شهشخشتهکی
شهشخشتهکی به کێشی قه‌ڵه‌مباز
من شێعرم و، ئه‌زانم دێنمه‌وه له‌بری، ئه‌توانم
وه‌بان بورجی ئیفل دا، فڕین بێنمه‌وه بۆ، قه‌ڵه‌مباز
ئه‌مه‌ش چۆن، هه‌ڵاتن بێنمه‌وه له‌باتی، ئه‌توانێ
جیهان، گه‌شاوه دێته جێی، بگۆڕێ
ئه‌مه شێعره و، په‌ڕه‌نده خوازه‌یه‌که بۆ، هه‌مووکه‌س
وه شار ته‌قه‌یه له فڕنده( به چنگی که‌ر)
***
ئه‌مه شێعره به شه‌شی، خوا که به‌هاته جێی، شه‌یتان
ئه‌مه بایه به لوولی، هه‌ناسه که بکه‌وته به‌ر، تۆفان
ئه‌مه ئاوه به ئاویی، به‌رد که نه‌که‌وته به‌ر، ئاسمان
ئه‌مه ئه‌شقه به صادی،گوڵ که نهشهمزایه ناو، له‌شمان
وه هه‌ر به‌و له‌ته کێشه له که‌سمانه‌وه تا به‌شمان
هههای ئیتر ده وڵی که به کلاسیکی ناو ده‌قمان
***
که‌گوایه چی، که مه‌نتیق، نهکهوتهبهر ده‌ستم
که حه‌قیقه‌ت، له باتی مێرووله، حه‌شیمه‌ته و
منیش سه‌رم، له‌باتی تۆپ، نه‌هاته بازبازێن
ئه‌مه کێشه، به کێشه‌ی کێشم، له حهوکهرانی وشه و
له باتی خه‌تابه که، دێته جێی چیرۆک.. به شێعر
به‌سه، که دێڕی دوایی نه‌پرژایه سه‌ر سه‌ری به لامی قاف
***
هه‌تا له شه‌وکه‌رانی جامه‌وه جیمێک(به شه‌ق)
هه‌تا له شه‌رمه‌زاری شاره‌وه دالێک( به‌تف)
هه‌تا له بازهبازی خه‌ڵکه‌وه من ( هیچێک)
نه‌بێ به قه‌ڵبه‌زه له شێعری(فت) شیرێک
نه‌هاته ده‌ربڕینی قه‌ڵه‌م بازێک
چ سرته‌سرت و چرپهژانێکی داناوه ئه‌م مێعره
***
له شه‌ش شهشێنی په‌ڕین که‌هه‌ر به‌قه‌ڵه‌م
به ره‌ش ره‌شێنی شێعر له سپیی کاغه‌ز
به شینه شینی .. بۆم نایه سه‌قیله ئه‌م کێشه
به‌شکم ئه‌چم شه‌ڕ نه‌که‌م
به شافی سوور و تێبڕین
هه‌تا دێڕێکی ترکه ببێته شه‌ش
**
2 Comments:
سڵاو و ماندو نه‌بن،ده‌ست خۆش بۆ ئه‌م نوسراوه و نوسراوه‌که‌ی مامۆستا هێمنیشتان.
http://nakok.wordpress.com
Post a Comment
Subscribe to Post Comments [Atom]
<< Home