نۆهه‌مین فستیواڵی چیرۆک‌نووسان له بانه

چیرۆك ئه‌زموونێكی دی له ژیانه كه تاقیمان نهكردۆتهوهسهرجهم نووسه‌ران و هۆگرانی چاند و هونه‌ر به تایبه‌ت چیرۆک نووسان ئاگادار ده‌که‌ینه‌وه له دوای سێ ساڵ له به‌ڕێوه‌بردنی سه‌رکه‌وتوانه‌ی هه‌شته‌مین فستیڤاڵی چیرۆک، نۆیه‌مین فستیڤاڵی چیرۆکی باژێڕی بانه له ڕۆژه‌کانی ٣ تا ٥ی سه‌رماوه‌ز به‌رامبه‌ر به (٢٤ – ٢٦ی نوامبری ٢٠١٠) به به‌شداری باشترین و ناسراوترین چیرۆک نووسانی سه‌رجه‌م پارێزگاکانی ئێران و هه‌رێمی کوردستان، له باژێڕی بانه له دوو به‌شی کوردی و فارسی به‌ڕێوه ده‌چێت. فستیواڵ پێک دێت له سێ به‌شی: چیرۆک، وتار و چیرۆکی منداڵان.هه‌روه‌ها چیرۆک نووسان سه‌رجه‌م ٨٠ به‌رهه‌م پێشکه‌ش ده‌که‌ن که پێک دێت له (٣٥ چیرۆکی کوردی) و (٣٥ چیرۆکی فارسی) و (٤ وتار) و (٦ چیرۆک بۆ مناڵان، " ٢ چیرۆکی کوردی و ٤ چیرۆکی فارسی"). له دوای پێشکه‌ش کردنی به‌رهه‌می چیرۆک نووس، ڕه‌خنه‌ێک له سه‌ر ئه‌و چیرۆکه ئاراسته‌ی ئاماده‌بوان ده‌کرێت و له کۆتاییدا چیرۆک نووسانی سه‌رکه‌وتوو خه‌ڵات ده‌کرێن. هه‌روه‌ها هه‌وڵ ده‌درێت له دوو چیرۆک نووسی پڕئاوازهی به‌شی کوردی و دوو چیرۆک نووسی پڕئاوازهی به‌شی فارسی ڕێزی تایبه‌ت بگیردرێت.به ڕای زۆر یه‌ک له نووسه‌ران و چالاکانی هونه‌ر، فستیڤاڵی چیرۆکی بانه سه‌لماندویه‌تی كه گه‌وره‌ترین فستیڤاڵی چیرۆک له ئێران و هه‌رێمی کوردستانه که خزمه‌تێکی هه‌ره مه‌زنی به کولتور و چاندی کوردی کردوه و توانیویه‌تی مه‌زنترین چیرۆک نووسانی ئێران و هه‌رێمی کوردستان له ده‌وری یه‌ک کۆبکاته‌وه.
ڕزگار به‌هاری ـ به‌رپرسی ڕاگه‌یاندن و نه‌شری نۆیه‌مین فیستیڤاڵی چیرۆکی بانه
ڕزگار به‌هاری ـ به‌رپرسی ڕاگه‌یاندن و نه‌شری نۆیه‌مین فیستیڤاڵی چیرۆکی بانه
0 Comments:
Post a Comment
Subscribe to Post Comments [Atom]
<< Home