شێعرهشکێنه

به عینجه و فینجه‌وه چ شار
هه‌ر با ده‌ڕۆم و شارئهخۆمهوه.. نا تینوو
سه‌ربه هیچ و مل به ته‌ریقه‌تی ئاوێنه تا جیوه
ماڵ نه ههڵکشاوانه ئه‌ڕووخێ
تۆ به نا ئه‌ژیت و به تینوو
هه‌راوه شار خۆت به ئاسن و هوتێلهوه تامه‌زرۆ
من بای ئه‌ده‌مه‌وه به لهرزانهیی جیوهتهوه خه‌ون ئهتۆرم
ئه‌و ... به شارانه و بارانه ئهکۆکێ بێ هوتێل نووستن له تۆدا
ئهخواته ئاوێنه چۆڵه‌کانی تۆ..
من نا خۆت و تینوو و جیوهترین سینگ و ئه‌م ئاسنه ناخه‌وێ
چ هه‌را هه‌رایه‌که به قۆیماخ
ئه‌ی به‌رد؟
شه‌قامه شینه شینی دێ و "سه‌ما"یه پێت ئه‌ڵێ "گواش"
به زه‌مهه‌ریری رۆژه‌وه.. هه‌تا هه‌تاو... هه‌تاو هه‌تا هه‌تا هه‌تا.. هههه..هههه
چ نادیاره ئاسنی هوتیل و با ئاوێنه لۆچایی ده‌بێ نابێ ده‌بێ
به‌سه‌رته‌وه چ چۆله‌که ئاوێنهبێ چ ماچی جیوهجیوهکهت هه‌رگێز نه‌بێته ئاوێنه.. ببێ نه‌بێ سه‌رم ده‌بێته جیرهجێڕڕڕ
به ئاسنی خهوتووتهوه.. به به‌رده‌وه که بۆته خیززز نابێ به زیخ نه به‌رده با به‌رده
تۆخوا به‌رۆکم به‌رده... سه‌دجارم گۆت ئاوێنه!
شین به شه‌قامه‌وه مه‌که بکه به توون. ته‌ته‌ر به رێت و توون هه‌تا
تۆ که به شارهشارهوه... ئه‌چیته بانهبانی ئه‌و چ جیوه بێ و
ئه‌له‌رزم وه‌ک سه‌گ... مهیلهرێنهوه ئه‌بێ به چی؟
ئه‌بێ به‌ئاو و چۆمه چۆم ئه‌بێ به‌با به‌ئاسنی هه‌تا خوااا... هاهاهاها
تۆ که ده‌ڵێی نهنووستو..وم ومم به هه‌رچی لهرزهلهرزی جیوهته چ تۆ بڵێی چ ئاوێنه و هوتێل و با بێ یا نه‌با
ئه‌وه به‌م شه‌وه ترشه‌وه... که‌ر ده‌وه‌ڕێ به هه‌رچی شار و ئاسنه.. هوتیل ئه‌نێ به خه‌وته‌وه
بێچاره زیخ و خیز و به‌ردی چی.... زمانه هات و هوووت ئه‌کا
چ ماکهرێکه ئاوس س س ه و سبه‌ینێ (...)ێکی ده‌بێ ده‌زێ دهبێزی ده
شه‌قامی شارمشارئهکهم به سین ده‌بێته سارمسار سه‌قامی سار
به سار سه‌رم سڕینی دێ سه‌ڕین بهماکهر و سڕین له‌به‌ر ئاوێنه‌که‌ت
تۆ روومهتیت به گوڵ ده‌گۆت؟
ئاوێنه‌یی به مهڕمهرت مه‌ڕێ له دووره‌وه فڕی به که‌و ده‌ڵێی؟
نا ئه‌مه شێعره هه‌ر مه‌ڕم کرده به‌که‌ر ببووره که‌وم دێ..
ئه‌وه چی ده‌لێن ئه‌و دوانه دوانهدوان دوانیان کرد به جارێ ...
له‌وێوه ئه‌ڕوانێ و لای وایه ئاوێنه سه‌وق ئه‌خاته ساوی
نازانێ وێڵی که! هه‌رسێکمان به ئاسن ده‌بینێ زۆر پیره و شارهسار نازانێ
شه‌قامی شار مسار ئه‌که‌ی؟ ئه‌که‌م ئه‌که‌م ئه‌که‌م ئه‌که‌م
هوتێله و ئه‌م جاره بارانه به شاردا شێعریوه و له‌رزانه کردوویه به شێعرا شه‌قام بێ یان سه‌قام... ئه‌و هه‌ردێ و
منیش هه‌ر با ده‌رۆم و شارئهخۆمهوه.. نا تینوو
سه‌ربه هیچ و مل به ته‌ریقه‌تی ئاوێنه تا جیوه
ماڵ نه ههڵکشاوانه ئه‌ڕووخێ و
تۆ به نا ئه‌ژیت و به تینوو شاره شار عه‌وه‌زی!
0 Comments:
Post a Comment
Subscribe to Post Comments [Atom]
<< Home