Monday, October 04, 2010

ئاگاداری ئه نجومه نی ئه ده بی چرای پیرانشار


هاوڕێی خۆشه ویست و شاعیری هێژا
وێڕای ڕێز و سڵاوی تایبه تی و ماندونه بوونی له ئێوه و هه مو شاعیران و نووسه ران و هۆگرانی فه رهه نگ و ئه ده بی کوردی ، ئه نجومه نی ئه ده بی چرای پیرانشار له کۆتایی مانگی ڕه شه مه ی ئه مساڵ دا دووهه مین فستیواڵی شێعری هاوچه رخی کوردی ده دوو به شی ئازاد و تایبه ت دا ( شه هیدانی سڤیلی کوردستان به گشتی و شه هیدانی سڤیلی بوڕدۆمانی 17ی ڕه شه مه ی پیرانشار به تایبه تی ) به ڕێوه ده بات . هیوادارین فستیواڵی ئه مساڵ به ڕێنوێنی و هاوفکری هه مو ئه نجومه نه کانی کوردستان و گشت شاعیران و که سایه تییه ئه ده بی و فه رهه نگییه کان ، به هێزتر و باشتر له پار به ڕێوه بچێت . به شداری ئێوه ی خۆشه ویست هۆی دڵگه رمی و مایه ی شانازی ئه نجومه نی چرایه . به زوویی وێبلاگی فستیواڵ و سایتی تایبه تی ئه نجومه ن بۆ وه رگرتنی بیر و ڕا کان و ڕاگه یاندنی ته وه ره کانی فستیواڵ و شێوازی هه ڵبژاردن و . . . داده مه زرێن و به ئێوه ده ناسێندرێن .
بۆ زانیاری زیاتر په یوه ندی به ئه م ژمارانه بگرن : 09149428226(عوبێد سورخابی) - 09141664144 ( که ماڵ حه سۆ ) - 09141660802 ( قه ره نی ئه حمه د ئاغایی)
چاوه ڕوانی ئاگاداری و په یامه کانی ئه نجومه ن بن .
به هیواری سه ربه رزیتان.
ئه نجومه نی ئه ده بی چرای پیرانشار

0 Comments:

Post a Comment

Subscribe to Post Comments [Atom]

<< Home