باوان مه‌که
ئه‌م تاڵانه له‌خۆڕا ره‌نگم ناگۆڕن
دڵ زه‌نگی پیربوون ناژه‌نێ..... باوان مه‌که!
ئه‌شق هه‌ر ئه‌شقه
منیش هه‌روا نه‌بوومه‌ته شێعربێژی ئه‌م ئاگره
مه‌مسووتێنه
خۆم له‌خۆڕا په‌ڕۆی بۆسۆی شاره‌که‌مم
کامه شاعیر هه‌موو رۆژێ، وهکوومن خۆی رسوا ناکا؟
ئه‌شق هه‌ر ئه‌شقه......... و
ئه‌م تاڵه نهگبهتیانهش هه‌ر زیاد ئه‌که‌ن
دڵ له ژه‌نگی پیربوونیهتی .. باوان مه‌که!
من له‌خۆرا نه‌بوومه‌ته مه‌شغه‌ڵانی ئه‌م ئاگره
شێتم مه‌که!
من نازانم کامه شاعیر
له هه‌مانه‌ی خۆشه‌ویستی دزی ناکا؟
که‌چی منیش دزی گه‌وره‌ی شاره‌که‌مم
رۆژێ نیه ده‌سگیر نه‌بم... باوان .. مه‌که!
ئه‌م ساڵه نه‌گبه‌تیانه‌ی نێوان ئێمه
به شێعر پڕنابنه‌وه
تۆ له‌په‌سا ههڵدهتۆقیت..
منیش ؛
سه‌رم جاڕه لۆکه...
که‌چی باوان
کامه شاعیر هه‌موو رۆژێ هه‌مانه‌ی تاوان نادزێ ..و
بێزووی ماچی حه‌رام ناکا؟
کامه شاعیر وه‌کوو من خۆی ریسوا ناکا؟
ئه‌شق هه‌ر ئه‌شقه و
ئه‌م تاڵه نهئامهتیانهش هه‌ر زیاد ئه‌که‌ن..
ههرزیا..... د
که‌چی باوان
چ شاعیرێ
شێعر و ژنی لا یه‌ک نیه هه هه و
له‌و شه‌پۆله گا.. ئارام و گا.. تووڕه‌دا..
مه‌له ناکا؟ کامه شاعیر؟ کامه شاعیر؟
25/2/75 سه‌قز
--------
ئه‌م شێعره له راستیدا ده‌سپێکی شێعرهساتهکان بوو که له دیوانی شێعره‌سات دا نه‌هاتووه،
0 Comments:
Post a Comment
Subscribe to Post Comments [Atom]
<< Home