‌و گیرفانه بگه‌ڕێم و دوای گه‌ڕانێکی زۆر لانی که‌م دوای ماوه‌یه‌کی دیکه بێمه‌وه سه‌ریان.."
دوو نوخته له سه‌ریه‌ک نیشانه‌ی ده‌سپێکی ره‌وایه‌ته و گیرفانه‌کان نیشانه‌ی که‌سایه‌تی و ناخودئاگای که‌سه‌کانه، واته به‌بێ پشکنینی به‌شه تاریک و پێچ و پووچه‌کانی زێهنی که‌سه‌کان و ته‌نیا به دیتنی رواڵه‌تی ئه‌وان(گیرفانه‌کان) ده‌ستپێکردنی گێڕانه‌وه، وه‌ک دیتنی به‌فری دوای بارین وایه و خوێنه‌ر هیچ ده‌ورێکی تێدا نیه/ سه‌رنج بده‌نه سپێتی به‌فر وه‌ک ڕواڵه‌تی ده‌ره‌وه‌یی و تاریکی ناو گیرفانه‌کان وه‌ک نائاگاو../***
که وایه، چ که‌رده‌ن؟؟؟
" دوو نوخته‌م به هیوای ئه‌وه دانابوو وه‌ختێ هاتمه‌وه ده‌رێ، بێمه‌وه سه‌ریان و بیگێڕمه‌وه چۆن به چ چه‌رمه‌سه‌ری و ته‌قه‌لایه‌ک چوومه‌ته ژوورێ.. دوای هه‌ندێک رۆیشتن چی بووه و چۆن بووه و هۆم زانیوه چینه؟ چۆن چه‌قۆم له گیرفان ده‌رهێناوه و بههنگاری بووم.."
ئه‌مه ئیتر نه پشکنینی زێهنی (یان گیرفان و نائاگای که‌سایه‌تی) به‌ڵکوو پشکنینی زێهنی خۆ یه، واته پێش زه‌مینه‌ی زێهنیی خۆیه‌تی له گیرفانه‌کان. هه‌ربۆیه له به‌رده‌م دوونوختهکهدا ناینووسێ. ئه‌و به‌هیوابووه بتوانێ لهزێهنی که‌سایه‌تی یان نائاگای که‌سه‌کانه‌وه گێڕانه‌وه ده‌ستپێبکا، به‌ڵام؛
" ئێستا هه‌ر له‌جێگای خۆمم و نه‌متوانیوه هه‌نگاوێک به‌ره‌و پێش بڕۆم و هیچ به‌سه‌رهات و رووداوێکم بۆ گێڕانه‌وه پێ نیه و دوو نوخته‌ی له‌سه‌ریه‌ک داندراویش له‌به‌رده‌مدا ده‌بینم:"
پێش زه‌مینه‌ی پێناسه‌کانی پێشوو/ که لایان وابوو چیرۆک گێرانه‌وه‌ی به‌سه‌رهات و گێڕانه‌وه‌کانه/ هێشتا له زێهنی نووسه‌ری نوێخوازدا ماوه، هه‌رچه‌ند وه‌ک کارکرد و نڤیسان(ده‌ق) نه‌یویستووه به‌و رێچکه‌یه‌دا بڕوا. به‌ڵام هێشتا ره‌وایه‌ت له‌پشت دوو نوختهکهیه و چیرۆکه‌که‌ی ده‌ست پێنه‌کردوه.. بۆوه‌ی هێشتا نه‌یتوانیوه بچێته ناو هیچ کام له گیرفانهکانهکانهوه. که‌وایه تووڕه ده‌بێ و یه‌کێ له نوخته‌کان فڕێ ئه‌دا؛
لێره‌ا ڕواڵه‌تی نیشانه‌یی دوونوخته /:/ به نیشانه‌ی ده‌ستپێک ده‌گۆڕدرێ و ده‌بێته یه‌ک نوخته/واته نیشانه‌ی کۆتایی دێڕ یان گێڕانه‌وه/
لێره‌وه ئیتر وه‌همی ده‌ستپێک جێگۆرکێ ده‌کا و ده‌بێته ئاواتی کۆتایی! به‌ڵام نووسه‌ر یان بگێڕه‌وه هێشتا هیچی له به‌رده‌م دوو نوختهکهدا دانه‌ناوه(یان نه‌ینووسیوه) که‌وایه چاوی ته‌ماح ده‌بڕێته ئه‌و نوخته‌یه‌ی فڕێی داوه؛
ئه‌گه‌ر نه‌یتوانیوه بچێته گیرفانی که‌سه‌وه، خۆ ئه‌توانێ ئه‌نجامی چیرۆکه‌که‌ی بداته ده‌ست بای خه‌ون و خه‌یاڵ (واته کارکردی زێهنیی خۆی)؛
"با ده‌یبا...ده‌یبا...ده‌یبا.. تا له کووچه‌یه‌ک با که هێواش ده‌بێته‌وه و به شووشه‌ی په‌نجه‌ره‌یه‌کدا ده‌درێ..منداڵێک له ژووره‌که‌یدا خه‌ریکی نووسینی بابه‌تێکی ئینشای مه‌دره‌سه‌یه..به‌و چرکه‌یه هه‌ڵئه‌به‌زێته‌وه...ده‌چێته به‌ر په‌نجه‌ره‌که- جگه له لایلۆنێک"با"له‌حه‌وشه‌که‌دا ده‌یهێنێ و ده‌یبا- هیچ شتێکی وا نابینی..ده‌گه‌ڕێته‌وه..به‌ڵام ئه‌وه‌نده‌ی حه‌ول ئه‌دا ناتوانێ یک وشه‌ی دیکه‌ی پێ زیادکا، نوخته‌یه‌ک داده‌نێ و هه‌ر له‌وێدا کۆتایی به ئینشاکهی دێنێ."
به‌ڵام ئه‌م کۆتایی هێنانه /گرێکردنهوهی ساویلکانه/کۆتایی هێنانی ئینشای منداڵه مهدرهسهییه نه کۆتایی چیرۆکی نووسه‌رێکی نوێخواز! هه‌ر بۆیه په‌شیمان ده‌بێته‌وه؛
": بۆچی ئه‌و نوختهیهم فڕێ دا؟"
سه‌یر ئه‌وه‌یه هه‌تا ئێره‌ی چیرۆکه‌که تهنیائهم پرسیاره له‌به‌رده‌م دوو نوخته‌دا نووسراوه!!
پرسیاری یه‌که‌م؛ ئه‌و نوخته له کوێوه هات؟
وه‌ڵام به پێی خوێندنه‌وه‌ی م/ ن؛
نووسه‌ری باش(...) به‌رده‌وام نوخته‌یه‌ک بۆ شوێنی باش ده‌هێڵێته‌وه. سه‌یید قادریش هه‌ر له ناونانی یه‌که‌م چیرۆکی نۆڤێلیتهکهی دا بیری له‌وه‌ش کردۆته‌وه؛
/ سێ نوخته‌ی سه‌ره‌تا/
ئه‌م سێ نوخته ئه‌توانێ ده‌ستپێک و کۆتاییمان لێبکاته وههم و خوێنه‌ر له بازنه‌ی خوێندنه‌وه‌دا وه‌رسووڕێنێ؛
ئه‌گه‌ر خه‌یاڵ به ته‌نێ نه‌توانێ چیرۆکێکی باش بخولقێنێ، دڵنیام گومانکردن له خود و یه‌که‌م پرسیار ئه‌توانێ ده‌ستپێکێکی باش بێ. هه‌ر بۆیه له‌به‌رده‌م دوو نوختهکهدا ئه‌نووسرێ" : بۆچی ئه‌و نوختهیهم فڕێ دا؟
چونکه هه‌تا دوونوخته له‌سه‌ر یه‌ک هه‌بێ، شتێکیش هه‌یه بۆ گوتن، مهوداههیه بۆ قسه‌وباس ودهرهتان هه‌یه بۆ رۆیشتن..به‌ڵام ئێستا ئه‌م نوخته ماوه‌ته‌وه ناچارم ده‌کا بچمه‌وه سه‌ره‌تای خه‌ت."
پرسیاری دووهه‌م؛ راستی ده‌سه‌ڵاتی نوخته چیه؟
هیدایه‌تی ئه‌م پرسیاره‌ی ئاراسته‌ی به‌شی دووهه‌می نوڤێلێتی ده‌نگی نوخته کردوه و... .... ..... .... ..... ..... ..... ..... .... .... .... .... .... .... .... ....
--------------------
*- نوڤێلێتی ده‌نگی نوخته نووسینی قادر هیدایه‌تی له 17 فهسڵدایه و سی نوخته‌ی سه‌ره‌تا فه‌سڵی یه‌که‌می ئه‌و نوڤێلێتهیه..
ئه‌م کتێبه یه‌کێک له هه‌ڵبژارده‌کانی یه‌که‌مین فستیڤاڵی هه‌ڵبژاردنی کتێبی کوردی بوو له مه‌ریوان1383
** - چه‌ندده‌نگی وانموود سازییه‌كه كه شاعیر ئهیخولقینێ بۆ وه‌ی جیاوازی بخاته ناو له‌حنی ده‌نگه شیعرییه‌كانه‌وه «بۆ چه‌ند ده‌نگی بوون و سێڵاوی هۆش پێویسته شاعیر لهگهلَ كه‌سایه‌تییكی تر جه‌وهه‌رێكی هاوزاد پێك بینێ ئینجا بگاته شهوودی بیره‌وه‌ری ـ زمانی و نووسینی ئازاد/خودبه‌خودی/ كه ئه‌وه‌ش به رِای من ئه‌سته‌مه بۆ ئه‌وه‌ی كونترۆلَی بهرزهمهن ئیجگار سه‌خته »/وتویژ له‌گه‌ل شه‌هریار مه‌نده‌نیپوور نسل سوم، وه‌رگیرانی حسه‌ین شیربه‌گی/.
كه وایه هه‌ر شاعیر یا نووسه‌رێك هه‌نێ یاسای تایبه‌ت دائه‌تاشێ بۆ ئه‌وه‌ی پیشانی دا كه چۆته‌وه زێهنی كه‌سێكی دیكه‌وه؛ سووریالیستهكان حه‌ولی ئه‌وه‌یاندا ئه‌و وانموود سازییه له زماندا به‌ره‌و زێهنێكی تر راكیشن و هه‌موو كه‌س ئه‌زانێ كه ئه‌وه كارێكی دژواره نه‌وه‌ك ههرنهكرێ/ ئه‌بینین كه ده‌قی وامان به تایبه‌ت له رۆمان‌دا زۆره/ بۆ وه‌ی ئه‌سته‌مه ئه‌و بهرزهمنه زمانیه كه‌ڕ و كوێر كرێ.
پاش مۆدێرنیسته‌كان به هاوردنه‌وه‌ی راسته‌و خۆی ده‌قی كه‌سانی دی بۆ ناو ده‌قی خۆیان ئه‌و كاره‌یان كرد و هه‌موومان ده‌زانین كه تاوانی دزییان خسته سه‌ریان...بهلاَم ئه‌و بۆچوونه‌ی ئه‌وان واقعی تربوو. كه‌وایه چه‌ند ده‌نگی بوون تكنیكیكی زێهنییه كه به هۆی وانموودسازی له سه‌ر زمان دێته ئاراوه و ناتوانێ واقیعی بێ / هه‌ر چه‌ند ئێمه‌ش چاوه‌روانی واقیعی بوون له هونه‌ر ناكه‌ین / .. بۆ وه‌ی زێهنی بوونی ئه‌م بۆچوونه پیشان بده‌م من چه‌ند ده‌نگی بوونی به‌شی ئاخری «ئاناكارنینا» دێنمه‌وه له زمانی كۆندراوه كۆندرا ده‌ڵێ: ئه‌وشوینه‌ی ئاناكارنینا رێده‌كه‌وێ و به دوای دڵدارهكهیدا ده‌گه‌رێ، راوی جیهان به خیرایی له‌چاو ئاناوه لهگهلَ هه‌ستی ژنانه تێكه‌ڵاو ده‌كا و به جوانی ئهیوهسفێنێ.. ئه‌وه‌یه چهندهنگی بوون. ئه‌و منه «متهكهسسر»انه‌ی هیووم/كه له ته‌ك بیژییهكان دا دینه‌وه/ هه‌ر منه، به‌لآم جارجار به هۆی نزیكایه‌تی له زمانی كه‌سانێ تر /ئه‌وه‌ش ره‌نگه به هۆی ناخودئاگای كۆمهلَی یۆنگ/ له هه‌نێ ده‌ق دا وه‌ك چه‌ندده‌نگی بوون خۆ ده‌نوینێ/ برواننه دواهه‌مین هه‌ناری دنیا و سێ منی سه‌ریاسی سوبحده‌م و...
/له وتاری شیعری جیاواز و منه‌کانی چه‌ق/ساڵح سووزه‌نی/
ماویه‌تی
0 Comments:
Post a Comment
Subscribe to Post Comments [Atom]
<< Home