Monday, March 28, 2005

نه‌ورۆز پیرۆز

ئه‌شـــق



یه‌ك:
چاوتانم خۆش ویستووه‌و
ره‌نگه‌‌كانیان،
ده‌ریایی
جه‌نگه‌ڵی
چیایی
ره‌شی قه‌ترانی هه‌ڵۆیی

دوو:

به‌ری داری بالآتان
وه‌كوو ماسی و
ئاسك و
كه‌روێشک ...

سی:

رووباری پرچه‌كانتان
بۆ بن
چیا و
دارو
ده‌ریا...

ده‌ریا و جه‌نگه‌ڵ و چیا و هه‌ڵۆ
تۆ و ئه‌و و ئه‌و و ئه‌و...
ئه‌شق، به‌شكردن ناناسی!

0 Comments:

Post a Comment

Subscribe to Post Comments [Atom]

<< Home