خه‌می ئه‌به‌دی جیهان و کێشه‌ی ئه‌و
خه‌می ئه‌به‌دی جیهان و ئه‌ویدیكه، له ئوستورهوه تا جیهانی وانموود
له چیرۆكی كوردیدا چۆن ئاویته‌ی زمان ئه‌بی ؟
چه‌ند یاداشتیك له‌سه‌ر كورته‌چیرۆكه‌كانی شه‌شه‌مین فستیوالَی چیرۆكنووسانی رۆژئاوای ولاَت له بانه
( 13)
له چیرۆكی كوردیدا چۆن ئاویته‌ی زمان ئه‌بی ؟
چه‌ند یاداشتیك له‌سه‌ر كورته‌چیرۆكه‌كانی شه‌شه‌مین فستیوالَی چیرۆكنووسانی رۆژئاوای ولاَت له بانه
( 13)
گه‌شه‌ی ژیانی شارستانی و تكنۆلۆژیای سه‌رده‌م ئه‌وه‌ند خیرا و به‌په‌له بۆنه‌ته‌وه كه ئیستاكه به ههلاَتههلاَتیش ناتوانی بیگهیتی و حه‌تم ده‌بی له كه‌ره‌سه‌كانی خۆی بۆ هاورێیی لهگهلَ خۆی كهلَك وه‌رگری! بۆ وێنه به بێ خوینده‌واری و كهلَكوهرگرتن له رادیۆ‌و تلویزیۆن وگۆڤار و رۆژنامه ههلاَكردن یان لانی كه‌م ریكه‌وتن له گهلَ ژیانی مۆدیرن ره‌نگه نه‌شێ.
جیهانی مۆدیرن به هه‌موو ده‌بده‌به و كهبكهبهیهوه ، به‌هه‌موو كه‌شف و ئیختراع و ده‌زگاكان و چهكهمهنی و ته‌قه‌مه‌نییه‌وه له ناسینی مرۆڤدا به‌داخه‌وه زورجار تۆشی كیشه‌ی زه‌به‌لاح ده‌بێته‌وه و ناچارهبووه بۆ ناسینی زیده تر بگهرِیتهوه بۆ ئوستووره‌و ئاركیتیپهكان و له هه‌مووی گرینگتر هونه‌ر و ئه‌ده‌بیات
هونه‌ر و ئه‌ده‌ب به‌گشتی به هۆی هیزی خولقانی نواندن و وانواندن و وانموود ره‌نگه هه‌موو سووچ و قوژبنه‌كانی ده‌ره‌كی و ناوه‌كی /واته زیهنی / مرۆڤی پشكنیوه و له پشكنیندایه وهه‌ر بۆیه زۆربه‌ی زانایان و فه‌یله‌سووفان و رهوانناسهكان و ته‌نانه‌ت میژوونووسان كاتێ له نموونههینانهوهدا دۆشدائهمینن له هونه‌ر و ئه‌ده‌ب نموونه ئه‌هیننه‌وه؛
راسته چیرۆك به شیوه‌ی راسته‌وخۆ ئاوێنه‌ی ژیانی واقیع نیه بهلاَم واقعی ترین ئاوینه‌یه ئه‌گه‌ر وه‌ك یۆنگ ئاوینه به نمادێك بزانین له ناخودئاگای مرۆڤ به‌گشتی ..ویرجینیا ولَف ئهلَێ: « بۆ ئه‌وه‌ی له ژیانی واقعی بگه‌ن هه‌ر ئه‌وه‌نده به‌سه كه ئاوأ له ژێهنیكی ته‌نانه‌ت ئاسایی رۆژانه بده‌نه‌وه و بزانن چۆنه؟ له‌گۆشه و كه‌ناره‌وه ئه‌وه‌ند ئاشه وپاشهی تێده‌ڕژێ..ئه‌و له م ئه‌دا و ئه‌م له‌و و بابه‌تێك ده‌بێ به‌سه‌ره‌كی و ئه‌ویدی بهڕهمهكی و دواجار به پێچه‌وانه‌وه..ئه‌و جێگۆڕكێ و ئالَوگۆڕه به‌رده‌وام درێژه‌ی هه‌یه و ته‌نانه‌ت لهچركهكانیشدا ده‌گۆڕدرێ و ..» ئه‌و ئهلَێ ئه‌گه‌ر مرۆڤێكی ئازاد بیت نه‌ك به‌رده یان عهبدیكی دهسهلاَت..ئه‌گه‌ر بتوانیت ئه‌وه‌ی كه‌خۆت ههلَیدهبژێری بینووسی و ناچارنهبی هه‌ر ئه‌وشته‌ی بنووسی كه سه‌پێندراوه به‌سه‌رتدا، ئهگهربتوانی بینای به‌رهه‌مه‌كه‌ت به‌سه‌ر هه‌ست و سۆز و زێهن و وه‌رگرتنه‌كانی خۆته‌وه دامه‌زرێنی نه‌ك به‌سه‌ر داب و نه‌ریت و به‌رنامه‌كاندا، ئه‌وسا له سه‌رانسه‌ر چیرۆكه‌كه‌تدا هیچ نیشانێك له‌وجۆره گهلاَله و چیرۆكه به‌ناو واقعییانه نابینی..ژیان خۆ زنجیره چرای درووشكه نیه كه هاولفی یه‌كدی بیانرازێنینهوه..ژیان خه‌رمانه‌یه‌كی پرشینگداره، په‌رده‌یه‌كی نیوهزۆلاَلَه كه دراوه به سه‌ر ،لهمندالَیمانهوه، واته سه‌ره‌تای هۆشیاری، تا دواچركه‌كانی ته‌مه‌نماندا و ئه‌ركی چیرۆكنووسیش ئه‌وه نیهكه ئه‌و رۆحه رهنگالَهیه ئه‌وچه‌مكه ره‌نگاڵه بیَدرگاو په‌نجه‌ره‌یه ، به ههمووئالَۆزی و ههلَه و پهلهیهوه، به‌وهه‌موو ته‌م ومژهیهوه كه زۆرجار دیته نواندن..به یه‌كجاری بگۆزیته‌وه لای خوینه‌ر..»
كورته‌چیرۆك ره‌نگه وه‌ك غهزهلَ هیند یاسا و رێسای ده‌ست وپاگیری نه‌بێ، بهلاَم له‌ناو ژاترهكانی دیكه‌ی ئه‌ده‌بدا تاكرهههندترینه.واتا زیده‌تر جه‌خت ده‌كاته‌سه‌ر یه‌ك ئامانج..به‌وجۆره‌ی كه‌یه‌كه‌م تیۆریدانهری ئه‌م ژانره دیاری ده‌كا؛ وشه‌به‌وشه‌ی چیرۆك له‌خزمه‌ت گشتێتی ده‌قدایه بۆوه‌ی زۆرجاران كه‌مترین و بهروالَت بچووكترین دیارده ئه‌توانێ گه‌وره‌ترین ده‌وری هه‌بێ..
همینگوێش لایوایه یه‌كه‌م شت كه ده‌بێ چیرۆكنووس بیزانێ حه‌شاردانی زانیارییه و كهلَكوهرگرتن له‌دیالۆگ بۆ ده‌ربڕینی مانای تر، بۆوێنه كهلَك وه‌رگرتن له وتوێژ له‌مه‌ڕ پشیله‌یه‌ك كه له باراندا گیریكردوه ده‌بێته ئاناتۆمی پیوه‌ندی نێوان ژنومێردێك....
من نامهه‌وێ ئه‌وه‌ند له‌م وله‌و نموونهبهینمهوه بۆ وه‌ی بلَێم كورته چیرۆك چیه؟ به‌س یه‌ك نموونه له ده‌قیكی ئاپدایك /وه‌ره‌قی به‌ره‌نده كه دواچار له رۆمانی راكه كه‌روێشكیش دا دێته‌وه/ دێنمه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌زانم پێناسه‌كه‌ی كانتیش له داهێنه‌ری ده‌گریته‌وه؛
«كه‌روێشك لهگهلَ قه‌شه‌ی ناوچه‌كه‌یان خه‌ریكی یاری گۆلَفه، ئه‌م یارییه بیانوویه‌كه بۆ ده‌ربڕینی هۆكاری جیابوونه‌وه‌ی له ژن ومندالَهكانی..كه‌روێشك لهگوشاردایه كه بۆ بێ‌ئوقره‌یی ده‌روونی خۆی چۆن ناوێك بدۆزێته‌وه؟ بهلاَم جگه«ئه‌وشته»/وانێك/ هیچی دیكه‌ی بۆ نایه‌ت. قه‌شه هه‌نێ گالَتهی پێده‌كا و كه‌روێشك ئهڕهنجێنێ. هه‌ر له‌وكاته‌دا له‌وپه‌ڕی سه‌رسووڕماندا زهربیكی هێند به‌جێ وبه‌هێز ئه‌دا له تۆپه‌كه..ئه‌و زه‌ربه قسه‌ی تیانه‌بوو و تۆپه‌كه به‌حه‌واوه هه‌ر دهرِوا..كه‌روێشك رووئه‌كاته قه‌شه و ئهلَێ: ئه‌مه‌یه ..ئائه‌مه ئهلَێم!»
به‌راستی چیرۆكیش له‌و كاتانه‌دا پیناسه ده‌كرێ..مه‌به‌ستم ئائه‌مه‌یه ئه‌م چیرۆكانه!
(1)
ئه‌گه‌ر چیرۆك ، رۆچوونیكی زمانی بی به‌ناو ده‌روونی كه‌سایه‌تی ،له كات و شوین و رووداوی تایبه‌تدا ، بۆسازكردنی شوینیدیكه و ههلاَتن و ده‌ربازبوون له زمانی دهسهلاَت و فه‌رامۆشی و نامۆكردنهوهی جیهانی واقیع و نووسینه‌وه‌ی قاشگهلی زیهنی و...ئه‌وسا چۆن جیاوازی ده‌كه‌ویته ناو ئه‌و هه‌موو چیرۆكه‌ی كه تا ئیستا نووسراوه و له په‌سا ده‌نووسرێ؟
«لیفهكهی به گه‌رمای له‌شی كچه بچكۆلَهكهیاندا دایه‌وه و ئه‌مجار ده‌نگی له‌سه‌ر جیگا دانیشتبوو..
بای دی بای سیسه‌د و شه‌ست و پینج حه‌سره‌ت، بای سیسهدو شه‌ست و پینج فه‌رامۆشی، بای سیسه‌د شه‌ست و پینج رۆژه..» چیرۆكی «مالَی به‌ر با» سلیمان دلَسۆز
راستییه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه كه زمان گرینگ‌ترین ده‌ور ئهگیرِی و هه‌موو جیاوازییه‌كان له رووبه‌ری زمانه‌وه ئهنوینریتهوه. بۆوه‌ی زمان /وه‌ك سیسته‌میكی نیشانه‌یی/ گه‌وره ترین دهسهلاَتداره له وانموودسازیدا و چیرۆك ره‌نگه به‌شیكی بچووك یان با بلَیین سه‌رێكه له هه‌زاران سه‌ری ئه‌و ده‌عبا ههزارسهره/ ره‌نگه وێنه‌كه‌م وێنه‌یه‌كی نه‌رینی بێ بهلاَم «ز»ی له زێهنی زهردهوالَهوه ئه‌زڕێ.. ئاخر؛
زمان به‌دبه‌ختی كردووین باوان!
چیرۆك به كهلَك وه‌رگرتن له دهسهلاَتی چهندشێوه نوێنی زمان به‌رده‌وام ههولَ ئه‌دا خۆی نوێ و تازهتربكاتهوه و له مێژووی خۆیدا /كه ده‌بێته مێژووی مرۆڤایه‌تیش/سه‌ره‌تا ئوستووره‌كان ده‌نووسێته‌وه، بۆوه‌ی ئوستووره به ڕأوالَهت جیهانێكی ناواقیعه و سه‌ره‌تاكانی خۆده‌رخستنی زمانه وه‌ك سیسته‌مێكی وانوێن ساز؛
« كراسیكی له‌به‌ردایه له پێستی سێسه‌د به‌بری مێ..مالَیك كه له‌ناوه‌وه به‌خۆی رووناكه و له ده‌ره‌وه به ئه‌ستێران رازاوه‌ته‌وه..ئاناهیتا به‌سه‌ر خولهك/گه‌ردوونه/ی خۆیه‌وه دانیشتووه و له‌غاوی ئه‌سپه‌كانی به ده‌سته‌وه‌یه»
ئاویستا ، ئابان یه‌شت، به‌ندی 101 و102
له ره‌وایه‌تی فارسی دارابهورمزیهزد دا هاتووه؛
با فریوی شه‌یتان و دۆسته‌كانی ده‌خوا و زریانیكی گه‌وره ده‌نێته‌وه..داری گه‌وره‌گه‌وره و چیای به‌رزبه‌رز ههلَدهكهنی بهلاَم ده‌ره‌قه‌ت گه‌رشاسبی پالَهوان نایی..» ایینها و افسانههای ایران و چین. ج.ك.كویاجی. جلیل دوستخواه
به‌نموونه ئه‌توانین بلَێین ئوستووره‌كان زۆربه‌ی ئهوچهمكهسهرهكیانه له‌خۆده‌گری كه زێهنی مرۆڤ له‌درێژه‌ی ته‌مه‌نی چهندههزارسالَهی خوی‌دا به‌ره‌ورووی بۆته‌وه وزمان و نیشانه‌ش به‌رده‌وام نوێی كردۆته‌وه وهێناویهته سه‌رده‌می مه!
«دهلَین ئه‌مشاره با هێناویه‌تی، له سه‌رده‌مانی كۆنی مێژوویی‌دا له زنجیره چیاكانی قه‌فقازه‌وه ههلَیكهندوه و بێئه‌وه‌ی بێڵێ دیوار یان شووشه‌یه‌كی درز به‌ری به‌خڕی هێناویهو لێره دایناوه..» مالَی به‌ربا/ سلیمان دلسۆز
كه‌وایه ئه‌وه چالاكی زمانه كه پۆلێنكاری له‌سه‌ر ده‌كرێ وچیرۆك و به‌گشتی ئه‌ده‌بیات ده‌خاته پۆلێن به‌ندییه‌وه نه‌ك ئه‌وه‌ی كه چیرۆكێك ریئال یان مێژوویی و یان زێهنیی و بهروالَهت ئاشهوپاشه بێ؛
«با» ده‌ره‌قه‌ت گهرشاسب نایی هه‌رواكه ده‌ره‌قه‌ت چیرۆكنووسی مالَی به‌ربا نایه‌ت و ئه‌نجام قهلَهمهكهی رزگاریدهكا..بای ئوستووره‌یی له زمانی مالَی به‌ربادا ته‌نیا نامۆكراوهتهوه وبۆته بای حه‌سره‌ت و فه‌رامۆشی و هه‌ر ئه‌و ئالَوگۆڕه له زمانی چیرۆكه‌كه‌دا سه‌رله‌به‌ری روالَهتی ئه‌و چیرۆكه ده‌گۆڕێ و له‌گه‌ڵ َئهوهیدا كه ده‌یكاته چیرۆكێكی سه‌مبولیك، ئه‌و وزه‌ش ئه‌داته ده‌ق كه له‌روانگه‌ی بیره‌وه‌ری و فهرامۆشییهكهی «پولریكۆر»یشه‌وه بخوێنرێته‌وه. خوێنه‌ری ئاسایی ره‌نگه ئه‌مه به ناوه‌رۆكی چیرۆكه‌كه وه‌ربگری كه – هونه‌ر و قهلَهم كه‌وتۆته خزمه‌ت پاراستنی ژیان – بهواتاییكیتر« ئه‌گه‌ر بریاره هونه‌ر وژیان یه‌كیان بمرن، با هونهربمرێ» كه سه‌رده‌مانێك دروشمی سه‌ره‌كی ریالیسمی سۆسیالیستی بوو..بهلاَم ره‌خنه‌گر ئه‌و لایه‌نه‌ی ئه‌خوێنێته‌وه كه نووسین ره‌نگه ته‌نیا و باشترین به‌ره‌نگاری بێ دژی حه‌سره‌ت و فه‌رامۆشی و ئه‌زقه‌زا گه‌وره‌ترین چه‌كه دژی خه‌می ئه‌به‌دی ژیان كه ئه‌مه به‌راستی پێچه‌وانه‌ی وه‌رگرتن و خویندنه‌وه‌ی خوینه‌ری ئاسایییه ئه‌و چیرۆكه‌و ئه‌م پارادۆكسه ته‌نیا له زماندا هاتۆته نواندن؛ لێفهكه نادرێ به‌سه‌ر كچهبچكۆلَهكدا/كه ره‌مزی بیره‌وه‌ری وبه‌ره‌ی ژیانی مرۆڤه، بهلَكوو ئه‌درێ به‌سه‌ر گه‌رمای له‌شی كچه‌كه‌دا بۆ ئه‌وه‌ی «با» هاتووه گه‌رمای بیره‌وه‌رییه خۆشه‌كان/كه دژی بای فه‌رامۆشییه/به‌رێت، بهلاَم قهلَهم كه ره‌مزی نڤیسانه و لهوچیرۆكهدا به‌ده‌ست نووسه‌ره‌وه بۆته ره‌مزی ئه‌ده‌بیاتیش ،نایهلَی ئه‌و تۆزه گه‌رمایه‌ش به‌رێت..ئه‌م ده‌قه به ئالَ وگورِكردنی قاشه زیهنییهكانی كورِ و باوك وژن و نووسه‌ر مێژووی مرۆڤایه‌تی دێنێته ناو ماڵێكی بچووكی به‌ر«با»:
« خیرا ئاورێكم...خیرا ئاورێكی دایه‌وه و من به په‌له چاوه‌كانم نووقاند لهدلَی خۆمدا گوتم: نه‌وه‌ك وه‌بزانێ وه‌خه‌به‌رم» مالَی به‌ر با/ لهقاشی زیهنیی كوڕه‌كه‌یه‌وه
ره‌نگه ته‌نیا به‌م رسته‌یه یان باشتروایه بلَێم به‌م قاشهبچووكه زێهنییه ده‌ق ئه‌یهه‌وێ بڵێ له میژووی درێژ خایه‌نی به‌ر با دا ئه‌وه به‌ره‌ی نوێیه كه به‌رده‌وام به‌ره‌ی پێشووی له‌به‌رچاوه و به پێچه‌وانه‌وه ئه‌وه باوك یان بابڵێین به‌ره‌ی كۆنه كه به‌ره‌ی نوێ، به‌وی دیكه و نووستووی ده‌زانێ و به‌رده‌وام قسه‌ی بای تووڕه‌ی سالاَنی پێشووی بۆده‌كا وفیداكاری خۆی وه‌ک باوك و پالَهوان..و وازانی ژن و مندالَهكانی نووستون و كه‌مته‌رخه‌من؛
«چ كه‌مته‌رخه‌مه ئه‌وژنه‌ی من» بهلاَم له قاشی زێهنیی ژنه‌كه‌دا نه‌ك قهلَهمێك، كه لهزێهنی باوك ـ نووسه‌ردا بۆته هه‌موو سامانی و ئه‌یهه‌وێ بزانێ "ئه‌و قهلَهمه ملباریكهی، چۆن بكاته چه‌كی هیوا؟ " /سووزه‌نی/، بهلَكوو ده‌یان قهلَهم و خودكار وخودنووس ده‌بێ ببێ و وه‌ك قابله‌مه له‌سه‌ر یه‌ك ههلَیان چنێ و له‌كاتی پێویستدا شهڕهبای پێ‌بكا..
" ئاخر ئه‌م با باوه‌كوو به‌رده‌وام ران ومل وگه‌ردن ورد وخاش ده‌كا كه‌چی ئه‌مشاره با ده‌یگێڕێ وحهزئهكا به‌رده‌وام ئه‌و بڵێنه‌وه!
مالَی به‌ربا به‌راستی باش هاتۆته رووبه‌ری زمانه‌وه و وه‌ك زۆرێ له‌و چیرۆكه ساوایانه نییه كه یان دروشم ئه‌ده‌ن یان ده‌كه‌ونه نقاندنی فۆرم وكلیشهی تكنیكهوه. هه‌ر بۆیه به ده‌یان بۆچوون و راڤه‌كاری سه‌رده‌مانه‌ی لێههڵدهكڕێ؛
« با وشه‌كانی سانسۆر ده‌كردم و له بیچمی پیاویكی قولهرهشهدا هه‌تا ناوقه‌د له گه‌رمای مالَهوهمان ده‌هاته ژوور..وه‌ك جه‌نگاوه‌رێكی تێك شكاو سه‌رم وه‌سه‌ر ئه‌ژنۆمدا شۆڕكرده‌وه و وه‌ك جه‌نگاوه‌رێكی وهغیرهتكهوتوو غارم دا ته‌قه‌ی درگاكه و چۆكم توند له سه‌ر سینگی دادا با ئیتر له پشت ده‌ركه‌كه په‌له‌قاژه‌ی بوو»
ده‌لاله‌تی زمانی بۆ وهسلَبوونی ئه‌م چیرۆكه به ئوستووره‌و میژوومانهوه هه‌مان ده‌سپێك و كۆتایی مالَی به‌ر با و ئوستووره‌ی با یه:
« گه‌رشاسبی جه‌نگاوه‌ر بای به‌د خوازی تێك‌شكاند و چۆكی نا سه‌ر سینگی وبڕیاری لێسه‌ند كه ئیتر ده‌ست له‌كاری ئه‌هریمه‌نی ههلَگرێ» سه‌رچاوه‌ی پێشوو. گفتار پنجم. لا 114
مالَ به‌ربا به دهستتێبردنی زمانی و هێنانه‌گۆری فۆرم و تكنیكی زمانی كورته‌چیرۆك ئه‌فسانه‌ی با ده‌گوێزێته‌وه بۆ سه‌رده‌می مۆدیرن و دژی ره‌شه‌بای فه‌رامۆشی قه‌له‌م ده‌كاته ره‌مزی به‌رده‌وامی ژیان؛
«سامانی من قهلَهمێكه و زمان و هه‌زاران لاپه‌ڕه‌ی نه‌نووسراو»
وه‌ك گوترا ئهوهكاركردی زمانه كه ویتگوشتاین گوته‌نی یارییه‌كان له یه‌كدی جوێده‌كاته‌وه، ئه‌گینا ئه‌و ئه‌فسانه و مالَی به‌ر با و ئه‌م كۆپله شیعره یه‌ك ناوه‌رۆكیان هه‌یه:
"له‌گه‌ڵ با نه‌بووین
نه‌چووین سه‌رشێتانه..
ئه‌وان با بردنی‌و مردن..
ئێمه‌یان سووتان و ماین..."
درۆکانی موقه‌دده‌س
(7)
"رۆمانێك پێش له مردن"یش به زمانێكی به روالَهت نائاسایی/واته من له سێ گۆشه‌نیگاوه دێته دهربرِینی خه‌می ئه‌به‌دی جیهان وخیانه‌تی ئوستووره‌یی؛
ئه‌م چیرۆكه به كهلَكوهرگرتن له فۆرم وتكنیكی چیرۆكی سه‌رده‌م واته منۆلۆگ،گۆشه نیگا،شكاندنی كات و دهربرِینی ئوستووره‌یی ومیژوویی به زمانی ئیجاز و قاشگهلی زه‌ینی و زمانی ره‌وایه‌تی پیشوو خو ده‌كێشێته ناو چیرۆكی سه‌رده‌مه‌وه؛ ناوه‌رۆكی چیرۆكه‌كه له كۆنترین ئوستوورهكانهوه كه ره‌نجی له‌میژینه‌ی پرۆمتهبی یان عیسا و خیانه‌تی یه‌هوودا یان حه‌للاج و مهمی بۆتان و پیشه‌واوه هاتووه و نوێ نیه. بهلاَم ئه‌وه‌ی ئه‌م چهمكهبهروالَت كۆنه‌ی بهرِۆژ up deat كردوه، دیسان زمانه كه هیچ ده‌ره‌قه‌تی نایه‌ت؛
گۆشه‌نیگا؛1 –1 من له نیگای سێههمكهسی تاكه‌وه/ واته قازی و خهلَكی ره‌شۆكی و...:
" ئه‌و كابرایه به پیی تاقیق و لیكۆلینه‌وه‌كانی ئێمه ده‌ركه‌وت كه له هاورێكانی «ئه‌وه»/ لیره‌دا جه‌خت ئه‌كه‌مه سه‌ر ئه‌م ئه‌وه/و حوكمی ئیعدامی بۆ ده‌رئه‌بڕین"
«ئه‌و» لێره‌دا جۆره راهێڵان/ تعلیق /ێك سازده‌كا كه له درێژه‌ی چیرۆكه‌كه‌دا به هه‌موو ئوستووره ومێژوودا تێده‌په‌ڕێ و ئێجگار خز و «سه‌ییال»و سركه و به تهمهیدێكی داستانی له زمانی «من»ه‌وه ولهگۆشهنیگای یهكهمكهسی تاكه‌وه دێته زمان، ئه‌ویش له‌ناو چیرۆكێكدا كه «تۆ» ئه‌ینووسی/ بۆ روونكردنه‌وه‌ی ئه‌م جوره داهینهرییه ئاماژه ئه‌كه‌مه رۆمانی «چاه بابل»ی ره‌زا قاسمی روماننووسی فارس و بالَندهكانی ده‌م بای عه‌تا نه‌هایی..
1 – 2 یه‌كه‌م كه‌سی تاك:
«چاوه‌كانیان كردمه‌وه،كچێكی رهشئهسمهری چاوشهرابی به‌رامبه‌رم وه‌ستابوو، دلَنیابووم بۆخوی بوو...به‌هێمنی پێمگوت زین..خاتۆوزینهكهم»
لیرها ئه‌و وه‌ك كه‌سایه‌تییه‌كی میژوو- ئوستووره‌یی له بهیتهكوردییهكاندا/واته كاكه مهم دیتهگهڕ كه ئینكار ده‌كرێ
1-3 : «وه‌بیر قسه‌كه‌ی مه‌سیح كه‌وتمه‌وه كه به پێترووسی گوتبوو: پێترووس به‌یانی پێشئه‌وه‌ی كهلَهشێر بۆ جاری دووهه‌م بانگبدا تۆ سێ‌جار من ئینكار ئه‌كه‌یت» لیره‌دا دیسان له‌زمانی یهكهمكهسیتاكهوه« ئه‌و» ده‌بێ به مه‌سیح و ئینكار ئه‌كرێ و هیلَی زه‌مان به‌ره‌و دواوه ئه‌چێ ..
1- 4: زمانی منی دووهه‌م یان دووهه‌م كه‌سی تاك كه له‌م چیرۆكه‌دا چیرۆكنووسه:
«له دوایین به‌شی چیرۆكهكهتداسێ نوقتهت دانابوو و له كۆتاییشدا وشه‌ی پێشه‌وا.
لیره‌دایه كه‌كه‌سایه‌تی ئه‌و روون ده‌بێته‌وه واته قازی به تاوانی ئه‌وه‌ی كه له مه‌سیح یان پێشه‌وا ده‌چێ /كه هه‌ردووكیان ره‌مزی مه‌رگی مه‌زڵوومن / ئینكار ده‌كرێ و حوكمی ئێعدامی بۆ ده‌رده‌كا/ دوایین وشه واته پێشه‌وا له‌م چیرۆكه‌دا به چه‌شنێكی دیكه‌ش راڤه ده‌كرێ كه مه‌ودایه‌كی دیكه‌ی پێویسته..ئه‌م چیرۆكه له راستیدا باسی دوایین شێوی مه‌سیحه كه له مه‌رگی ناسری تیده‌په‌ڕێ و ده‌بێته یاسای ئه‌به‌دی جیهان و خیانه‌تیش وه‌ك هه‌میشه تا ده‌وره‌ی مۆدیرن و پاش مۆدیرن هه‌ر هاورێیه‌تی...دال»ی «ئه‌و» له‌م چیرۆكه‌دا بۆوه‌ی نه‌هاتۆته راهێلاَن كه دواجار چێژی گه‌یشتن به «مه‌دلوول»یك بداته خوێنه‌ر، به‌پێچه‌وانه‌وه خوینه‌ر به‌و«دال»ه‌وه ده‌بێ به‌رده‌وام ئه‌ملاولا و ئهمكات و ئه‌وكات بكا بۆوه‌ی هه‌رگیز نه‌گاته«مه‌دلوول»ێكی وه‌ستاو وه‌ك دریدا ئهلَێ مانا به‌رده‌وام ئهكهویتهدواوه و ئه‌وه خوێنه‌ره كه به‌رده‌وام ده‌كه‌ویته ناو گه‌مه‌یه‌كی زمانییه‌وه كه چیرۆك بێت..
باسی ئه‌و ته‌نیا له‌م چیرۆكه‌دا نیه كه هاتۆته رووبه‌ری زمانی چیرۆك. هه‌موو ژیان و ئه‌ندیشه‌ی مرۆڤ له پانتای ئوستووره و میژووی وهونه‌ردا لهگهلَ ئه‌و ئه‌وه كیشه‌ی هه‌بووه..ئهویك كه له‌خۆمانه‌وه سه‌رچاوه ئه‌گرێ و سه‌ركوت ئه‌كرێ..
له"خولیای ناو زێرابه‌كاندا" ئانیمووس له ناو ئاوه‌كه‌دا خۆلیای خۆیدهبێ وئانیما ده‌بێ به ئه‌وێكی سه‌ركوتكراو..
له« رۆمانیك پێش له‌مردن»دا ئه‌و دیته پانتای مێژوو و وهم «مهم» و «مه‌سیح» و پێشه‌وا ئینكار ده‌كرێن..و دیسان سه‌ركوت ده‌بن..ئهوئهوه به پیی دیسان تابۆ له چیرۆكی «ده‌ترسم دیسان سیبهرێك وه‌سه‌ر گۆأهكهم بخشێ»به مردووییش ئهعهددا ده‌كرێ.. و له مردنه‌وه دا له فۆرمیكی داستانی نوێ و ئهمڕۆژینهدا ده‌كه‌وێته ژێر بازجوویی و ئهشكهنجهدهكرێ و له «یه‌كشه‌ممانه سه‌رم لینایهیت»دا ئه‌و بۆته مریه‌می موقه‌دده‌س و دادگای ئهمرۆژینه داوای سزای سه‌ختی بۆ ده‌كا..
یونگ لای وایه «سهرچهشنهكۆنهكانی ئانیما له دوو سیما دا خۆی ده‌نوێنێته‌وه: یه‌كه‌م له سیمای دایكی ئارمانجیدا و دۆوههمیان له سیمای ماشووقه‌ی خیانهتكاردا. دایكه ئارمانجییهكه نوێنه‌ری سیمای روون و یارمه‌تیده‌ری ئانیمایه و وه‌ك مریه‌می پیرۆز لهخهونهكاندا دێنه گه‌ڕ /و هاتۆته ناخودئاگای ئه‌و ده‌قه‌شه‌وه/ و ماشووقه‌ی خهیانهتكاریش سیمای تاریك وجادووگهرانهی ئانیمایه..»
ئه‌و ئه‌وه له« خه‌ونه‌كانم لهتاوسانا فێنكن» له ژێر پۆستالَی ئیستواردا ده‌پلیشێته‌وه؛
«گه‌وره‌س . پیاو دهولَهته..هه‌زارهه‌زار سه‌رواز ها له ژێردهسیا، وه‌ختێ ئهقیڕنێت تواو ساختمان دهنگئهداتهوه، سه‌رواز هه‌س لهعزرهتا خوه‌ی ته‌ڕ ئه‌كا! دایكم ئه‌زانێ كهمالَ خاترخای ژیلاس/كه‌كچی ئستواره/....مه‌غریبه رۆژێك كهماالَیان له پشت دیوارهكۆنهكهی مزگتا دیوو لاركهلارك سه‌ری كرده‌ناو مردهشۆرخانهكا و هێلَنجی ئه‌داو خوێنی قهیئهكردهوه..دایكم وتی «كارئهو باوه حیزهس»
له «كه شه‌ویك میوانتان نه‌هات..»یشدا ئه‌و بۆته كه‌سایه‌تی هه‌موو ئه‌وانه‌ی كهبهردهوام ئه‌م پرسه سه‌ره‌كییه له ئه‌ده‌ب ده‌كه‌ن:
« ئه‌وه راسته كه ئیتر رێیهكت بۆ نه‌ماوه‌ته‌وه و ده‌بێ بمری»
چیرۆكی ئه‌و ره‌نگه چیرۆكی خه‌می ئه‌به‌دی ژیان بێ!
(3)
ئه‌و بۆچ له ئوستووره/ وه‌ك نائاگای كۆمهلَ/ و له خه‌ون/ وه‌ك نائاگای تاك ومیژوو/ وه‌ك ئه‌زموونی مرۆڤایه‌تی/ و له‌ئه‌ده‌ب و هونه‌ردا/وه‌ك لووتكه‌ی خهیالَ و زێهنییه‌تی مرۆڤ/سه‌ركوت ده‌كرێ؟
فرۆید ئهلَێ: خود پێوه‌نده لهگهلَ واقع و ناخود پێوه‌نده له‌گه‌ڵ ئه‌سڵی چیژ..واته ناخود كه ئه‌وی تر بێ له‌ناو خۆماندایه، هه‌رواكه له "خۆلیای ناو زێرابه‌كاندا"هاتووهكه:
« له خۆمه‌وه پێموایه هه‌ست به هاتنم ئه‌كه‌ی» هه‌روا كه له «ده‌ترسم دیسان سێبه‌رێك وه‌سه‌ر گۆأهكهم بخشێ"دا خود باسی شهرِ/كه واقعبێ/دهكاو ناخود به‌ره‌و چپژ دهرِوا و له مردووش ته‌عه‌ددا ده‌كا و دواجار هه‌ردووكیان ده‌گه‌ڕنه‌وه ناوخۆ و ده‌بنه ئازاری رووحی من و گۆرِهوشاری ئه‌داو ته‌عه‌دا له‌خود ئه‌كا..
ئه‌گه‌ر بهبۆچوونهكهی ژاكلاكانیش له‌م چیرۆكانه‌دا له‌و ئه‌وه بكۆلَینهوه،هه‌ر ئه‌توانین ته‌سه‌وری ئه‌و له خۆماندا به‌دی بكه‌ین. لاكان لای وایه ئاماده‌بوونی باوك له‌نیوان مندالَ و وینه‌ی خهیالَینی مندالَ له ئاوینه‌دا كه له‌پێوه‌ندی خۆی و دایكی ساز بووه. ده‌بێته هوی جیا بوونه‌وه‌ی مندالَ و دایك/له‌ئه‌وی دی كه پرۆژه‌ی سه‌قامگیربووی باوكه له مێژوودا/ ئه‌م بۆچوونه له چیرۆكی«ئه‌مه خه‌ون نیه»دا به روونی ئاشكرا ده‌بی:
كه‌سایه‌تی سه‌ره‌كی ئه‌م چیرۆكه لای وایه«سه‌ردار» بۆته هۆی جیابوونه‌وه ئه‌و له دلَدارهكهی و ته‌نانه‌ت كاتی سه‌رۆكیش/با بلیین سه‌ردار/ مردووه، دیسان ته‌سه‌ووری ئه‌و وه‌ك جه‌نازه‌یه‌ك كه‌وتۆته نیوان ئه‌و و كهژالَ..و ئه‌و جودایییه به‌رده‌وامه:
(( قژه‌كه‌ی كهژالَ و روومه‌تی له كفن شاردراوه‌ی سه‌ردار و ده‌سته‌كانی خۆم له دووكهلَدا نوقم ده‌بن. دهمههوی بڵێم كهژالَ ده‌ستت بۆ ئه‌وه‌نده سارده؟...ده‌ستی كهژالَ له ده‌ستم دادهكهوی...ته‌رمه‌كه‌ی سه‌ردار و هه‌زاران تالَه قژی سپی له نێوانماندایه..»
ئه‌م بۆچوونه لای كارلَ گوستاو یۆنگ هه‌نێ ئالۆزتره: به بۆچوونی ئه‌و جیاوازی و جیایی له نیوان سه‌رچه‌شنه كۆنه‌كانی ئانیما و ئانیمووسدا رووی داوه..له چیرۆكی «له‌وه ده‌ترسم سێبه‌رێك وه‌سه‌ر گوأهكهم بخشێ»دا فرمانده/ یان ته‌سه‌ووری فرمانده /كه‌وتۆته نیوان ئه‌مان و ئه‌و و كاتێ فرماندهش ده‌كه‌ویته به‌ر تفی سێحراوی ئه‌و و سه‌ری ئه‌توێته‌وه..ئه‌م خۆی به‌و ده‌گه‌یه‌نی و كچێنییه‌كه‌ی ههلَدهگرێ و هه‌تا هه‌تایه ئازاره ویژدانی یه‌كه‌ی فرۆیدی تووش ئه‌بێ و دوای مردنیش گۆرِهو شاری تۆلَهی لهكولَ نابێته‌وه..بهلاَم ئه‌وه‌ی «ده‌ترسم دیسان سێبه‌رێك..» دینیته پانتای زمانی كورته چیرۆكه‌وه ئه‌م چه‌مكه ئوستووره‌یی و رهوانییانه نیه، بۆ وه‌ی بارت گوته‌نی:« له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئوستووره گوته‌یه هه‌رچییه‌ك به ئاخاوتن بتوانێ بێته ده‌ربڕین ئه‌توانی ئوستووره‌ش بێت..ئوستووره نه‌ك به‌هۆی بابه‌تی پهیامهكهیهوه بهلَكوو به‌یارمه‌تی چۆنیه‌تی دهربڕینیهوه/واته زمانه‌كه‌ی/دیاری ده‌كرێ؛
«دوایه چه‌كه‌كه‌م ههلَداشت، دوو تفم له قۆناغه كائوچۆیییهكهی كرد..نه‌مده‌زانی كه‌وتوومه‌ته به‌ر نفره‌تی كێ؟؟ و ئه‌و چهكهش بۆ خۆی هاوێشتۆته سه‌ر شانم ئێستاش لیچی لێههلقۆرتاندووم و لێم ده‌ڕوانێ.. به‌ده‌م ئاوڕدانه‌وه‌ی ئه‌و پیلم كۆكرده‌وه» ده‌ترسم یسان سێبه‌رێك..
زمانی ئه‌م چیرۆكه زمانێكی ئێجگار دوولایه‌نه‌یه؛ زمانی خود كه به‌رده‌وام له رێگه‌ی منۆلۆگهوه باسی تالَی ژیان و شه‌ڕ و كوشت وكوشتاری واقیع ده‌كا به ده‌ستی ئه‌م و ئه‌مان بێئه‌وه‌ی بزانن بۆچی؟ «جه‌غزی مهگهسهكی تفه‌نگه‌كان و دووربینی وه‌ك چاوی گورگی قهناسهكان ئه‌یانڕوانییه هه‌موو لایه‌ك..دوایه وێلَ و ماخولیا ئه‌بوون هه‌تا له سه‌ر ئه‌و كهولَه خاكییانه/كه ره‌مزی جل وبه‌رگی سه‌ربازییه/بحه‌سێنه‌وه..دوایه‌ش شریخهیهك دهكێشراوه سه‌ر لاپالَهكان و كهولَی خاكی به‌رمانی سوورسوور ئه‌كرد..هه‌ی له‌و شریخانه..له‌و وچاندان له‌ناو زگی دووربینانه!! ئه‌من تا دوینی چ نه‌بووم ..ئێستا بوومه‌ته دوژمن و دوژمنیشم بۆ سازبووه..» ئه‌مه زمانی ئه‌و خۆدهیه له ده‌قدا كه به فرمانی فرمانده ههلَسوكهوت ئه‌كه‌ن و كه فرماندهش نامینی.. به پیی یاسای ئه‌و ته‌عه‌ددای مردووش ئه‌كه‌ن واته زمانه‌كه‌ی تر دێته گهرِ زمانی دووهه‌م ـ زمانی ناخوده كه له‌و شهرِ و نهگبهتهشدا له دووی چیژ ده‌گه‌رێ و ئه‌شكه‌نجه‌ی رووحی به‌ر ئه‌كه‌ون . ئه‌م به‌شه‌ی زمان ئێجگار ده‌روونی یه و ته‌نیا وه‌ك مقاشی زێهن هاتۆته زمان و له‌گه‌ڵ وههم و ناخودئاگادایه
"كفنێكی سپیم له‌به‌ردا بوو... كفنیك كه جاربه جارێ ره‌ش پۆش ئه‌بوو ـ ئیستاش تۆخنیكی له سه‌رشارن و ملمهو گرێ دراوه ـ خوینیش به سهرپاشهڵمدا به پشت و ران و ئه‌ژنۆمدا ـ به ناو ورده مووه‌كاندا سێلآوگه ئه‌به‌ستێ /ئه‌وه چ كابووسێكه/ كه هه‌ر كات چاو له ئاگر ئه‌كه‌م دێته ناو خهوهكهمهوه ـ ئه‌وه گرِی چ تۆلَهیهكه /پێشتر باسی ئه‌و ئازاره‌م له روانگه‌ی فرۆیده‌وه كرد بوو/ به‌ر ئه‌بێته‌وه گیانم ئه‌و دڕوه زهركانهش بۆ له چاوم سه‌وز ئه‌بن...»
«شه‌ویك هات و خۆڵی سه‌ر گۆرهكهمیلادا ـ بۆنی كرد. هه‌تا گه‌یشته سه‌ر گۆرِهكهم ـ دوایه به پهنجهرهشهكانی خیرا خیرا قورسایی خۆلَ و به‌ردی له سهرلادام كهف و كۆلَی له زار ئه‌رژایه خوار، لیچیكی زل و گوَشتنی بیوَهیه ... و خاتر جه‌م بووم.. كفنه‌كه‌ی لی دامالَیم ـ ئه‌من رام ده‌كرد ئه‌ویش به شوینموه بوو ـ ده‌ستی ده‌كرد به‌و گه‌مه‌یه: كه‌من به سه‌ر مردووهكهم هێنا...»
(8)
كلیپئارتیكی سوورریئال یان ئانیمووسی** خولیای خۆ/خودشیفته/
سه‌فه‌رێك له‌ناو ده‌ماره‌كانی خۆوه بۆ ناوخۆ و جێژوانی ئانیما وئانیمووس له‌ژێر دلَۆپهی دووشێكی حه‌مامدا چۆن دێته رووبه‌ری زمانی چیرۆك/
"ته‌واوی ئه‌م رووداوانه ته‌نانه‌ت چركهساتهكانیشی بیَپیوهندی ژنیكی مژاوی و نادیار و بۆمن خۆشه‌ویست، خهیالَ و ئامانجی به‌یه‌كگه‌یشتن ده‌سته‌به‌ر نه‌ده‌كرا و منیشی ئاوا لهتلهت وپارچه پارچه نه‌ده‌كرد» خولیای ناو زێرابه‌كان / ده‌ستپێك
خودی بابه‌ته‌كه باسێكی ده‌روونی و رهوانییه و به بێ زمانێكی رهوانیبێژ و شێعراوی ، بهچیرۆككردنی ئه‌و بابه‌ته ئه‌سته‌مه. لێره‌دایه كه ره‌خنه‌گرانی سه‌رده‌م به‌رده‌وام گوتوویانه كه له چیرۆكدا، هه‌ر ناوهرۆكێ فۆرم و زمانی دهربرِینی تایبه‌تی خۆی دهببینێتهوه.. هه‌ربۆیه منۆلۆگ و تاكبێژی ده‌روونیی، زمانی سه‌ره‌كی ئه‌م چیرۆكه‌یه؛
« هه‌ربۆیه له حه‌وزێكدا خه‌ریكن دهمپالَێون وهه‌رچی خرت وخالَ به له‌شمه‌وه هه‌یه ده‌یشۆنه‌وه» هه‌روه‌ها خولقاندنی ناشوێن و فه‌زایه‌ك كه مه‌نتیقی چیرۆكه‌كه، لهگهلَ ئه‌وه‌ی دا كهچیرۆكێكی زیهنییه، بتوانی روالَهتێكی واقیعی بنوێنێ:
«من له‌خۆمه‌وه پێموایه تۆش هه‌ست به هاتنم ئه‌كه‌ی»
به جه‌ختكردنه‌سه‌ر «لهخومهوه» ههلَبهت ئه‌گه‌ر به‌مانا ئاسایییه‌كه‌ی نه‌یخوێنینه‌وه، وه‌سفی ورده‌كارییه‌كانی ئه‌وه كه له‌زمانی دووههمكهسی تاكه‌وه دیَو وتوێژه ناوخۆیییهكه به باشی روونده‌كاته‌وه. هه‌روه‌ها زمانی شیعریی چیرۆكه‌كه له حیكایه‌تی ده‌روون ئه‌دوێ و ئه‌مانه چرا سه‌وزی زمانیی چیرۆكه‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بلَێ ئه‌و ژوانگه ده‌روونییه و یه‌كه‌م شه‌یتان له ناو خۆماندا بدۆزینه‌وه وئینجا لهگهلَی تیكهلاَو بین؛
« ههلَمێكی خه‌ست ژووری حه‌مامه‌كه داده‌گرێ.. دلَۆپ دلَۆپ به یه‌كه‌وه سه‌ره‌وژێر ده‌بین و به نیو زێرابهكاندادهڕۆینه خوار»
خالَی به‌هێزی ئه‌م چیرۆكه ته‌خه‌ییولی قه‌وی و ئیماژیك بوونی ده‌قه‌كه‌یه ئاخر «نارسیس مه‌حكوومه به‌وه‌ی كه ته‌نیا خۆی خوش بویت و«ئكۆ»ش ناچاره ببی به به‌رد
(2)
«من له كا وه‌لی رقم هه‌یه ـ كۆلآنهكان حه‌وته‌یه‌ك جارێ ده‌نگی پیاویك بلاَوئهكهنهوه»:پیالَه ... ده‌وری...قاوله‌مه»... به دزیه‌وه سلآو
ئه‌مه یه‌كه‌م گیره له ته‌ونی گیرِانهوهی چیرۆكه‌كه‌دا و هه‌ست ده‌كه‌یت كه هاتوویته پانتای زمانی چیرۆكه‌وه واته ـ رق له كا وه‌لی ـ كه به شیوه‌ی نائاسایی ئه‌نووسرێ «من له كا وه‌لی رقم هه‌یه» ئه‌مه دێرِێكه كه یه‌كه‌م پلَتۆكی خۆی لهزێهنی ره‌خنه‌گر ئه‌دات بۆ وه‌ی خوێنه‌ری ئاسایی لای وایه ده‌بوا ئه‌مه‌ی بخوێندایه‌ته‌وه ـ من رقمه له كاوهلی یان من رقم له كا وولییه.. ئه‌مه یه‌كه‌م نائاسایی بوونی زمانی چیرۆكه‌كه‌یه و دووهه‌م لـقی راهێلآن ساز ده‌كا، كاوهلی كێیه؟ بۆ له كاوهلی رقی هه‌یه؟ بۆ وانووسراوه؟ درێژه‌ی دێره‌كه وه‌لآمی پرسیاری یه‌كه‌م ئه‌داته‌وه، كۆلآنهكان حه‌وته‌ی جارێ ده‌نگی پیاوێك دووپات ئه‌كاته‌وه ـ پیالَه ده‌وری قاوله‌مه ـ ئه‌مه یه‌كه‌م ههولَه بۆ ساز كردن و ناساندنی یه‌كه‌م كه‌سایه‌تی به شیوه‌ی ناراسته‌و خۆ، واته ده‌ق به‌جیی ئه‌وه بڵێ «من رقم له كاولَیی پیاله َو ده‌وری فرۆشه! زمانیكی دیكه به‌كار ئه‌هێنێ و به جۆریك ئه‌و دیرِه ئاسایییه نامۆ ده‌كاته‌وه... به دووی زمانی گیرِانهوه داین بۆ پرسیاری دووهه‌م ـ بۆ له "كاولَی" رقی هه‌یه ـ هیشتا كه‌سایه‌تی یه‌كه‌م كه‌س بیچمی نه‌گرتووه ـ باوه‌كوو ـ له راهیلآنی سه‌ره‌تای چیرۆكه‌كه‌دا دهرئهكهێ ـ كه‌سیك بۆ چهندكهسیك ئامه ده‌نووسێ و نامه كه به شیوه‌ی نائاسایی ـووس ـ وس ـ دایكم با‌نگم لـیدهكا ـ كۆتایی پێدی ـ باوه‌كوو چیرۆكه‌كه له زمانی منۆلۆگ كهلَك وه‌رئه‌گری،به‌لآم پێکهاتی چیرۆكه‌كه له‌سه‌ر « حه‌ره‌كه‌ی پاژ بۆ گشت رۆنراوه واته پاژیك ئهنوینرێ و ئینجا به‌ره‌به‌ره دێته به‌ره‌وه و كلووزئاپ ده‌كرێ..
ئه‌وه‌ی له‌م چیرۆكه‌دا به‌رچاوه چونیه‌تی ناساندنی كه‌سایه‌تی یه‌كانه كه به په‌له و ناراسته‌و خۆ دینه ناو منولۆگیان به‌چه‌ند وشه‌ی دیالۆگیك ئهناسرین ، بۆ وینه ئه‌گه‌ر بمانه‌وآ نارآ گیان و ههنارآ و باوانی بناسین هه‌ر ئه‌م له‌ته دیالۆگه به‌سه،«شووره‌ییه كچآ بووكهلَه بۆ كچی عازه‌و» واته ئه‌وانه هه‌مووی بووكهلَهن و كهسیتی سه‌ره‌كی چیرۆكه‌ش تازه عازه‌و... یان بۆ ئه‌وه‌ی ده‌روونی كاولَی بناسینی ده‌ڵێ ئه‌و گیرافانهش بۆنی له‌شی دایكم... یانی لهگهلَ دایكم به‌قه‌ده‌ر هه‌موو ژنه‌كانی دیكه پیوه‌ندی هه‌یه هه‌ر بۆیه« من له كاولَی رقم هه‌یه»ش هۆكاره‌كه‌ی روون دهبیتهۆه. خالَی به هیزی زمانی له‌م چیروَكهدا ههلَس و كه‌وته لهگهلَ عه‌به‌ره‌ش ـ عه‌به ره‌ش حه‌زه سهركوتكراوهكهی به‌شی یه‌كه‌م كه له دڵی خۆشیه‌وه ناویرێ باسی بكا و ئهیلكێنی به یه‌كێ له‌و بووكهلآنهوه «عهبهره و كاوهلیش به قه‌د ئه‌م شاره مندالَیان ئه‌بێ...
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
:له‌و ڤستیوالَهدا پازده چیرۆكی كوردی هاتنه كی برِكێ وه و ئه‌و چیرۆكانه‌ی له‌م وتاره‌دا ناوده‌برین له‌و چیرۆكانهن:
«ئه‌مه خه‌ون نیه» نووسینی عه‌لی دهسمالَی
«ئه‌ترسم دیسان سیبهریك وه‌سه‌ر گۆرِهكهم بخشآ» نووسینی جه‌لیل ره‌حیمی
«مردنه‌وه» نووسینی محه‌ممه‌د ئه‌رده‌لآن
«خه‌ونه‌كانم له تاوسانیشا فێنكن» نووسینی تۆفیق موشیرپناهی
«خولیای ناو زیرابهكان» نووسینی مامه‌ند قادری
«رۆمانیك پیش له‌مه‌رگ» نووسینی كه‌ریم خزری
«شایه‌ت» نووسینی عیرفان رهسوولَی
«مالَی به‌ربا»نووسینی سلیمان دلَسۆز
«به‌دزیه‌وه سلآو» نووسینی چنوور سه‌عیدی
«كه یه‌ك شه‌ممانه سه‌رم لَی نایهییت» نووسینی ئۆمید ره‌حمانی
«دالَغه» نووسینی محه‌ممه‌د سدیق كه‌ریمپوور