Thursday, February 03, 2005

ته‌می سه‌ر خه‌ره‌ند و چه‌ند خوێندنه‌وه‌یه‌ک

ته مي سه‌ر خه‌ره‌ند و...
ته‌مي سه‌ر خه‌ره‌ند" بازنه‌يه‌كي به‌ستراو؟ يان... چه‌ندخؤيندنه‌وه‌يه‌ك له‌سه‌ر به‌رهه‌مه‌كاني شيرزاد حه‌سه‌ن 30/2/82 "ته‌مي سه‌ر خه‌ره‌ند" نووسيني شيرزاد حه‌سه‌ن م خوينده‌وه‌. ئه‌م رؤمانه‌ له‌گه‌ل يادداشتيكي ئه‌و به‌ريزه‌ له‌سه‌ر رؤمانه‌كه‌ پيكه‌وه‌ گه‌يشته‌ ده‌ستم؛ شيرزاد حه‌سه‌ن له‌و يادداشته‌دا نووسيبووي: "ئه‌م رؤمانه‌ گيرِانه‌وه‌ي كوشتني "ئيرؤس"ه‌ له‌ رؤحي هه‌مووماندا ئه‌و وه‌خته‌ي هيشتا زؤر ساوا و منالين، ئه‌م رؤمانه‌ فريوي حيكايه‌ته‌كانه‌ كه‌‌ پرِخه‌يالمان ده‌كه‌ن و دواجار به‌ نائوميديمان ده‌سپيرن، ئه‌فسانه‌يه‌كي شه‌رمني منه‌، چيرؤكي شيرين و فه‌رهاديك كه‌ زؤر زوو، زؤر به‌ ساوايي له‌يه‌ك داده‌برِين، مردن و ليكدابرِاني هه‌ر هه‌موو شيرين و فه‌رهاده‌كان... شؤرِبوونه‌وه‌ به‌ناو خه‌ره‌ندي رؤحي هه‌موومان، چيرؤكي ويرانبووني هه‌رموو شوينه‌كان، ويرانبووني خؤمان، نه‌ماني (شوين و زه‌مه‌ن) ئه‌و وه‌خته‌ي هه‌تا ئه‌به‌د له‌ ناو ته‌ميكدا ون ده‌بين.... " خويندنه‌وه‌ي يه‌كه‌م؛ جياله‌وه‌ي شيرزاد حه‌سه‌ن بؤخؤي نووسيويه‌، "ته‌مي سه‌رخه‌ره‌ند" ديسان ده‌ربرِيني رقي مرؤفه‌ له‌ ده‌سه‌لآتي باوك © شوان©مودير.... / كه‌ پيشتر ميشيل فؤكؤ له‌ وتاري "ره‌خنه‌ چيه‌" دا ئاماژه‌ي پيكرده‌وه‌ و نووسه‌ري فارس موختاريش به‌ باشي شي‌‌كردؤته‌وه‌.... به‌لآم له‌‌به‌رچي جه‌خت كراوه‌ته‌ سه‌ر "ديسان"؟ بؤ وه‌ي شيرزاد حه‌سه‌ن ئازايانه‌ له‌ ميژه‌ ئه‌م بابه‌ته‌ي كيشاوه‌ته‌ پانتاي ئه‌ده‌بيات / به‌ تايبه‌ت كورته‌ چيرؤك و رؤمانه‌وه‌/ و هه‌ر جاره‌يان له‌ گوشه‌نيگايه‌كه‌وه‌ ليي ئه‌رِواني و ده‌كري بلين به‌رِيز شيزاد حه‌سه‌ن له‌ بنه‌رِه‌تدا ئه‌م بابه‌ته‌ي كردؤته‌ سه‌نته‌ري فيكري و ناوه‌رؤكي نووسراوه‌كاني خؤي و له‌و په‌نجه‌ره‌وه‌ ئه‌رِوانيته‌ ئه‌دبيات به‌گشتي؛ له‌ "گولي ره‌ش"دا / كه‌ ره‌نگه‌ يه‌كه‌م كاره‌كاني ئه‌و به‌رِيزه‌ بيت و چيرؤكي ساله‌كاني 1983 تا 1986ي گرتؤته‌ خؤ، ئه‌خوينينه‌وه‌: "ئه‌و رؤژه‌ت نايه‌ته‌وه‌ ياد كه‌ دايكم بيني ماچت ده‌كه‌م... ئه‌ورؤژه‌ي له‌باتي ماچ به‌عه‌زره‌ته‌وه‌ گازيكم له‌كولـمت گرت و تؤش گريايت، دايكم به‌ توورِه‌ييه‌وه‌ بانگي كردم په‌لي گرتم و مني برده‌ ژووره‌وه‌، به‌توندي گويي راستمي راكيشاو شه‌پازلله‌يه‌كي ليدام وتي: ـــ‌سه‌گباب شه‌رم ناكه‌ي كچي خه‌لكي ماچ‌ده‌كه‌ي؟ جاريكي ديكه‌ بتبينم هه‌ر دوو چاوت ده‌ردينم.... + بؤماچي نه‌كه‌م خؤ ئه‌من خؤشم ئه‌وي ... دايكه‌!؟ ـــ رؤله‌ عه‌يبه‌ ئيمه‌ دراوسيين پي بزانن حه‌يامان ده‌به‌ن تؤ گه‌وره‌ بووي وامه‌كه‌ له‌م گه‌رِه‌كه‌ ده‌رمان ئه‌كه‌ن...." گولي ره‌ش، شيرزاد حه‌سه‌ن، ل 28/ ئه‌بينين كه‌ ده‌سه‌لآتي زماني باوك ته‌نانه‌ت له‌ زماني دايكيش‌دا سه‌قامگيربووه‌ و ئه‌م بابه‌ته‌ هه‌ر له‌و سالآنه‌وه‌ شيرزاد حه‌سه‌ني له‌گه‌ل خؤي بردؤته‌وه‌ ناو بازنه‌يه‌كه‌وه‌ كه‌‌دواي ده‌رچووني "ته‌مي سه‌ر خه‌ره‌ند" بؤمان ده‌رده‌كه‌وي كه‌ هاتنه‌ده‌ره‌وه‌ له‌و بازنه‌يه‌ بؤ ئه‌و زؤر ئه‌سته‌مه‌؛ شيرزاد حه‌سه‌ن له‌ حه‌سار و... دا ده‌چيته‌ سه‌ر بنه‌ماكاني ريوايه‌تي "ته‌وته‌م و تابؤ و ده‌سه‌لآتي باوك، له‌‌روانگه‌ي فرؤيده‌وه‌ و به‌گشتي حه‌سار و... به‌ جؤريك هه‌ر ره‌وايه‌تي ته‌وته‌م و تابؤيه‌ به‌ زماني چيرؤك؛ باوكي ده‌سه‌لآتدار ديواريكي وه‌هاي له‌ نيوان ژن ومنداله‌كاني خؤيدا كيشاوه‌ كه‌ ته‌نانه‌ت دواي كوشتني باوكه‌كه‌ش به‌ده‌ست كورِيكي خؤي، ديواره‌كه‌ نارِمي و ده‌بيته‌ گريگه‌ل و تابؤگه‌ليكي به‌رزتر و.... ئه‌م بابه‌ته‌ واته‌ ناوه‌رؤكي حه‌سار ئه‌وه‌ند به‌سه‌ر ئه‌و رؤمانه‌وه‌ قورس بوو كه‌‌ته‌نانه‌ت ره‌خنه‌گراني نويخوازي كورديش له‌ خويندنه‌وه‌و ره‌خنه‌كانيان‌دا ته‌نيا ئاماژه‌يان كرده‌ "چي ده‌لي"ي رؤمانه‌كه‌ نه‌وه‌ك چؤن ده‌لي" و بووتيقا و جوانناسي فورميك"ي ئه‌و ده‌قه‌. به‌داخه‌وه‌ ده‌قي حه‌سارو... له‌ رؤانگه‌يه‌كي جوانناسانه‌ و قوولبوونه‌وه‌ له‌ زمان؛ وه‌ك گرينگترين هؤكار له‌ ره‌خنه‌ و خويندنه‌وه‌دا، نه‌ خويندراوه‌ته‌وه‌. باوه‌كو ره‌نگه‌ زؤرترين خويندنه‌وه‌ي ره‌خنه‌گرانيشي له‌سه‌ر بووه‌ ئه‌م قسه‌يه‌ ته‌نانه‌ت خويندنه‌وه‌كه‌ي ريبين هه‌رديش /له‌ رؤشنبيران و رؤناكبيراني ده‌سته‌ي ره‌هه‌ند/ ده‌گريته‌وه‌. شيرزاد حه‌سه‌ن له‌ چيرؤكي "كه‌له‌كوران و ئاسكه‌كچان"يش دا ئه‌دا له‌ بني مه‌نجه‌له‌كه‌. كچان و كورِاني خويندكار له‌م چيرؤكه‌دا له‌ سنووره‌ سووره‌كان تيده‌په‌رِن و هه‌لبه‌ت ده‌بنه‌ نيچيري ده‌م ته‌ور و چه‌قؤ و چنگ و نينؤكي باوك و براكانيان و...../برواننه‌ روماني چاو ژؤرژباتاي ـ به‌شي دووهه‌م ـ كوميدي ئه‌تيقه‌/ له‌ "پيده‌شتي كارمامزه‌ كوژراوه‌كان"دا شيرزاد حه‌سه‌ن له‌ ده‌ور و به‌ر بازنه‌كه‌وه‌ له‌ سه‌نته‌ري داييره‌كه‌ نزيك ده‌بيته‌وه‌ و تيكه‌لآوي فانتازياي ده‌كاو ليي ديته‌ده‌ره‌وه‌ ته‌نيا له‌م رؤمانه‌دايه‌ كه‌ شيرزاد حه‌سه‌ن توانيويه‌ به‌ زمانيكي نويوه‌ بيته‌ پانتاي ئه‌ده‌بياتي كوردييه‌وه‌و به‌ تيكه‌لكردني زماني كيشداري حه‌يران و ده‌ستكاري‌كردني فورمه‌باوه‌كاني گيرِانه‌وه‌ له‌ زماني زاناي گشتي و دووهه‌م كه‌سي تاك، فؤرم و زمانيكي ره‌وايه‌تي نوي بخولقيني. به‌لآم بازنه‌كه‌ هيشتا ماوه‌وه‌ وهه‌لبه‌ت به‌ستراو. له‌به‌رچي؟ بؤوه‌ي شيرزاد حه‌سه‌ن له‌م ده‌قه‌شدا/ ته‌مي سه‌رخه‌ره‌ند/ بابه‌ته‌كه‌ي پيچاوه‌له‌ حيكايه‌ته‌كاني دايه‌ گه‌وره‌وه‌ و بزنه‌ شيته‌ي وه‌ك ره‌مزي رؤحي سه‌ركيشي مرؤف، رؤحي كه‌ به‌ گوته‌ي فؤكؤ نايهه‌وي مل‌كه‌چي ته‌وته‌مه‌كاني حكوومه‌تكردن /بابلين زماني ده‌سه‌لآتي باوك / بيت، هيناوه‌ته‌ به‌ره‌نگاري... دياره‌ چاره‌نووسي شيرين و فه‌رهاده‌كان / من ئه‌ليم خه‌ج و سيامه‌نده‌كان بؤوه‌ي له‌ فه‌زاو كه‌شي ده‌قه‌كه‌ نزيكترن / له‌ زه‌مان و بيزه‌ماني دا/ به‌ مه‌رجيك له‌ هه‌ريمي ده‌سه‌لآتي باوكدا بژين، هه‌ رئه‌وه‌ ده‌بي؛ ون بون له‌‌ته‌مي سه‌ر خه‌ره‌ند دا... بزنه‌ شيته‌ش / بابليين سيامه‌ند/ له‌و هه‌لديره‌وه‌ ده‌گلي: "ئاوه‌ خه‌ج بانگي ده‌كرد ئامؤزا سيامه‌ني/ مه‌ناله‌، مه‌ناله‌ گؤرِغه‌ريبه‌كه‌م/ به‌دار و داره‌به‌نده‌وه‌ مه‌ناله‌" له‌ به‌يتي خه‌ج و سيامه‌ند ترس و دله‌راوكي و مردن و ئازاري بيره‌ؤه‌ري و تيمي سه‌ره‌كي ده‌قي ئگزيستانسياليسته‌كان به‌سه‌ركه‌ش و هه‌واي له‌ حيكايه‌ت چووي ئه‌م ده‌قه‌شدا ئه‌سوورِيته‌وه‌ و هيچ مه‌ودايه‌كي تر ناداته‌ دوور بوونه‌وه‌ و نزيكبوونه‌وه‌ له‌ شيوازيكي ديكه‌ي روانين و كه‌ش و هه‌وايه‌كي تر؛ "كاكي شؤفير ئه‌و هه‌موو ئه‌سپانه‌ به‌ چي مردوون؟" ل 10 تؤ پيره‌باوكت بو په‌رييه‌كي نه‌زان جي‌ديلي؟ كه‌ دوو رؤژي ديكه‌ي ماوه‌ و ده‌مري!؟ ل 23 دلمي ده‌خسته‌ سه‌ر له‌رزه‌ له‌رزي ترس و تاسه‌" ل 21 كابرا چيه‌ بؤ ده‌گريت" ل26 من فه‌رهادم شوانه‌ چكؤله‌ي ره‌نج بابردوو عومر به‌خسه‌سار؛ قوتابييه‌ ته‌مبه‌له‌كه‌ي جاران كه‌ هه‌ميشه‌ له‌سه‌ر ئه‌زبه‌ركردني خشته‌ي ليكدان و سرووده‌كان هه‌موو رؤژي داركاري ده‌كرا!! ل 28 كابرا تؤ چت داوه‌ له‌ ئاوه‌داني و رووناكي؟ تا زووه‌ بگه‌رِيوه‌ ناو تاريكي ئه‌شكه‌وته‌كان! چت داوه‌ له‌ رووناكي رؤژيك كه‌ جگه‌ له‌ كاولكاري و دلره‌قي هيچي ديكه‌ي تيا نابيني؟" ل31 نه‌ني بؤ له‌ كؤتايي هه‌ر حه‌كايه‌تيك ئه‌وه‌نده‌ ده‌گريت؟" ل 39 ئه‌و حه‌يوانه‌ له‌ بزن ناچي هه‌بي و نه‌بي رؤحي شه‌يتانيكي واتيدا" ل 41 مه‌لعوونينه‌ مه‌يخؤن لي حه‌رام كردوون مه‌يخؤن ...!" ل 52 شه‌پازلله‌يه‌كي له‌ ناكاو سره‌وانده‌ ناوده‌مم و بؤ كسيكي خيوانده‌ پشتي سه‌رم كه‌‌وه‌ها توند بوو چؤله‌كه‌ي له‌ به‌رچاو تاريك كردم له‌ ترسانا" ل59 له‌ كؤتايي‌دا؛ "من هيچم نه‌ده‌دي ... هيچم نه‌ده‌بيست... هاژه‌هاژي چه‌مه‌كه‌ي ناو خه‌ره‌نديش له‌ هه‌ردوو گويم‌دا ده‌مردو... ده‌خنكا.. خؤيشم به‌ده‌م قولپي هه‌نسكه‌وه‌، هه‌ناسه‌ به‌ هه‌ناسه‌ ده‌خنكام و له‌ ناو ته‌مدا بزرِ ده‌بووم!" ل 128 ديرِي كوتايي ده‌قه‌كه‌. شيرزاد حه‌سه‌ن ئه‌گه‌ر له‌ هه‌ولي ئه‌وه‌دا نه‌بي له‌و بازنه‌ ناوه‌رؤكييه‌ بيته‌ده‌ر، ئيتر قسه‌يه‌كي تازه‌ي بؤگوتن پي‌ناميني، بؤوه‌ي، ئه‌و پيشتر له‌ ده‌قي "پيده‌شي كارمامزه‌ كوژراوه‌كان"دا ئه‌م بابه‌ته‌ي له‌ ئه‌ندازه‌يه‌كي به‌رز و به‌رين‌دا هاوردؤته‌ زمان و كردوويه‌ته‌ فؤرميكي نويي گيرِانه‌وه‌يي /ره‌وايه‌تي/ ئه‌ده‌ب و لام وانييه‌ پيويستي به‌ دووپاتكردنه‌وه‌ي په‌يتا په‌يتا بيت! ئه‌م گؤته‌يه‌ ئامؤژگاري كردني شيزاد حه‌سه‌ن نيه‌، به‌لكوو راستييه‌كي حاشاهه‌لنه‌گره‌ كه‌ شيزاد حه‌سه‌ن ده‌بي زؤر به‌ جيددي بيري ليبكاته‌وه‌. زماني يه‌كده‌ستي مني يه‌كه‌م كه‌سي تاك رؤحي ده‌قه‌كه‌ي كوشتووه‌ /هه‌رچه‌ند ئه‌م زمانه‌ له‌ روانگه‌ي پيكهاته‌يي‌يه‌وه‌ په‌يوه‌ندييه‌كي پته‌وي له‌گه‌ل ناوه‌رؤكي ده‌قه‌كه‌ هه‌يه‌ و ره‌نگه‌ له‌و روانگه‌شه‌وه‌ خاليكي به‌هيزي ده‌ق بيت له‌ ته‌ون وكرِي زمانيدا... به‌لآم به‌ بؤچوونيكي تر، بيتو وه‌ك زمان و فؤرم و رؤماني نوي بيخوينينه‌وه‌، ده‌بيته‌ زمانيكي مردووي بنيشته‌ خؤشه‌ي چيرؤكه‌ ناتؤراليستي‌يه‌كان. زماني وه‌سفي دريژ خوينه‌ر شه‌كه‌ت ده‌كا و ده‌بيته‌ به‌رگري له‌ ريگه‌ي ده‌ركه‌وتن و به‌رجه‌سته‌بووني جوانكارييه‌ زمانييه‌كاندا؛ "گه‌مه‌كردن به‌ خاك يان مووروو، جؤلانيي ژير شاتووه‌كه‌ي به‌رده‌مي ماليان بي‌ يان غارغاريني ناو دارهه‌ناره‌ زرِه‌كان، يان پيئه‌زبه‌ركردني سرووده‌كان بي يان خشته‌ي ليكدان، هه‌ميشه‌ ستوونيك له‌ رؤحي رؤشني به‌شه‌واره‌ي ده‌خستم و له‌ خؤيه‌وه‌ي وه‌رده‌پيچام، برژانگه‌كاني ئه‌وه‌نده‌ ئه‌ستووربوون كه‌ده‌كرا بيانبژيرم، لووتي قنجي كه‌ كه‌ميك به‌رز هه‌لشاخابوو، له‌ كچيكي چكؤله‌وه‌ ده‌يكرده‌ شازاده‌يه‌كي پرِفيز و ناز، دوو كولمي هه‌ميشه‌ داگيرساو، روومه‌تي مه‌يله‌و سپي تيكه‌ل به‌ كازيوه‌ي به‌يانيان، هه‌ردوو گويي وردي، بؤني خؤشي كه‌ به‌لامدا تيده‌په‌رِي و سه‌رمه‌ستي ده‌كردم، لآل و ورِوكاس چاوه‌كانم به‌دوايه‌وه‌ بوون له‌‌كراسه‌ گولگولييه‌كه‌ي راده‌مام، ره‌نگريژ به‌ شه‌به‌نگي خؤره‌تاو، واي له‌و له‌شه‌ نه‌رم و نؤله‌ي، بؤني كچانه‌ي كه‌ جيابوو له‌ بؤني نه‌نكم و دايكم و پووره‌كانم،ده‌نگي پرِ له‌ زرينگانه‌وه‌ي، واي له‌ زمان‌گيران و ته‌ريق بوونه‌وه‌ي، هه‌ردوو ئه‌برؤي په‌يوه‌ستي، پيلوه‌كاني كه‌‌هه‌رده‌توت بالي چؤله‌كه‌يه‌ و ليكيان ده‌ني، دووده‌ستي چكؤله‌ي كه‌ له‌وه‌ نه‌ده‌چوو په‌نجه‌كانيان ئيسقانيان تيابووبي، ته‌ويلي شه‌مزاوي به‌هه‌تاوي خودا، په‌رچه‌مي په‌ريشاني، هه‌ردووشاني چكؤله‌وداكه‌وتوو له‌ ژير قورسايي جانتاي له‌ په‌رِؤدووراوي پرِله‌ كتيب و ده‌فته‌ر، خه‌نده‌ و شاگه‌شكه‌بووني هه‌ميشه‌ ئاماده‌ي، دلي هه‌ميشه‌ ترساوي ئه‌و كاته‌ي له‌گه‌لما ئه‌يويرا بيته‌ ناو ئه‌شكه‌وتي ـــ ديوان ـــ ...." ل 21 و 22 هه‌روه‌ها، به‌هاوردنه‌وه‌ي چه‌ندنموونه‌يه‌ك له‌ زماني "فه‌رهاد"/كه‌سايه‌تي سه‌ره‌كي ده‌قه‌كه‌، كه‌ له‌ ته‌مي سه‌رخه‌ره‌نده‌وه‌ گه‌رِاوه‌ته‌وه‌/ و نه‌نيي فه‌رها/ ره‌مزيكه‌ بؤ زماني حيكايه‌ته‌كان و به‌ره‌ي پيشوو /و شيرين/ مندالي كه‌ فه‌رهاده‌كان هه‌ر له‌ ده‌وري مندالييه‌وه‌ ئاشقانه‌ گيرؤده‌ي ده‌بن(!!)، ئه‌توانين نيشاني ده‌ين كه‌ ئه‌م ده‌قه‌ چ شگرديكي زمانيي‌ بؤ ده‌ربرِين ونواندني كه‌سايه‌تييه‌كان هيناوه‌ته‌ گه‌رِ؟ "ئه‌وه‌ چيه‌.... داوه‌شيي.... نايكه‌م.... چاوهه‌لبرِه‌" سه‌رما برده‌له‌ و غه‌مگين ده‌مگوت: شيرين.... سه‌ما.... به‌سه‌... وه‌ره‌... دانيشه‌!" ل 65 شيرين: چ نازانيت... فيرت ده‌كه‌م... با مامؤستا عوسمان و باوكت ئه‌وه‌نده‌ي ديكه‌ رقت لي‌هه‌لنه‌گرن!" "من ده‌مزاني كه‌ ئه‌مسال له‌ هه‌موو وانه‌كانت ده‌كه‌ويت و.... ل 69 نه‌ني: رؤله‌ شيرينه‌كه‌م. تؤ زؤر له‌وه‌ چكؤله‌تري خؤت به‌فه‌رهادبزانيت!" باوك: سميلم بتاشن ئه‌گه‌ر مه‌كته‌به‌كه‌شي ته‌واو كرد! 70 فه‌رهاد: "نه‌ني هه‌تاكه‌ي من له‌و ژيرزه‌مينه‌ حه‌پس ده‌كه‌ن؟ مردم ئه‌وه‌نده‌ي لانكيش راژه‌نم..." له‌م نموونانه‌دا هيچ جياوازييه‌كي ئه‌وتؤ، كه‌ بتواني جياوازي كه‌سايه‌تي‌يه‌كان له‌ پيكهاته‌ي زمان دا بنويني، نابينين به‌پيچه‌وانه‌ي ده‌قي "پيده‌شتي كارمامزه‌ كوژراوه‌كان" زماني به‌رواله‌ت حه‌كايه‌تي ته‌مي سه‌رخه‌ره‌ند نه‌يتوانيوه‌ فؤرم و تكنيكيكي بووتيقايي وه‌ده‌ست بهيني ئه‌گه‌ر شيزاد حه‌سه‌ن بيهه‌وي له‌مه‌رِ كوشتني "ئيرووس" بنووسي، ئه‌تواني به‌ وتاريش ئه‌و كاره‌ بكات و خوينه‌ريش باشتر ليي تيده‌گا به‌لآم رؤماننووس له‌مه‌رِ هه‌ر شتيك كه‌ بيه‌وي بنووسي، ده‌بي سه‌ره‌تا رؤمان، به‌واتاي گشتي وشه‌كه‌، بخولقيني و شيرزاد حه‌سه‌ن سه‌لماندوويه‌تي كه‌ ئه‌و كاره‌شي له‌ده‌ست دي و حه‌تم له‌ داهاتوودا رؤمانگه‌لي ديتريشي لي ده‌بينين. خويندنه‌وه‌ي دووهه‌م؛ خويندنه‌وه‌ي يه‌كه‌ خويندنه‌وه‌يه‌كي به‌‌په‌له‌ و سه‌رپييي‌يه‌. باوه‌كو وائه‌نويني كه‌ نايهه‌وي له‌ ناو بازنه‌ي ناوه‌رؤك دا؛ ده‌قه‌كه‌ بخوينيته‌وه‌، به‌لآم ناراسته‌وخؤ خؤيشي هه‌ر له‌و روانگه‌وه‌ گشتيتي ده‌ق ده‌خاته‌ بازنه‌يه‌كي به‌ستراوه‌وه‌ و حوكميكي داوه‌ري‌يانه‌ و قازي‌يانه‌ي سه‌پاندوه‌ به‌سه‌ردا. باوكو خويندنه‌وه‌ي يه‌كه‌م راستييه‌كي له‌ مه‌رِ خولقاندني سه‌نته‌ر و گيركردني نووسه‌ري له‌و سه‌نته‌ردا گرتؤته‌ خؤ، به‌لآم وه‌ك ده‌زانين، ره‌خنه‌ يان خويندنه‌وه‌ي نوي، له‌ هه‌ر گوشه‌نيگايه‌كه‌وه‌ بيته‌ ده‌ربرِين، زيده‌تر جه‌خت ده‌كاته‌ سه‌ر زمان و ده‌ق و هيچكات خويندنه‌وه‌كه‌ي خؤي له‌ خويندنه‌وه‌كاني ديكه‌ به‌سه‌رتر نازاني... به‌لآم ده‌ق چي ئه‌لي: 1. "تاكه‌ خوليايه‌ك كه‌ به‌دريژايي ئه‌و چه‌ند سه‌عاته‌ و چه‌ندين سالي مانه‌وه‌م له‌ ده‌ره‌وه‌ كه‌ هه‌رهه‌موو خه‌يالي مني داگيركردبوو؛ ئه‌وه‌ بووكه‌ئه‌گه‌ر ببي چاريكي ديكه‌ بگه‌رِيمه‌وه‌ مه‌لبه‌ندي مندالي" ل9 2. كاكي شؤفير ئه‌وهه‌موو ئه‌سپه‌ به‌ چي مردوون؟ ــ ئه‌سپ نامري مامؤستا ئه‌سپ ده‌تؤپي... بؤ جه‌وابي سوعاله‌كه‌شت كه‌س نازاني ئه‌م ده‌رده‌ ئه‌سپه‌ چييه‌ له‌و ولآته‌ي مه‌ بلآو‌بوويته‌وه‌!"ل11/10 يان؛ "سيامه‌ند گوناحت ده‌گاتي... بؤ وا له‌ بزنه‌ شيت ده‌كه‌ي؟ ـــ جوان قسه‌ بكه‌‌... سيامه‌ند كييه‌؟ بلي: كاكه‌ سيامه‌ند.... خؤ من له‌ تؤ نه‌بوويمه‌... پاشان ئه‌وه‌تا خؤت ده‌ليي ــ بزنه‌ شيت ـــ ئه‌وه‌ من وه‌ك شوانيكي عاقل كه‌‌ده‌بي ناني خؤم حه‌لآل بكه‌م.... ناچارم چي بزني شيت هه‌يه‌ عاقلي بكه‌م هه‌تا گه‌ر به‌ كوشتنيشي بي" ل78 3. "له‌وه‌ ده‌چوو سه‌ده‌ها پياوي دلره‌ق و خه‌نجه‌ر به‌ ده‌ست ئه‌و ژنه‌ زؤر شؤخانه‌ي ناو خه‌يالي منيان له‌ شيرين خه‌ودا له‌ت و كوت كردبي، له‌ به‌رچاوانم ئه‌و ژنانه‌ ته‌پاوتل له‌ خويني كه‌سكي خؤيان ده‌گه‌وزين و هيدي هيدي شته‌كان هه‌ر هه‌موو له‌ به‌رچاوانم هه‌لاهه‌لا ده‌بوون... شي‌ده‌بوونه‌وه‌... په‌رت ده‌بوون.... "با" ده‌يبردن..... ده‌ترسام ... زؤر ده‌ترسام.... شاخه‌كان وه‌ك ئه‌وه‌ي له‌ په‌موو دروست بووبن ره‌شابه‌يه‌ك له‌ ناكاوهه‌لبكاو رووه‌و بيابانه‌كاني دنيا بيانگويزيته‌وه‌ و جگه‌ له‌ ده‌شتيكي وشك وقاقرِ هيچي‌تر بؤ ئيمه‌ جي‌نه‌هيلي..."ل9 به‌و جؤره‌ي ده‌بينين له‌م نموونه‌ ده‌قانه‌دا ئيمه‌ رووبه‌رِووي سي‌ شيوه‌ي گيرِانه‌وه‌ و سي جؤر هه‌لس و كه‌وت له‌گه‌ل زمان بووينه‌ته‌وه‌؛ ده‌قي يه‌كه‌م (1)منؤلؤگه‌و ده‌ربرِي گفت وگؤي فه‌رهاد /كه‌سايه‌تي سه‌ره‌كي رومان/ه‌ له‌ئيستاي ده‌قدا كه‌لك وه‌رگرتن له‌ ده‌سته‌واژه‌ي خوليا وخه‌يال و مه‌لبه‌ندي مندالي له‌م نموونه‌ كورته‌دا ئه‌تواني زماني نؤستالژيكيي فه‌رهاد به‌ باشي بنويني.... نموونه‌ ده‌قي دووهه‌م (2) ديالؤگه‌ و ده‌ربرِي زماني ئه‌واني دي‌يه‌ له‌ كه‌نالي زيهني "من"ه‌وه‌... له‌‌"ته‌مي سه‌رخه‌ره‌ند"دا، ديالؤگه‌كان بؤ پيشانداني ده‌سه‌لآتي سه‌قامگيربوو و زه‌بروزه‌نگي كرده‌وه‌ي ديتران به‌ شيوه‌ي حيكايه‌ت، واته‌ ناخودئاگاي كؤمه‌ل، له‌ زماني دايه‌گه‌وره‌وه‌ هاتؤته‌ ده‌رِبرِين.. له‌ خويندنه‌وه‌ي يه‌كه‌م‌دا به‌داخه‌وه‌ هه‌ر ئه‌م شيؤه‌ زماني گيرِانه‌وه‌يه‌ كراوه‌ته‌ پيوه‌ري هه‌لسه‌نگاندن/ بگه‌رِنه‌وه‌ بونموونه‌ ده‌قه‌كاني خويندنه‌وه‌ي يه‌كه‌م/ نموونه‌ ده‌قي سيهه‌م (3) زماني شيعري و ئيماژيكي گيرِانه‌وه‌يه‌و ده‌ربرِي حالآتي ده‌رووني و قوولبوونه‌وه‌يه‌ له‌ ده‌رووني كه‌سايه‌تي‌يه‌كاني ده‌ق... بؤ خويندنه‌وه‌ي ده‌روونشيكارانه‌ي ده‌ق ده‌بي سه‌رنج بدريته‌ ئه‌م جؤره‌ ريوايه‌ته‌ي ده‌ق و له‌ ئه‌سلآ هه‌ر ئه‌م به‌شه‌يه‌ كه‌ "ته‌مي سه‌رخه‌ره‌ند"ي شيرزاد حه‌سه‌ن، به‌ به‌رهه‌مه‌كاني ديكه‌يه‌وه‌ گري‌ئه‌دا. شيزاد حه‌سه‌ن به‌ ره‌ديف‌كردن و تيكه‌لكردني ئه‌م سي شيوه‌ ره‌وايه‌ته‌ زماني "ته‌مي سه‌رخه‌ره‌ند"ي له‌ پيكهاته‌يه‌كي پته‌ودا، كه‌ هه‌مان ده‌قي كاملي رؤمانه‌كه‌ بي، دارشتووه‌ و هيناويه‌ته‌ كؤتايي.
دريژه‌ي هه‌يه
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
1. برِواننه‌ "انسان در شعر معاصر...." محمد مختاري و "ره‌خنه‌ چيه‌" له‌ ميشل فؤكؤ 2. برِواننه‌ وتاري به‌ريز عه‌بدولخالق يه‌عقووبي له‌مه‌ر پيده‌شتي كارمامزه‌ كوژراوه‌كان.... ئه‌م خويندنه‌وانه‌ پيشتر به‌ زماني فارسي له‌ گؤفاري "گلستانه‌"ي ژماره‌ 53دا بلآوكراوه‌ته‌وه‌ و خويندنه‌وه‌كاني ديكه‌ به‌ره‌به‌ره‌ بلآوده‌كرينه‌وه‌!

0 Comments:

Post a Comment

Subscribe to Post Comments [Atom]

<< Home