له دۆزه‌خی ماناوه..
له دۆزه‌خی ماناوه تا مانای دۆزه‌خ و جیهانێكی شاراوه له ده‌قدا.
باسێك له سه‌ر شێعری ساڵح سووزه‌نی
محه‌مه‌د موه‌فه‌قی
(1)
بێگومان، نووسین جورێك حه‌سره‌ته؛ حه‌سره‌تی شاردنه‌وه‌و شاردنه‌وه‌ی حه‌سره‌ت، تا گه‌یشتن به‌و سنووره‌ی كه لهخولیایهكی ئه‌به‌دی دا ڕه‌نگه هه‌موو شتێکمان له بیر بباته‌وه، كه‌وابوو نووسین جورێك له بیر بردنه‌وه‌یه.،له‌بیربردنه‌وه‌ی ئه‌و چركه تێپهڕیوانهی كه ئێمه تێیاندا نه‌بوون، ئه‌وشوێنه ره‌نگه تاریك و روونه‌ی كه هه‌موو شتێك وه‌ك خه‌ونێكی نه‌بینراو چاولێدهكا و ئێمه‌ش دانیشتوانی ئه‌م گه‌رۆكه دۆزه‌خییه، ده‌بێ له نێوان دوو هیچ دا [به قه‌ولی نیچه] ئیمان به‌وه‌ی بێنن كه ره‌نجه‌رۆیی و بێ باوانی بۆته به‌شێكی جیانه‌كراوه له‌و راستییه دابهشكراوهی كه پێیده‌ڵێن چاره‌نووس یا ته‌قدیری هه‌میشه‌یی، ئه‌و ته‌قدیره شوومه‌ی وه‌ك قالآو بۆته سێبه‌ری ژیانی هیچاویمان، ژیانی ره‌شی به‌ره‌یه‌كی تالآن كرا‌و كه چاو له ئایندهی حه‌رام بوو ده‌گێرێ و جیهان هه‌ر ئه‌و شته‌یه كه ناوی «وشه»یه‌و ئێمه‌ش په‌راوێز نشینی ئه‌م جیهانه بێ خولیایهین، له خولیایه‌كی تردا له‌سه‌ر خولگه‌ی په‌رتی بوون و نه‌بوون [كه‌وه‌ك یه‌ك وان]. بێ گومانم له‌وه‌ش كه نووسراوه به قه‌ولی ”دریدا“ نیشتمانی هه‌میشه‌یی ئێمه‌یه‌و به شێكه دا سه‌پاو به سه‌ر ئه‌و په‌ری ژیانی ئێمه‌دا.
لای ئێمه‌ی كورد كرداری نووسین به گشتی، هێشتا نهبووهبه نه‌ریتێكی خوماڵی و ئه‌وه‌ش كه وه‌ك نووسراوه له به‌ر ده‌سمان دایه، وه‌ك سیمایه‌كی دووكهڵگرتووی به‌ر له مێژووه‌و له‌م سپێده‌ی ململانێیه‌دا هێشتا نه‌یتوانیوه پێناسه‌یه‌كی ئه‌مڕۆیی بۆ خۆی بدۆزێته‌وه، هێشتا گه‌ڕان و په‌له‌قاژێ كردنی ئێمه بۆ دۆزینه‌وه‌ی به‌رسڤێكی تان و پۆ دار كه بتوانێ دژ به‌م هه‌موو پرسیاره كرا‌و و نه‌كراوانه رابوه ستێ به‌شێكه مه‌زن به‌و حه‌سره‌ته گه‌وره‌ی كه به‌رده‌وام روحی ده‌ق سازی كوردی به خۆوه خه‌ریك كردووه. تا ده‌ربازبوون له‌م بازنه‌یه‌ش ئه‌سته‌مه و ئێمه‌ش كه له ره‌حمی خوداوهدهمانهوێ رێگای سه‌د ساڵه به یه‌ك شه‌وه بپێوین، ئه‌و هه‌قیقه‌ته مه‌زنه‌ش كه روژێ ئاشكرا ده‌كرێ یا ناكرێ، لای ئێمه - مهنفانشینانی زه‌وی –له خۆی دابڕاوه و ئێمه به چهشنێكیتر به پێچه‌وانه‌ی هه‌موو عاله‌مه‌وه خه‌ریكین ئه‌زموون و فامی ده‌كه‌ین فامینی ئێمه‌ش له‌م هه‌قایه‌ته ئه‌نجن ئه‌نجن كراوه – له‌زاتی خوێدا - ره‌وایه‌تی بێ باوان بوونێكی تره له تاریكترین ره‌هه‌ندی هه‌ستیدا.
شێعری سووزه‌نی به‌ر له‌وه‌ی شێعربێت، خولیای جۆرێك له خۆدهرچوونه، تاگه‌یشتن به‌و شوێنه له زمان كه له‌وێ دا هه‌مووشتێ، هه‌ر ئه‌و شته‌یه كه‌له‌و په‌ڕی خۆیه‌وه ده‌س پێ ده‌كات. له‌و په‌ڕی هه‌ر چه‌شنه بنه‌ما، پێكهاته یا رێسامهندییهك كه به سه‌ر ده‌قایه‌تی ده‌ق دا زاڵه (Textuality of text). شێعری ئه‌م شاعیره به‌ر له‌وه‌ی شێعر بێت جۆرێك نه‌فی كردنه‌وه‌ی خۆیه‌تی به ده‌ستی خۆی. شكاندنی هه‌ر چه‌شنه یاسا دهستكردێك كه بووه‌ته كه‌ره‌سته‌ی بهربهستكهری زمانی له‌شێعری ئێمه‌دا. جورێك ههلآتن له‌و سنووره ره‌شانه‌ی كه ده‌یانهه‌وێ هه‌مووشتێ له‌چوار چێوه‌یه‌كی ته‌نگ و رێبهربهستكراودا پێناسهبكهن، ده‌قی ئه‌م شاعیره ده‌سكه‌وتی ههلو مه‌رجێكی ناله‌باری ئه‌ده‌بییه. ئه‌و هه‌ل و مه‌رجه‌ی كه هێشتا نه‌یتوانیوه كێشه‌ی به‌ره‌كان - به‌ره له خۆ خاڵی كراوه‌كان – كه ته‌نانه‌ت له سێبه‌ری خۆشیان ئه‌ترسن، به جۆرێك چاره سه‌ر بكات. ئه‌و دۆخه‌ی كه ده‌قی نوێ به گشتی و شێعری سووزه‌نی به تایبه‌ت تێیدا سه‌ری هه‌ڵداوه، هێشتا به‌ستنێكی قه‌یراناوی و ئاژاوه‌گێره بۆ شه‌ری بێ ئاكامی كۆن و نوێ. ئه‌م قهیرانمهندیییه هی ئه‌م به‌ره تاریكه‌یه و سووزه‌نی خه‌ریكه شێعر بۆ به‌ره‌یه‌ك به‌رهه‌مدێنێ كه‌هێشتا له گه‌مارۆی دیواره به‌رزو ئه‌ستووره‌كانی دوێنێیدا ماوه‌ته‌وه. پهلهقاژیێ له‌زه‌لكاوی نه‌ریته بۆنكردووهكانی رابردوودا له‌م مرۆڤه [خوێنه‌ر] بوونه‌وه‌رێكی ترسنۆكی بار هێناوه كه ئه‌قڵی به‌م سه‌رده‌مه ناشكێو ئه‌و هه‌موو كۆی پرسیاره ئه‌زه‌لیانه له سووچێكی گه‌نیوی مێكشیدا بێ ولآم ماونه‌ته‌وه.
له‌وه ده‌چێ من رایه‌كی گشتی سه‌باره‌ت به پله‌و شوێنگه‌ی شێعری ئهماوی كوردی له ئێران دا ده‌رببڕم، ئه‌وه‌ش ره‌نگه ئه‌م حوكمه سهرهتایییهبێت؛ كه شێعری ئه‌مڕۆی ئێمه به‌پێی شوێن و كات رۆڵه‌ی سه‌رده‌می خۆیه‌تی شێعری ئه‌م به‌ره‌یه به پێچه‌وانه‌ی زه‌ینییه‌ت و چاوه‌ڕوانی خۆێنهرهكهی، ناتوانێ‌و نایهه‌وێ له رابردوویه‌كی دووری زه‌مانی دا بژیت. ئه‌گه‌رچی شێعری سووزه‌نی له جۆرێك بێ متمانه‌ییه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێ، بێمتمانه به خۆی و هه‌ر چه‌شنه ده‌قێكیتر كه له په‌راوێزی گوتار (Discourse)ی ئه‌ده‌بی ئێمه‌دان. بێ متمانهیییهك كه ده‌كرێ بڵێم جۆرێك ده‌سكه‌وتی تیۆرییه. ئه‌و تیۆرییه ئه‌ده‌بییانه‌ی كه‌بۆ ئێمه ده‌وری رێ‌نوێن [رێ ونكهر] و پاشان ده‌ق سازیی ده‌گێڕن. سووزه‌نی شاعیری دونیای شته چكۆلهكانه [ئه‌ڵبه‌ت له‌سه‌ر ئیزنی جه‌نابی رێبوار سیوه‌یلی]. ده‌نگی ون بووی به‌ره‌یه‌كه كه ده‌یهه‌وێ له‌م قاقڕستانه‌دا خۆی بدۆزێته‌وه.
به‌ره‌یه‌ك دهمقاڵكهر، له پهرتترین شوێنی ئه‌م جیهانه، كه ده‌كرێ وه‌ك ئیستعارهیهكی زیندوو [به قه‌ولی ریكۆر] نازناوی ده‌قی كوردی له سه‌ر دابنرێ. ئه‌م ناپیرهپیاوه له ته‌نیایی خۆی و جیهانی شته لهبیرچووهكانیدا ئه‌وه‌نده هێواش ده‌ڵێ:
باوه‌ركه هه‌ناسه‌ش ئه‌توانی
وه‌ك شیعر.. داتپۆشی
له مه‌رگا. /شیعره‌ساتی 7/
نه‌كا زمان له‌خه‌وه نه‌خه‌وتووه‌كانی راچڵه‌كێنێ یا نه‌كوو خوای واژه بێ سه‌ر و شوێنه‌كانی لێ تووڕه‌بێ. مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه به گشتی شاعیر زمانی بۆ خودی زمان ئه‌وێ و شێعریشی بۆ خودی شێعر ئه‌وێ، نه بۆ خزمه‌ت به شتێكی‌تر. ئه‌مه‌ش جۆرێك په‌ره‌پێدانی تیۆرییه بۆ حوزووری گشتی و هه‌مه‌لایه‌نه‌ی زمان له ناوه‌رۆك (context) و كۆبه (system)ی شێعر دا. واژه له شێعری سووزه‌نی دا له‌و په‌ڕی ئازادی خۆیه‌وه ده‌ژیت. ئه‌وزمانه‌ی كه به هۆی واژهكانییهوه به قه‌ولی «نهزارقهبانی» ده‌یهه‌وێت جیهان داگیربكات.
(3)
شاعیر له شێعره‌سات دا، ده‌یهه‌وێ بۆن و بهرامهبه «گۆڵهكانیشهر*» بدات، ئه‌و گوڵه بێ ره‌نگانه‌ی كهساتهوهختێك ئاماژه‌یه‌ك بوون مه‌زن بۆ مردن، بۆ له‌بیر بردنه‌وه‌ی هه‌ر شتێك كه له گه‌ڵ ته‌قدیرێكی هه‌میشه‌یی دا، گرێ دراوه، گرێیه‌ك كوێر كه به چنگ و ددان ناكرێته‌وه، ئه‌مانه هه‌موو جۆرێك ره‌نجی ئه‌به‌دی و ئازاری بێهووده‌یی ده‌روونه بۆ به‌رجه‌سته‌كردنی ئه‌و جیهانه شاراوه‌یه‌ی كه له‌و دیوی ده‌مامكه ره‌ش و ئه‌ستووره‌كانی ده‌قه‌وه، له‌و پهأی دونیای راڤهبێ سه‌ر و شوێنه‌كانی ئێمه‌وه، دێته ئاستی هه‌بوون، هه‌بوون له‌جیهانێكی شه‌ڕانی دا كه وه‌ك «كاو لستان» له‌وێ واژه دوا مۆجزه‌ی خاكه، ئه‌و وێرانه خاكه‌ی كه هه‌موو شتێ تێیدا هه‌م جوانه‌و هه‌م ناحه‌زه لێره‌دا كاركردی زمان به گشتی ده‌گۆڕێ و سووزه‌نی پێمان ئه‌ڵێ،ئه‌ركی واژه له شێعری ئهمأۆدا به ته‌واوی جیاوازه. له‌و ئه‌ركه‌ی كه پێشتر له سه‌ر ئه‌ستۆی واژه بوو له شێعر دا. ئه‌گه‌ر پێشتر واژه له شێعری ئێمه دا بۆجورێك پێناسه كردن یا وتن له باره‌ی شته‌كانه‌وه ده‌هات ئهمأۆ واژه كاركردێكی تازه‌ی هه‌یه‌و واژه وتنی خودی شته‌كه‌یه، نه‌له باره‌ی شته‌وه:
"ئهشێوم
وه‌ك نامه بۆ ئه‌و با كهنههات
وه‌ك سوور ... كه‌خوێن سه‌وزه
وه‌ك په‌پووله كه ئاگر ئه‌دا شه‌م
وْكوو مه‌رگ كه ئه‌فڕێ
.....هه‌رگیزیش
هه‌واڵێ له ئه‌شق نا پرسێ »
ئاشنایی سأینهوه (Defamilizaton) له شێعری ئه‌م شاعیره دا به گشتی زۆر به‌دی ده‌كرێ و ئه‌مه‌ش خاڵێكی گرینگه له شێعری ئاوانگارددا و ئه‌گه‌رچی ئه‌م شته وه‌ك میراتی سه‌ره‌كی فۆرمالیسته‌كانی رووسیا ده‌ژمێردرێ به‌لآم یه‌كێ له تایبه‌تمه‌ندییه سه‌ره‌كییه‌كانی شێعری مودێرنی ئه‌م رۆژگارهشه:
نهسهوزم .... نه‌تاڵ/
بیبار ناحه‌زترین ره‌نگه../
وه‌ك زانست كه سووره/
شه‌وێكی به نه‌وش و /
كه خوێن سه‌وزه/
باوانه‌كه‌ی باوكی .... چاوم بینایی/
ئه‌مانه چه‌ن نموونه له نامۆنگهری بوونه له شێعری ئه‌م ناپیره پیاوه دا. كه دیاره گشت ئاشنایی سرینهوهكان ناگرێته‌به‌ر
شاعیر له برێ شوێن دا ده‌یهه‌وێت بگاته ئاستی تیۆریكی كایه زمایییهكان. كه له‌لایه‌ن ”ویتگێن ئێشتاین“ و ”لیوتار“ه‌وه په‌ره‌ی پێدراوه. به‌لآم لێره زۆر سه‌ركه‌وتوو نیه، چوون به‌ر له هه‌موو، له په‌راوێزی رێساكانی كایه سه‌قامگیره‌و له پاشان ئه‌و به‌م پێش گریمانه‌وه شێعر ده‌نووسێ كه نایه‌وێت مانا به گشتی له ناوه‌رۆك و پێكهاته‌ی شێعری بسرێته‌وه.
من له سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌م كه ئه‌و جیهانه شێعرییه‌ی له‌ده‌قی سووزه‌نی دا بنه‌ما یا گهلآلهی داده‌رێژرێ، [به ته‌عبیری گادامێر]، جیهانێكه بێ سه‌رو شوێن له‌نێو كۆگایه‌ك له سه‌رلێ شێواویی. تیۆری لهدهروهوهی جیهانی ده‌ق نه‌ته‌نیا سازێنه‌ری بنه‌مای بیردۆزییهك بۆ شیكاریی ده‌روونی یا راڤه‌ی گشتی ده‌ق نییه، به ڵكوو كوشنده‌ی ئه‌و ده‌ماره ره‌سه‌نه‌یه [كه ئیمكانی ده‌ق بوونی ده‌قێك له‌نێو خۆی دا ده‌خاته به‌رده‌س]. ده‌قی كوردی ده‌بێ به ته‌واوی جیاواز له‌و تیۆرییانه‌ی كه له روژئاوا به‌رهه‌مدێن شیكاری بكرێت. خاڵی گرینگ لێره ئه‌وه‌یه كه ده‌بێ به شیوه‌یه‌ك خۆماڵی ده‌ست نیشان بكرێت.
كه ههردهقێك به پێی تیۆری تایبه‌تی خۆی ده‌نووسرێت و ته‌نانه‌ت هه‌ڵده‌سه‌نگێندرێ. لێره ده‌قی سووزه‌نی ئه‌و ئاوێنه روتهڵهیه كه به جورێك بۆته پێشانده‌ری تیۆرییه روژئاواییهكان.
بێ گومان ئه‌وه‌ی روون و باس ههڵنهگربێ ئه‌مه‌یه كه گه‌ڕان به‌دووی مانایه‌ك تاك و له پێشه‌وه دیاری كرا‌و له شێعری سووزه‌نی دا كارێكی بێهووده و ئێجگار هه‌ڵه‌یه. بۆ ئه‌وه‌ی كه شێعری ئه‌م شاعیره هه‌روا كه پێشتر باسم لێوه‌كرد له بنه‌مادا له سه‌ر تیۆری ”كایهزمانییهكان“ دامه‌زراوه به‌لآم كایه‌یه‌ك ناسه‌ركه‌وتوو كهبهردهوام له ده‌ره‌وه‌ی خۆیه‌وه [بۆ خۆی] ئاماژه ده‌كات. شاعیر ده‌یهه‌وێ به جورێك رێسای ئه‌م كایه بشكێنێ و بچێته ناخی ئه‌و قوولآییه له زمان دا كه له‌وێ توانسته زمانییه‌كان ده‌مامك داركراون و له‌پشت وشكه كه‌ڵه‌كی ماناوه شاردراونه‌ته‌وه، به‌لآم سووزه‌نی به جورێك به‌د گومانییهوه چاو له مانا‌و ده‌لاله‌ته ماناییهكان به‌گشتی ده‌كات. گهرهكییه مانا له‌خۆی رووت كاتهوهو زمان بخاته نێو فاز یا كاناڵێكی تره‌وه. به‌لآم له په‌له‌قاژه‌یه‌كی بێ كۆتایی دا دیسانه‌وه گیرۆده‌ی ده‌ستی توێژی هه‌ره شاراوه‌ی پێكهاته‌كه‌ی ماناكان ده‌بێت، مانا نه به واتای ئه‌و چه‌مكه دیاری كراوه كه ئێمه لهپهیڤینی رۆژانه دا له به‌ر چاوی ده‌گرین. به‌ڵكوو به‌و واتایه‌ی كه نیشانه كه‌لامی و تهسویرییهكان له پێكهاتهمهندی شێعری سووزه‌نی دا هه‌مان راده له كاركردی رۆژانه‌ی خۆیان خاڵی ده‌بنه‌وه كه‌په‌یامی شاراوه‌ی هه‌ر دێرێك له شێعره‌كه تا هه‌مان راده تووشی جورێك كاول بوون ده‌بێت. شاعیر نایهه‌وێ به ته‌واوی مانا لهناوهكیهونی كاره‌كه‌ی بسأیتهوه – به‌ڵكوو به‌رده‌وام تێده‌كۆشێ كه «مانایهكتر، جیاواز له‌و مانا ده‌سكرده‌ی كه به‌سه‌ر زمانی به‌سته زمانی كوردی دا سه‌پاوه له‌زه‌ینی خوینه‌ر دا بخوڵقێنێ. و هه‌ر ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه‌ش له ده‌قی ئه‌م شاعیره دا ئه‌و ئێمكانه به من ئه‌دا كه لێره بڵێم ده‌قی تا راده‌یه‌ك دهقێكیكراوهیه. ئه‌و شته‌ی «كه ئیمبێرتۆئێكۆ» به‌م شێوه دا كۆكی له سه‌رده‌كات. ده‌قی كراوه له شاراوه‌یی خۆی دا جورێك ئیمكانی راڤه هه‌ڵگری بۆ به‌رده‌نگ پێكدێنێ كه ده‌ق له نێوهكیترین توێژی خۆیدا له سنووری تاك مانایی تێپه‌رده‌بێ و له تاكه راڤه‌یی هه‌ڵدێ. ههلآتنێك له ره‌هه‌نده تاقانه‌كان بو گه‌یشتن به جورێك چه‌ن ده‌نگی و پلۆرالیزمی مانایی.
(4)
مانا له شێعری سووزه‌نیدا خوێنه‌ر به ته‌واوی ده‌خاته هه‌ڵه‌وه. شێعری سووزه‌نی هه‌رواكه وتم، تاك راڤه ههڵگرنیه به‌ڵكوو «له هه‌ر جار خوێنده‌نه‌وه دا به جورێك بنه‌ما شكێنی ده‌كرێ(1)». كه‌وابوو واتای ماناكان له شێعری سووزه‌نی داهه‌ر ئه‌وه‌نده بێ مانایه كه بڵێین:
ئه‌م قژه‌م/ ره‌شی ره‌ش، وه‌ك جاران
باوهأ كه، هه‌ناسه ئه‌توانێ وه‌ك شێعر
داتپۆشێ له مه‌رگا؟ ژینه مه‌رگ
ئه‌م ده‌قه له سه‌ر بنه‌مای رێكردی خۆی سازندهی جیهانێك پرش و بلآوه له مانا مه‌سخ كراوه‌كان. خوێنه‌ری شێعری ئه‌م شاعیره ره‌نگه له جارێ خویندنه‌وه‌ی شێعره‌كه‌ی دا تێنه‌گا كه ده‌ق ساز نایهه‌وێ شێوه‌ی بیر، ئایدیۆڵۆژی، یا مانیفیستی حیزبێكی سیاسی بهدهقگر رابگه‌یه‌نێ. ئه‌ویش له پارادایمێكی مه‌نتیقی تاك ره‌هه‌ندی دا. ئه‌مه‌ش خۆی یه‌كێ له هه‌ڵه سه‌ره‌كییه‌كان و خاڵه لاوازه‌كانی ئیستراتژیای خوێندنه‌وه‌ی خوێنه‌ری كورده.
كه خوێنه‌ری ئێمه هیچ كات مۆدێلێكی ره‌وشت ناسی (Methodology) بۆ خوێندنه‌وه‌ی ده‌ق و راڤه‌ی دیارده بۆ شیكردنه‌وه‌ی پێكهاته‌ی ژانره ئه‌ده‌بییه‌كانی كوردی نه‌بووه. ئه‌مه‌ش به‌ڕای من به‌هۆی دوو فاكته‌ری سه‌ره‌كییه كه یه‌كیان جۆرێك بڕوای ئایدیالیستی به هه‌بوونی ته‌وه‌ره‌یه‌كی مانایی و دووهه‌م عاده‌ت كردنێكی نه‌ریتی به ئه‌ده‌بیاتی سیاسه‌ت لێدراوه. [ئه‌ده‌بیاتێك كه سیاسه‌ت وه‌ك تابۆیه‌ك ده‌ستی لێ وه‌شاندووه]
ده‌بێ ئهمأۆ خوێنه‌ری ئێمه لانی كه‌م ئه‌م شته‌ی لا په‌سند بێت كه شێعر؛ ریكۆر وته‌نی زمانه له خزمه‌تی زمان دا. ئه‌گه‌رچی شێعری سووزه‌نی به ته‌واوی ناكرێ بڵێن كه شێعری زمانه.به‌لآم لانی كه‌م ئه‌م شتهههیه كه ده‌ق سازی شیعره‌سات تا راده‌یه‌ك [ئه‌گه‌رچی كه‌م] تووانیویه ئه‌و ره‌هه‌نده له زمان به‌رجه‌سته بكاته‌وه كه تا ئێسته له ده‌قی كوردی دا (به تایبه‌ت ده‌قی شێعری) له په‌راوێزێكی هه‌ره چأداماوهتهوه كه ده‌كرێ بڵێم تا ئێسته به جورێك ئه‌م چه‌مكه یا دیارده‌یه وه پشت گوێ خراوه.
لیره بۆروونكارییهك له سه‌ر ئه‌م شته‌ی كه پێشتر باسم كرد ده‌بێ ئاماژه بۆ وته‌یه‌كی گادامێر بكه‌م كه‌ده‌ڵێ ؛ «ئه‌ركی ئێمه ته‌نیا دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و شتانهنین كه‌له شێعردا هه‌ن به‌ڵكوو دابین كردنی ئه‌و جیهانه‌یه كه ده‌قی شێعری پێكی دێنێ یائه‌و گهلآڵهیهی كه دایدهرأێژێ» كه وابوو، هه‌ر به‌رهه‌مێكی هونه‌ری خوڵقێنه‌ری جیهانێكی تایبه‌ت به‌خۆیه، ئه‌و جیهانه‌ی كه له‌وێ دا ئه‌ركی به‌رهه‌می هونه‌ری دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و هه‌قیقه‌ته مه‌زن و شاراوه‌یه، به‌ڵكوو جورێك رێژه به‌ستن له‌گه‌ل ئه‌و هه‌قیقه‌ته دایه. (هایدگێأ) ئێسته ئه‌و جیهانه تایبه‌ته‌ی كه ده‌قی ئه‌م شاعیره به‌رهه‌می دێنێ و هه‌روه‌هاش ئه‌و شێوه له‌م رێژهبهندییه، له‌گه‌ڵ ئه‌م جیهانه له شێعری سووزه‌نی دا كامه‌ن؟ ره‌نگه ئه‌مه پرسیارێكی سه‌ره‌كی یا بنه‌مایی و له هه‌مان كات دا هه‌ره دژواریش بێ كه ده‌بێ ره‌خنه‌ی كوردی سه‌باره‌ت به هه‌موو به‌رهه‌مه شێعرهییهكانی كوردی له مه‌لای جزیرییه‌وه تا ئێستا ولآمی پێبداته‌وه....
(5)
بێ گومان شێعری ئه‌م شاعیره له كاتێكدا جیهانی تایبه‌ت به خۆی ده‌خوڵقێنێ كه له‌زه‌ینی خوێنه‌ردا توانیبێتی شوێنكی دیاری كرا‌و بۆ خۆی ته‌رخان بكات.[ به پێی ئه‌و هه‌لومه‌رجه‌ی كه زاڵه به سه‌ر پێكهاته‌ی زه‌مانی ئه‌ده‌بی ئێمه دا – كه ده‌كرێ نێوی ئه‌م سه‌رده‌مه بنێین «سه‌رده‌می خوێنه‌ر»]، له لایه‌كی تره‌وه ئه‌و جیهانه‌ی كه باسم كرد، ته‌نیا به‌شێكی خودی ده‌قه‌كه ده‌گرێته‌وه. واته ته‌نیا نیوه‌یه‌ك ره‌نگه له‌و جیهانه له ناوه‌كی بوونی خودی ده‌ق دا به‌رهه‌م بێت، نیوه‌ی تری له زه‌ینی خوێنه‌ردا ده‌خوڵقێ [ئه‌مه‌ش پرۆسه‌یه‌كی پێكهاته مه‌نده].
ده‌قێكی ئه‌ده‌بی تا له لایه‌ن دهقگرانهوه نه‌خوێندرێته‌وه ئیمكانی «بوون» په‌یدا ناكات. [بوون به واتای ئافراندنی ئه‌و جیهانه]، ئه‌گه‌رچی ده‌ق له ره‌وتی به‌رهه‌م - هێنانی خۆی تێپهرر بووه و له دهقساز جیابۆته‌وه- ده‌ق كه له جیهانی ده‌روونی دهقساز دابڕا، ژیانێكی ئازاد‌و كه‌سایه‌تییه‌كی سه‌ر به‌خۆی ده‌بێ به‌لآم چه‌مكی «بوون» بۆ ده‌ق به گشتی جیاوازه له‌و ژیانه سه‌ربه خۆیه‌ی كه له ده‌ره‌وه‌ی جیهانی نێوه‌كی دهقساز پێكدێت. واته ده‌قایه‌تی ده‌ق ئه‌و كاته مانای ده‌بێت كه تووانیبێتی خوێنه‌ر یا به‌رده‌نگ به گشتی بباته ناخی ئه‌و- جیهانه شاراوه‌وه. و له‌وێ خۆی رووت كاته‌وه، ده‌مامكه ره‌ش و تاریكه‌كان دابدریێ و خۆی بنوێنێ. خوێنه‌ر له‌م رووت بوونه‌وه دیالكتیكییه دایه كه ده‌گاته ئه‌و هێزه شاراوه‌ی كه ده‌سه‌لآتی ده‌ق خوڵقاندوییه. ئه‌م رووت بوونه‌وه‌ش بۆ پێشاندانی راڤه نهێنییه‌كان به جورێك ده‌سكه‌وتی هه‌مان ده‌سه‌لآته، كه ده‌ڵێ: «خوێنه‌ریش ده‌بێ له‌م جیهانه دژوواره خوڵقاوه دابرێ و بگاته به‌شێكی هه‌ره سه‌رگه‌ردان له‌و هه‌قیقه‌ته وه‌یلان و شاراوه‌ی كهرێژهبهندی ئه‌و جیهانه‌یه. هه‌تا به‌رده‌نگ ده‌بێته به‌شێك له‌و جیهانه‌و ده‌بێته خودی شاراوه‌ی ئه‌و هه‌قیقه‌ته وه‌یلانه كه ده‌بێ ناوێكیتری له سه‌ر بنرێ، هه‌تا ههڵهماناییهكان زۆرتر ببنه‌وه. ئه‌گه‌ر بمه‌وێ ناوێكیتری له سه‌ر بنرێ حوزووری مانا له‌ده‌قی ئه‌م شاعیره دا ناو ئه‌نێم «دۆنادۆنی مانا»، به‌و واتایه‌ی كه مانا له‌م شێعرانه دا له ژێرپێكهاتهیهك ناوه‌كییه‌وه (Internal substructure) به‌ره‌و لای ژێر پێكهاته‌یه‌كی تره‌وه ده‌كشێ. واته مانا له شوێنێكی دیاری كرا‌و له ده‌قه‌كه‌دا خۆی أاناگرێ، به‌ڵكوو خۆی دائه‌گرێ؛ داگرتن، نه‌به‌و واتایه‌ی كه مانا به گشتی ره‌هه‌ندی زاڵ و به‌رجه‌سته‌یه له ده‌ق دا، به‌ڵكوو مه‌به‌ستم له‌م چه‌مكه جورێك نزیك بوونه‌وه‌یه له‌باسه‌كه‌ی دریدا. كه ئه‌و له وشه‌ی تێكه‌لآوی فه‌ره‌نسی (diffe`rance) بۆگه‌یاندنی مه‌به‌ستی خۆی كه‌ڵك وه‌رده‌گرێ. دریدا وامان بۆ ده‌رده‌خات كه جیاوازی نێوان مه‌دلووله زه‌ینیه‌كان (subjective signified) و شیتاڵ بوونه‌وه‌ی نیشانه‌كان (semyon) مانایه‌ك تر له گوتار یان ده‌قێكی نووسراوه‌دا پێكدێنێت. هه‌روه‌ها (diffe`rance) له زمانی فه‌رانسی دا به‌مانای دره‌نگ كردن یان وه‌پاش خستنه، یا جۆرێك وه دوواخستن. دریدا ده‌ڵێ مانا له ده‌ق دابه ته‌واوی بۆ ئێمه ده‌رناكه‌وێ، به‌ڵكوو به‌رده‌وام خۆی ده‌شارێته‌وه‌و له‌ده‌سمان ده‌رده‌چێ. ئێسته ئه‌گه‌ر به‌م رووكرده چاو له‌ده‌قی سووزه‌نی كه‌ین، مانا به ته‌واوی له هێندێك ئیپیزۆدی ده‌قه‌كه‌دا ته‌ماویی ده‌بێ و ئه‌مه‌ش ره‌نگه ده‌سكه‌وتی هه‌مان كایه‌ی زمانی بێت كه دهقساز به شیویه‌ك ئه‌م كاره‌ی به قه‌سته‌وه كردووه.
به‌ڵكوو هه‌رواكه پێشتر وتم «مانایه‌كی تر» بۆ شته‌كان بدۆزێته‌وه، ئه‌گه‌رچی شاعیر له‌م بوواره‌دا تا راده‌یه‌ك زیدهرِهوی كردووه و ده‌قه‌كه به جۆرێك له ورێنه‌ی منداڵێكی هه‌تیوو ده‌چێ له حه‌وت شیرین خه‌ودا، به‌لآم به گشتی، شاعیر له‌م بووارهشهوه نه‌یتووانیوه به باشی زمان و وێنه له ده‌ق دا ناوه‌كی بكاته‌وه. ئه‌مه‌ش ره‌نگه ده‌سكه‌وتی زاڵ بوونی درنده‌ی تیۆرییه له‌م شێعره دا. چونكه شێعری سووزه‌نی له كاریكاتۆری سێبه‌ری پیرۆزی ئه‌و جیهانه تیۆریمهنده ده‌چێت كه شێعرییه‌تی شێعره‌كه‌ی تا راده‌یه‌ك بردووه‌ته ژێر خاڵێكی مه‌زن و كز كردووی پرسیاره وه. واته شاعیر لێره ده‌یهه‌وێ جۆرێك فورمووڵ یان رێسای تایبه‌ت بۆ ده‌قه كه‌ی خۆی بدۆزێته‌وه. به‌لآم لێره تووشی جورێك وههم یان هه‌ڵه‌یه‌كی قوورس ده‌بێ و شێعره‌كه‌ی به پێی تیۆری ده‌نووسێ.
له واقیع دا شاعیر به جورێك ده‌یهه‌وێ چه‌ن تیۆری پێكه‌وه شێعریزه بكاته‌وه [بیانشیعرێنێ]؟ كه ره‌نگه دابران له‌م یاسا‌و رێسا یانه‌ش گه‌لێك بۆی دژواربێ. ئه‌م كێشه‌یه به ته‌واوی ره‌نگه ببێته یه‌كێ له خاڵه سه‌ره‌كییه لاوازه‌كانی شێعری ئه‌م به‌ره كه به جۆریك ته‌سلیمی هێزو ده‌سه‌لآتی شاراوه‌ی تیۆری بوون له جیهانی ده‌قدا.
ئێسته لێره من ئه‌م شاعیره به ته‌واوی به‌م شته مه‌حكووم ناكه‌م، به‌رای من ئه‌م شێوه رووكرده بۆ شێعر تا رادیه‌ك بروا ههڵگهره كه دهقساز شوێنی نادیاری خۆی له زمان دا نه‌دۆزیبێته‌وه. به‌لآم سووزه‌نی وه‌ك شاعیرێكی خاوه‌ن ئه‌زموون ئه‌م شته‌ی لێ چاوه‌روانی ناكرێ بۆ نموونه چه‌مكی «سپی خوێندنه‌وه» [زمینهخوانی] كه ته‌كنیكی زۆر تازه‌ش نیه، له‌م شێعره‌دا ئه‌وه‌نده دووپات بووه‌ته‌وه كه ده‌كرێ بڵێم ئه‌م شته تاراده‌یه‌ك ئیدی لۆس بووه. شاعیر ده‌یهه‌وێ به‌م جوره خوێنه‌ر له پرۆسه‌ی ئافراندنی مانا له ده‌ق دا به‌شداری بدات به‌لآم هه‌ر ته‌كنیك یا سهناعهتێكی ئه‌ده‌بی ئێسته به‌هه‌ر هۆكارێكه وه هاتبێ، ئه‌گه‌ر زیاتر له دوو جار دوو پات كرایه‌وه، به‌های هونه‌ری كاره‌كه‌ش به‌هه‌مان ئه‌ندازه بێ بایه‌خ ده‌كرێت. سووزه‌نی به داخه‌وه ئه‌م شته‌ی قه‌ت له به‌ر چاو نه گرتوون. یان كێشه‌یه‌كیتر كه زۆر جێگه‌ی باسه هێنانی برك شتی زیادییه له ده‌قی ئه‌م شاعیره دا، بۆ نموونه (à ). ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌م شته وه‌ك كاركردی نیشانه‌ی ده‌لاله‌ت سازی ناكهلامی و نازمانناسی له‌به‌ر چاوگرین دیسان به‌ری من بۆ خاڵی نه‌بوونی عه‌ریزه یا بۆدیداریتر كردنه‌وه‌ی شێعره‌كه‌ی ئه‌م كاره‌ی كردووه.
بێ ئه‌وه‌ی كاركردی كه‌ره‌سته‌ی نازمانی فلێش له‌م شێعره‌دا به‌ته‌واوی گۆرابێ. ئه‌مه‌ش ره‌نگه ده‌سكه‌وتی فامی هه‌ڵه‌ی دهقساز بێت، له‌چه‌مكی نوێخوازی و نوێكاری به گشتی. سووزه‌نی ده‌بێ باش بزانێ بۆ پریارتر كردنه‌وه‌ی شێعر [له هه‌ر ره‌هه‌ندێك دا] رێگا و ره‌وشتی زۆر باش ترهه‌ن – كه ده‌بێ به پێی ئه‌زموونی شه‌خسی كه‌شفیان بكات. ئه‌م جوره كارانه به‌رای من سیمای مه‌عسوومی شێعری ئه‌م به‌ره‌یه، ده‌كاته قۆرستانێك بێ سه‌ر و شوێن؛ به قه‌ولی خۆی ده‌بێته رێبهستێك بۆ هاتنی ئه‌م جۆره شێعره بۆ ناو خه‌ڵك. هه‌ر چه‌ند «خه‌ڵك» وشه‌یه‌كی به‌ته‌واوی عهوامانایه. به‌لآم به هۆی نه‌بوونی به‌رده‌نگی حیرفه‌یی و كارامه لهكومهڵگای ئێمه‌دا من له‌رووی ناچارییه‌وه له‌م وشه كه‌ڵك وه‌رده‌گرم.
(6)
لێره‌دا وهرگهرانێك (Flash back) پێویسته له سه‌ر باسی پرۆسه‌ی مانا. هه‌ر واكه پێش تر وتم مانا له ده‌قی ئه‌م شاعیره‌دا به‌گشتی تووشی جۆرێك دۆنادۆنی ده‌بێت. دێت، ده‌چێت، دێت و ده‌چێت. ده‌چێت و دێت ... من ئه‌م پرۆسه‌یه به‌سێ ره‌وت دابه‌ش ده‌كه‌م:
1ـ ره‌وتی بێ مانایی (ده‌ق لێره‌دا تاك مانایه)
2ـ ره‌وتی كه‌م مانایی (ده‌ق لێره دا نهماناداره و نه‌بێ مانا)
3ـ ره‌وتی زۆر مانایی (ده‌ق لێره‌دا هه‌م مانا داره و هه‌م بێ مانا)
یه‌كه‌م: ره‌وتی بێ مانایی:
ده‌ق لێره‌دا به شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌تایی له رێسای تاك مانایی پێره‌وی ده‌كات، من بۆخۆم هه‌ر شتێك یان هه‌ر ده‌قێك مانایه‌ك تاق و سه‌ربه‌سراو بداته خوێنه‌ر، به‌بێ مانا ده‌زانم.مانا لای من شكاندنی هه‌ر چه‌شنه سنوورێكه كه رێگا له یه‌كسان بوون داناخا. یه‌كسان بوون له‌زماندا و گه‌یشتن به ئاستی خولقاندنی «مانایه‌كی تر» هه‌م له لایه‌ن ده‌قه‌وه، هه‌م له لایه‌ن دهقساز و به‌رده‌نگه‌وه. (سێ ماكی سه‌ره‌كی له‌ره‌وتی بهرههمێنهانی ژانرێكی هونه‌ری دا نموونه‌یه‌ك له دێری بێ مانا [تاكه مانا] ئه‌مه‌یه:
«له بیرته جیهانی ئه‌ندیشه و رهنگالَه
به نامه‌و/ چیرۆك و/ به شێعر ....
وه‌ك مێژوو كه بێ ره‌نگ..
له‌منه‌وه /بۆ باوكم / باوه‌م /باپیرم/..
من پیاوم ناوی دایك ناهێنم..»
شاعیر به ریزكردنی چه‌ن واژه‌ی بهدتهشك و بێ قه‌واره [له ده‌ق درً] ده‌یه‌وێت هێندێك سنوور یا ره‌نگه نه‌ریت بسرێته‌وه و هیندێ شتی‌تریش [وه‌ك نه‌ریتی پیاوسالاری له كۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا] به‌لآم خۆشی له ده‌قدا تووشی ئه‌و نه‌ریته گه‌نیوه هاتووه، ئه‌گه‌رچی ناوه‌رۆكی نێوه‌كی شێعره‌كه جۆرێك به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی ئه‌م سیسته‌مه‌یه، به‌لآم شاعیر به گشتی لێره‌دا سه‌ركه‌وتوو نیه. وشه‌كان له ناخی پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی ده‌قدا سه قامگیر نه‌بوون. واته لێره زمان به گشتی له ده‌ره‌وه‌ی خۆی ده‌بزوێ نه‌ك له‌ناوه‌وه. ئه‌م وشانه بێ هیچ چه‌شنه كار له سه‌ر كردنێك (Prosece) جورێك پێكهاته‌ی شێعره‌كه له خۆی دائهبرێ. دابرانێك له نێوان زمان و پێكهاته‌دا.
دووهه‌م: ره‌وتی كه‌م مانایی:
لێره‌دا ده‌ق هه‌روا كه وتم نه ماناداره نه‌بێ مانا. واته جۆرێك نیشته‌جێ بوون له‌نێوان سنووری تاك مانایی و چه‌ن مانایی. دۆنادۆنی ماناش كه پێشتر باسم لێوه كرد، له‌م قۆناغه‌ی دا زۆر زه‌ق ده‌بێته‌وه‌و به ئاشكرا روونه.
رۆحی مانا له ژێر پێكهاته‌یه‌كی مردووه‌وه ده‌چێته جه‌سته‌ی پێكهاته‌یه‌كی تره‌وه كه هه‌ست ده‌كا هێشتا هه‌ر زیندووه. ئه‌گه‌رچی به گشتی مه‌نتقێكی ناوه‌كی یان یه‌كیه‌تییه‌كی ئۆرگانیك به سه‌ر گشتانه‌ی ده‌قی ئه‌م شاعیره دا زاڵ نییه به‌لآم هه‌ر ئه‌وه‌نده كه شێعر له‌م جۆره دابڕانه‌ش دا یه‌كپارچه‌یی یان گشتیهتێكی تایبه‌ت به‌خۆی هه‌یه كه ئه‌وه‌ش ره‌نگه ده‌سكه‌وتی مێكانیزمی زمانی شاعیره كه ده‌قه‌كه به گشتی له دابڕان و دابه‌شبوونێكی ده‌روونی ده‌رباز ده‌كات.
لێره زمان گرێیه‌كی كوێره به فۆرمی شێعره‌وه كه قه‌ت لێی ناكرێته‌وه.ئه‌مش زانایی شاعیر نیشان ئه‌دا، له سه‌ر توانستی زمانیی و ههڵزمانی. كه «درگایتر» مان له مانا بۆ ده‌كاته‌وه: وه‌ك نه:
.... شێواوم / وه‌ك با ... / به ره‌شی شه‌وانه‌ی تۆ‌و..../ مزگێنی مه‌رگانه به چاوتا/ رێگهدووره ... خه‌تای با بوو/ ئاشقا ... تۆرا/ منیش جگه‌ره‌یه‌ك / ده‌مئاڵێنێ له‌باوه دووكه‌ڵ/ شهوانهتاڵ/ رۆژانهتیژ ..../ باوه‌ڕكه‌ن ئێستا كه‌ش ره‌نگی كورد نازانم / چ تامه/ نهجگهره .... دووكه‌ڵ/ بیئاڵێنێ له باوه من/....
سێهه‌م – ره‌وتی زۆر مانایی:
لێره ده‌ق هه‌م مانا داره و هه‌م بێ مانا. ماناداره چونكوو تووانیووییه چه‌ن مانای جیاواز له خۆی دا، كۆبكاته‌وه و بێ ماناشه چۆن به پێی فامی ئێمه له مانا و بأوامهندیمان بهنێوهندییهتێكی مانایی، ده‌مانخاته هه‌ڵه‌وه.
یاخێگهری له‌زمان و فۆرم دا زۆرتر له‌م ره‌وته ماناییه زه‌ق ده‌بێته‌وه. وه‌ك:
... بیده‌نگی تۆ منم... له خۆما/ هه‌ناسه/ تا.... هه‌تا/ وم ..... شێوا ... باوان ! .... زه‌مه‌ن .... ئاخ باوان شێوا ... وم
چ ره‌نگه ئه‌م ئه‌شقه شێواوه / ئهشێوم / وه‌ك نامه بۆ ئه‌و با كهنههات
حه‌ز ئه‌كم هه‌تا رۆژ كه نایێ/ بتلێم و / هه‌تا ره‌نگ / كه نیمه/ بتنووسم / به‌چاوت/ كهنهرم/ وه‌ك سه‌وزو / به ده‌ستت كه‌یاخی/ دواتریش / خه‌ونه... خه‌ون/ هه‌تا كه‌ی؟/ ته‌مه‌نی ئه‌م ئه‌رزه چه‌ند كورته‌و/ ئێمه بۆ ئه‌وه‌نده له یه‌ك دوور ... / بازێك .... هه‌زار باز / هه‌تا كوێ ... نازانم.
كه ئه‌م چه‌ن نموونه‌ی دواییه هیوادارمان ده‌كاته‌وه كه شاعیر ئه‌گه‌ر بیهه‌وێ ده‌توانێ وێنه‌ی بێوێنه له شیعردا بخوڵقێنێ.
آ
شیعره‌ساتی(7) له زریبار و سروه‌دا بلاَو بۆته‌وه.

0 Comments:
Post a Comment
Subscribe to Post Comments [Atom]
<< Home