دیسان دوژمنی گه‌ل
دوژمنی گه‌ل"
رووداوه‌کانی ئه‌م دواییانه هانم ئه‌دا شتێک بنووسم و لێکدانه‌وه‌یه‌کم هه‌بێ له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردن، ناره‌زایی خه‌ڵک، گیر و به‌ندی رووناکبیران و رۆژنامه‌وانان و... هیرش بۆ سه‌ر خوێندکاران و شه‌هید بوونی خۆپیشاننده‌ران و .... به‌ڵام قه‌دیمیان گوتوویانه نان بۆ کارخانه و گۆشت بۆ "فریزێر"! به‌خۆم ئه‌ڵێم بۆ له‌بری ئه‌و کاره پڕمه‌ترسییه ه ه ه... شتێک له سه‌ر شانۆنامه‌ی دوژمنی گه‌ل (بۆ جاریی دووهه‌م) نه‌نووسم و ئه‌و لێکدانه‌وه قووڵه دانه‌نێم بۆ سیاسه‌توانه‌کانمان؛ که ماشه‌ڵا رۆژله‌دوای رۆژ له زیادبووندان و خه‌ریکن دژی یه‌ک به‌جوانی لێکدانه‌وه ئه‌ڕێژن ن ن ن...
دوژمنی گه‌ل؛
پێوه‌ندیه‌کانی ده‌سه‌ڵات و مه‌عریفه و رووناکبیران
ئیبسێن شانۆنامه نووسێکی نوێخوازی نوروێژی بوو که کاتی خۆی له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی نوروێژه‌وه ته‌حه‌موڵ نه‌کرا و ئاواره‌ی هه‌نده‌ران بوو.. به‌ڵام هه‌رگیز له نوێخوازی لای نه‌دا و له ماوه‌ی ژیانی خۆیدا ده‌یان شانۆنامه‌ی نوێی نووسی(25شانۆنامه) "ئه‌مه‌ش له حاڵێکدا بوو که نه‌ریتی شانۆیی ئه‌ورووپا له مه‌رگ و فه‌وتاندا بوو و شانۆنامه‌ی شیوازی رۆمانتیکش نه‌ک بۆ هاتنه‌سه‌ر شانۆ به‌ڵکوو بۆ خوێندنه‌وه ده‌نووسرا" باوه‌کوو ئیبسێن به‌ره‌به‌ره ناوبانگی ده‌رکرد به‌ڵام راستییه‌که‌ی ئه‌وه‌یه‌که له 1870به‌ملاوه تا ده‌مرێ(1906)و دوای ئه‌وه‌ش یه‌کێ له گه‌وره‌ترین که‌ڵه‌شانۆنامه‌نووسانی مودێرن(نوێخواز) ه که شانۆی به‌گشتی گوڕا و شۆرشێ مودێرنی رێبه‌رایه‌تی کرد" بۆ وه‌ی برنارد شا‌و گوته‌نی: شانۆنامه‌کانی ئیبسێن (به‌رێژه‌ی شانۆنامه‌کانی شکسپێر) بۆ ئێمه گرینگییه‌کی زێده‌تری هه‌یه.. ئیبسێن نه‌ک هه‌ر ئێمه به خۆمان ده‌نوێنێته‌وه به‌ڵکوو راست له دۆخێک‌دا ئه‌ماننوێنێته‌وه که تیایداین" (مظهر ئیبسنیسم – برنارد شا‌و
ئه‌و دوژمنی گه‌ل ی له 1882دا(واته سه‌دوسی و ئه‌ونه ساڵ له‌مه‌وبه‌ر) نووسی و ئه‌م شانۆنامه‌یه‌ش به راستی له‌و خوێندنه‌وه‌ی شا‌و به‌ده‌ر نیه.. دوکتۆر ئستووکمان (که‌سایه‌تی سه‌ره‌کی ئیبسێن له دوژمنی گه‌لدا) سه‌ره‌تا به‌س ده‌یهه‌وێ خه‌ڵک و سیسته‌مه‌کانی ده‌سه‌ڵات به شێوه‌یه‌کی زانستی ئاگادار بکاته‌وه که "ئاوی حه‌مامه‌کان" پیسن .. به‌ڵام حه‌مامه‌کان سه‌رچاوه‌ی ئابووری و ده‌وڵه‌مه‌ند بوونی ده‌سه‌لاتداران و توێژی ناوه‌ندین و راگه‌یه‌نراوی وا نه‌ک هه‌ر به قازانجی شاره‌دار(وه‌ک ره‌مزی ده‌سه‌ڵات) و توێژی مامناوه‌ند نیه به‌ڵکوو تووشی زه‌ره‌ری زۆریشیانده‌کا و هه‌ر بۆیه به‌هه‌موو توانای خۆیانه‌وه و رۆژنامه‌ی ده‌مامکاوی ده‌نگی گه‌لیش (وه‌ک ره‌مزی ده‌سه‌ڵاتی راگه‌یاندن) نه‌ک هه‌ر ئستووکمان و منداڵه‌لانی به‌ڵکوو دۆسته‌کانیشی(کاپیتان وه‌ک ره‌مزی پێوه‌ندی بۆده‌ره‌وه‌ی ولات) بێکار ده‌که‌ن و ئه‌یخه‌نه ژێر گوشارێکی یه‌کجار ناجوامێرانه که زه‌ختکردنه سه‌ر داهاتووی منداڵه‌کانیشیه‌تی و .... ئستووکمان دوای بینینی ئه‌و هه‌موو ده‌مامکه ئیتر باسی پیس بوونی ئاوی حه‌مامه‌کانی لا ده‌بێته باسێکی لاوه‌کی و باسێکی سه‌ره‌کیتر هه‌ڵده‌بژێرێ؛ بانگهێشتنی خه‌ڵک بۆ شۆڕش..
له‌م باسه کورته‌دا نامهه‌وێ هه‌موو دوژمنی گه‌ل بگێڕمه‌وه بۆ وه‌ی دڵنیام زۆربه‌ی دۆستان و دوژمنانی گه‌ل خوێندوویانه‌ته‌وه یان دیتوویانه.. به‌س ده‌مهه‌وێ بپرسم؛
چ دۆخێکی تایبه‌ت بۆته‌هۆی ئه‌وه‌ی که دوای ئه‌و ماوه درێژه بۆ ده‌ربڕینی هه‌ستێکێ ده‌روونی خۆمان یان جه‌ماوه‌ر، په‌نا ببه‌ینه‌وه به‌ر هێنریک ئیبسێن؟
تۆ بڵێی رۆشنبیرانی مه‌ش نه‌که‌وتبێتنه ژێر گوشاری ده‌سه‌ڵات و ده‌مامک و توێژی مامناوه‌ند که به‌رده‌وام له قه‌ڵه‌و بووندان؟؟
یان پێوه‌ندیه‌کانی ده‌سه‌ڵات و مه‌عریفه و رۆشنبیران تووشی گۆڕان هاتبێ و نه‌هاتبێ؟
لێره‌ش جارێ خواستی خه‌ڵک ژماردنه‌وه‌ی راکانه،، تۆ بڵێی سبه‌ی ببێ به‌چی؟
* - بۆ زانیاری زێده‌تر له سه‌ر ئیبسێن بڕواننه ' جیهانی مۆدێرن و ده‌که‌ڵه نووسه‌ر له نووسینی مالکۆم برادبری
0 Comments:
Post a Comment
Subscribe to Post Comments [Atom]
<< Home