شه‌پۆله‌کانی شێعری نوێی

له گه‌ڵ شه‌پۆله‌کانی شێعری نوێی کوردیی
(1)
له شێعری "نیما"یی سواره وه تا "چرکانه" و "شێت"
http://www.dengekan.com/govar/henar/henar52.pdf
ئه‌گه‌ر شێعری نوێی کوردستانی ئێران له رووی ده‌قی شێعریی سواره"وه پێناسه بکه‌ین، ده‌بێ شێعر به به‌سته‌یه‌کی خاوه‌ن کێش و سه‌روا و وێنه و واتا بزانین به زمانێکی توکمه و له پێکهاته‌یه‌کی ته‌بادا؛
ئه‌مه ره‌نگه هه‌مان پێناسه بێ که مه‌لای جه‌زیریش بۆ شێعر هه‌یبوو و له راستیدا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ پێناسه‌ی شاعیرانی عه‌ره‌ب و فارس و تورکی هاوسێ.. به‌و جیاوازییه‌ی که سواره وه‌ک نیما(شاعیری فارس)دێڕه‌کانی کورت و درێژ کرده‌وه و سه‌رواشی کرده زه‌نگی کۆتایی دێڕه‌کان(یان به پێی کێشی شێعره‌که به پێویستی نه‌زانی؛
"من ئه‌ڵێم په‌پووله‌یه‌ک فڕی.. به‌باڵی سه‌وز و سووره‌وه...
تۆ ده‌لێی: چ بوو، په‌پووله‌یه‌ک فڕی
یا نه، سووره‌گوڵ زه‌رده که‌وته لێوی ناسکی..."
له‌م پێناسه‌داکێش، وێنه‌ی خه‌یاڵ(ئیماژ)، واتا و پێکهاته، ده‌وری سه‌ره‌کی ده‌گێڕن.
دوای سواره که‌سانێکی وه‌ک موئه‌ییدزاده و... هه‌مان پێناسه‌یان کرده رێباز؛
"یاره ژیکه‌ڵانه‌که‌م !
گوڵم !
به هه‌ر نیگایێ ، مه‌وجی چاوه مه‌سته جوانه‌که‌ت ،
ده‌چێته ناو دڵم !
هه‌ر به گوێی دڵم !
گوێ ده‌گرمه گرفه گرفی شیعره ئاگرینه‌که‌ت .
شیعره ڕێک و پێکه‌که‌ی
به تاو و تینه‌که‌ت !" ..... ده‌لاده لاده لاده له‌چکه که‌سکه ته‌سکه‌که‌ت...." قاسم موئه‌ییدزاده
" وا ئه‌وین و رازه‌کانی ئه‌و ده‌مانه
رازه‌کانی ئه‌و زه‌مانه
چه‌شنی ماسی رووله چاوانه‌ی چیا
دێن به‌پیری رێمه‌وه
ناخی بیرم پڕ گه‌رایه و دێمه‌وه و هه‌ر دێمه‌وه" لوقمانی
واته نه‌ته‌نیا هه‌وڵی هیچ نوێگه‌رییه‌ک نه‌درا، به‌ڵکوو واتا و زمانی تۆکمه و پڕره‌مز و رازیی سواره‌ش(بڕواننه خه‌وه‌به‌ردینه) هاته ئاستێکی نزمتر. له راستیدا رێره‌وانی رێبازی سواره نه‌ک نه‌یانتوانی شێوازیی سواره هه‌ڵکێشنه سه‌ره‌وه، به‌ڵکوو بۆ چه‌ند پله خوارتر دایانبه‌زاند.
جه‌لالی مه‌له‌کشا به‌ڵام به ساده‌ترکردنه‌وه‌ی زمانی سواره و په‌ره‌پێدان به کێشی بڕگه‌یی(خۆماڵی) و چه‌ند کێشیی، واتای "سه‌ریح" و ئوستووره‌سازیی، هه‌نگاوێکی دیکه‌ی ناو له پانتایی شێعری به‌رگریدا خۆی سه‌قامگیر‌کرد؛
"من چۆله‌که‌ی باڵشکاوی وه‌رزی ره‌شی گه‌رده‌لوولم
رۆحم له‌گه‌ڵ ئارامشدا
زه‌وی تا ئاسمان دووره" جه‌لال مه‌له‌کشا- زڕه‌ی زنجیری وشه دیله‌کان
جه‌لالیش به‌هه‌موو سۆز و گه‌رمای شێعره‌کانیه‌وه.. له هه‌مان پێناسه‌دا سووڕایه‌وه و جه‌ساره‌تی تاقیکردنه‌وه‌ی له پێناسه‌یه‌کی دیکه‌دا نه‌بوو. به‌لام به گرینگی پێدان به به‌شی واتایی له‌و پێناسه‌دا و هه‌وڵدان بۆ ده‌روونیترکردنه‌وه‌ی وێنه‌کان (له شێعره‌کانی دواییدا) خۆی هێنایه‌قۆناخێکی دیکه:
" به‌وه‌رزی زریان‌دا ره‌ت ده‌بم
هه‌تا دێم هه‌ستمه‌وه
شه‌پۆلێ به‌سه‌رما ده‌ڕووخێ
ئه‌مخاته گێژه‌نی بێ ئه‌مان... ده‌رفه‌ت – جه‌لال مه‌له‌کشا- هه‌مان سه‌رچاوه
" من رێبوارێکم ئه‌ناسی
به درێژایی رێگه ته‌نانه‌ت نه‌یتوانی
له‌سێبه‌ری وه‌ڵامێکدا
نه‌ختێ ماندوویی خۆی ده‌رکا
سه‌ره‌نجام له رێگه عاسی ی
خۆی به ئاڵقه‌ی پرسیارێکه‌وه هه‌لواسی. سه‌ره‌نجام- هه‌مان سه‌رچاوه
شێعری جه‌لال مه‌له‌کشا شێعری قۆناغی گۆڕانه
گۆڕان به‌ره‌و گرینگی پێدان به فۆڕم و پێکهاته لای شاعیرانێکی وه‌ک مارف ئاغایی، فه‌ره‌یدوون ئه‌ڕشه‌دی و کامبیز که‌ریمی و... که شه‌پۆلێکی دیکه‌یه له ره‌وتی نوێخوازیی شێعر له کوردستانی ئێران؛
" هه‌ور؛ کامێرا
برووسکه؛ فلاش
نم نمه‌ی باران
بۆ شوشتنه‌وه‌ی..
دڵی منیش قاپ.." مارف ئاغایی – زه‌وی سه‌خت و ئاسمان دوور
ده‌بینین که نیشانه‌ی وێک‌چوویی و سه‌روا، بۆ ده‌نگدانه‌وه‌ی دوایی دێڕه‌کان، نه‌ماون و شاعیر بۆ وێنه‌سازیی به له‌ونێکی دیکه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ شت و دیارده‌کان ده‌کا و هه‌وڵی متمانه به وشه(زمان) بۆ پێکهاته‌یه‌کی پته‌و به‌رچاوه؛
" چۆن ئه‌توانی له نیشتمانی شێعردا سه‌رهه‌ڵبده‌ی
گه‌ر نه‌توانی متمانه به وشه بکه‌یت؟" هه‌مان سه‌رچاوه
فه‌ره‌یدوون و کامبیز متمانه به وشه‌ی ئاسایی و زمانی گفت ئه‌که‌ن و هه‌وڵی سڕینه‌وه‌ی کێش و زۆرجاران وێنه‌ش ئه‌ده‌ن.. تۆ بڵێی شێعر به له‌ده‌ست دانی ئه‌و دوو گرینگه هه‌ر شێعر بێ؟
" عایشه ئه‌ڵێن
ژنان بێ ترس له‌به‌ر باران رووت ئه‌بنه‌وه
دڵداره‌کان له‌سه‌ر شه‌قامه‌کان
تێرتێر ماچی یه‌کتر ئه‌که‌ن
له هه‌ر کوێ با ده‌رفه‌تی بێ
نه‌وازشتی کوڵم و قژی زێوین ئه‌کا
ئه‌ڵێن ئاره‌ق هه‌یه وه‌ک چاوی قڕژانگ"
"گرفتاری چیت خانه خه‌راب.. گرفتاری چیت
وس س س.. عایشه ئه‌دوێ" عایشه – کامبیز که‌ریمی
" به چی ئارام ده‌گری دڵه‌ڕاوکێی دایک
به چ مووسیقایه‌ک ده‌نوێ فه‌رخه‌ماسی؟
له چی ناسڵه‌مێته‌وه مامزێکی ته‌نیا
که من پێی نه‌زانم؟" - با- فه‌ره‌یدوون ئه‌ڕشه‌دی
ده‌قی فه‌ریدوون و کامبیز ره‌نگه سه‌ره‌تاکانی شێعری سپی و زمانی گفت بن و ژیلا و هاوڕێیانی(وه‌ک پێڕه‌وانی فرووع) هه‌ر له‌ناو ئه‌و پێناسه‌دا هه‌وڵی سازکردنی زمانێکی ژنانه‌یان دا؛10 " ده‌سته‌کانت بۆنی بێگانانی لێداێ"
" ئه‌و ئێواره شار بۆنی تاوانی ده‌هات/ هه‌ر نفره‌ت و بێزارییان خه‌ڵات کردم" ژیلا- گه‌شه‌ی ئه‌وین
هه‌ر له‌م قۆناغه‌دا به‌ڕێزان بێهزادکوردستانی، ئیبراییم ئه‌حمه‌دی نیا، ئازادرۆسته‌می،ئه‌یاز خوونسیاوه‌شان و هاوڕێیانیان به گرینگی‌دان به وێنه‌ی خه‌یاڵ له هه‌مان پێناسه‌دا شێعرگه‌لی ئیماژیستی ئه‌خولقێنن؛
" چ هێرشتان باقی ماوه؛
دیواری خاچ!
تاعوونی لاڵ!
تۆفانی که‌ڕ!
خه‌نجه‌ری کوێر!
من ئاماده‌م" بێهزاد کوردستانی – یاخی بوون- غاره‌تی شه‌مامه
" ژیان که‌روێشکه‌ی مه‌زراکانی خه‌ونه/ له کیشوه‌ری داسا"
"ده‌ف که هاژه‌ی بێ / هاواری بێزاریی مه‌ڕه /له بریسکه‌ی چه‌قۆ"
" ئێوه نه‌بوون / سه‌رتان وه‌رزی سێبه‌ر/ له زه‌ماوه‌ندی شه‌یتانا / هه‌ڵپه‌ڕین"
"چواله چرۆی کرد/ تارای شکۆفه‌ی کرده به‌ر
بهێڵن ئاسمان نوقڵی ته‌رزه دابارێنێ" چرکانه مه‌داری زوقم- ئیبراییم ئه‌حمه‌دی نیا
ئه‌نجامی ئه‌و هه‌وڵانه ده‌گاته "داکار" واته بڕیاردان بۆ پڕۆژه‌یه‌کی شێعریی دیکه.. که به پێی به‌یاننامه‌یه‌ک ویستی خۆی پێناسه بکا1
راسته به‌یاننامه‌ی"داکار" ئه‌نجام له چرکانه‌کاندا گیرسایه‌وه ( که به‌ڕای من وێکچووی یان هه‌مان ئه‌و خاڵانه بوون که ساڵانی 44 و دواتر له لایه‌ن شاعیرانی به ناو" شه‌پۆلی نوێ"- لقی شێعری ته‌شکیلی- له کتێبی"صور و اسباب شعر امروز ایران" له لایه‌ن "اسماعیل میری عه‌لا" وه بڵاوکرایه‌وه و دواتر (ساڵی 1377) له کتێبی"تێئۆری شێعر"دا له 19خاڵدا جه‌م و جۆرتر کرا)
شه‌مس له‌نگروودی ئاوه‌ا باسی ئه‌و شه‌پۆله شێعرییه2 ده‌کا؛
" شێعرێ که ده‌سه‌ڵاتی ده‌ربڕین و تۆکمه‌یی زمانیی له شێعری نیماوه وه‌رگرتبوو و وێنه‌سازیی و وه‌شه‌پۆلان خستنی فڕینه‌زێهنه‌ییه‌کانی له "شه‌پۆلی نوێ" واته؛
1- روون بوونی ده‌ربڕینه‌کانی و دووره‌په‌رێزیی له‌تارمایی و بێمانایی میراتی شێعری نیما بوو..
2- وێنه‌یی بوونی زمان و ئازادبوونی زێهنی خوڵقێنه‌ر و.. هی شه‌پۆلی شێعریی نوێ .."
(تاریخ تحلیلی شعر ن‌و- جلد چهار)
به‌ڵام تۆوی ئه‌و به‌یاننامه‌یه و پرسیار و گومان و نووسینه‌کانی دوایی.. نوێخوازیی به‌ره‌و قۆناغێکی دی هاندا و له هه‌نده‌سه‌ی شێعری یوونس ره‌زایی و "ئانارشیزمی زمانیی" خاوه‌نی ئه‌م قه‌ڵه‌مه و داڵ بۆ دال و "خودمه‌رجه‌عی"ده‌قی ره‌زا عه‌لیپوور دا به سێ ئاراسته‌ی جیاوازدا ته‌شه‌نه‌ی کرد؛
ئه‌لف- هه‌ر چه‌ند ده‌قی به‌یاننامه‌ی داکار باس له جۆرێک شێعری "حجم"ده‌کا(بڕواننه خاڵی 8 ی به‌یاننامه‌که‌ی داکار که ده‌ڵێ: شيعر بزووتن و جوولآنة، لة وشةيةكةوة بؤ وشةيةكي‌تر لة ويَنةكةوة بؤويَنةيةكي‌تر تا طةيشتن بة فؤرميكي تةواو...) به‌ڵام جه‌ختی چرکانه‌کان له‌سه‌ر وێنه، وێنه‌گه‌لی هێڵیی لای خۆمان ده‌کاته وێنه‌ی رووبه‌ر و دوو ره‌هه‌ند؛
" ئاو ئاشتبوونه‌وه‌ی سه‌رابه و ده‌ریا
من په‌یژه‌ی هه‌ڵچوون تا شه‌ڕی واقیع له‌گه‌ڵ خۆیدا" بێهزاد کوردستانی- غاره‌تی شه‌مامه
" پێخه‌فی هیوایه‌ک/ بۆ زه‌ریا ڕابخه/ رووناکی خه‌ون به چاوانته‌وه ده‌بینێ"
"تاریکی دڵۆپه ئه‌کات/ هه‌ی ڕۆ! ئه‌وین .. ئه‌وین"
چڵه شێعرێک له گوڵدانی مه‌مانتا په‌روه‌رده‌که/ ژیان خه‌ونێکه ڕواو"
ئه‌یاز خوونسیاوه‌شان- دوازده چرکانه‌ی ته‌نیا
چرکانه‌کان به هێنانه‌وه‌ی دوو وێنه‌ی سه‌ره‌کی داوا له خوێنه‌ر ده‌کا مه‌ودای نێوانیان پڕبکاته‌وه و به‌شداریی شێعره‌که بکا... واته کارێک که پێشتر شاعیرانی شه‌پۆلی نوێ ده‌یانکرد. بڕواننه ئه‌م شێعره‌ی "احمدرضا احـمدی" له شاعیرانی شه‌پۆلی نوێی ئێران؛
"هه‌موو ژیان، چێوێک به ده‌نووک مه‌لێکه‌وه
هه‌ڵده‌هات"( تمام هستی- چوبی بر دهان پرنده‌ای- می گریخت) یان
"شه‌ری فریاد می‌زند آری
کبوتری تنها/ به کنار برج کهنه می رسد/ می گوید: نه"
که به‌ڕاستی له چرکانه‌کانی داکاری ده‌چن(!!).
به‌ڵام شێعری "شێت" و ده‌قه‌کانی به‌ڕێز یوونس ره‌زایی وێنه به‌ره‌و بزاڤ وحجم (چه‌ندره‌هه‌ندیی) ده‌با ( ئه‌وه‌مان له‌بیر نه‌چێ هێشتا جه‌خت له‌سه‌ر وێنه‌یه له هه‌مان پێناسه‌ی پێشوودا)
واته هه‌وڵدانه بۆ چه‌ندره‌هه‌ندیی بوونی وێنه، له مه‌نگیی و راوه‌ستاویی وێنه‌وه بۆ بزاڤی وێنه‌یی" یانی دۆخی وێنه‌یه‌ک بتوانێ رێگای سێحرئامێزی وێنه‌یه‌کی دی داگیربکا، ئه‌وه‌ی که هیچ وێنه‌یه‌ک ئاواره و سه‌رگه‌ردان نه‌بن، به‌ڵکوو وێنه‌کان پێکه‌وه عه‌وداڵی یه‌کدی بن.. تا له شوێنێکدا(پێکه‌وه) تووشی ته‌قینه‌وه‌یه‌کی بازنه‌یی ببن.. لێره‌دا له‌بری ئه‌وه‌ی به‌دوای حه‌ره‌که‌یه‌کی وێنه‌یی له ره‌هه‌ندی درێژیی(طولی)دا بگه‌ڕێین، کۆیه‌ک وێنه‌ی پڕجووڵه‌مان هه‌یه که پێکه‌وه رووئه‌ده‌ن .. کاتێک شتی وا روو ئه‌دا؛ ئێمه‌ش هه‌ست به ئه‌زموونکردنی دیارده‌ی نوێ ده‌که‌ین.. ئه‌م کۆوێنه پڕجمووجووڵه به‌بێ ته‌داره‌کی پێشوو دێن و ڕاسته‌وخۆ به‌دوای ده‌روونی مڕۆڤدا ئه‌گه‌ڕێن و وه‌ک رووداوێک.. له‌وێدا سه‌قامگیر ده‌بن، وه‌ک ئه‌وه‌ی خۆمان تووشی رووداوێک بووبێتین.. هه‌ر بۆیه شێعره‌که له مه‌دارێکدا ناوه‌ستێ.. هه‌م لایه‌نی درێژیی و هه‌م له هه‌موو بازنه‌کانیی جووڵه‌یی(دوایر حرکتی) تێده‌په‌ڕێ و ده‌یکاته حه‌جم... مێعماریی حه‌جم یانی گه‌یشتن به ئه‌وپه‌ڕایه‌تی ژیان، به‌هۆی بازدان له سێ ره‌هه‌نده‌وه.. و له گه‌ڕانه‌وه‌شدا ناگاته‌وه سه‌کۆی واقیع.. واقیعی دایک.. یان هه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌یه‌ک له‌ئارادا نیه، بۆ وه‌ی ره‌هه‌نده‌کانی پشت وێنه‌که خراپ بوونه" 3
"حجم گرایی نه هوس است و نه تفنن، نقشی است خشن و عصبی،تپشی آگاه برای هنر شاعری در انسان دیوانه‌ی شعر" (بیانیه شعرحجم)
هه‌ربۆیه ئه‌م چه‌شنه شێعره لای ئێمه به شێعری شێت پێناسه‌کراوه
" باران که ده‌نووسێ دوێنێ
تا ئه‌لف و بێی ئاو
ئه‌لف و بێی دارستانی رووداوێک ده‌بارم له بارانا ته‌ڕمده‌نووسی.....
شاعیرێک به ئه‌لف و بێی بارانه‌وه
له شێعرێکدا لووره‌ی ته‌ڕی رووداوه‌کان ون ده‌کا
له گه‌ڵ حیله‌ی چکووله‌ترین پیت
ژیانی خۆی دارستانانه ئه‌له‌رێته‌وه
هه‌ڵفڕینه ئه‌م شێعره
له خۆشه‌ویستی جه‌نگه‌ڵه‌وه تا گیاندار.."
ده‌بینن چۆن وێنه‌کان شوێنگۆڕکێ ده‌که‌ن و به هه‌ر سێ ره‌هه‌ندی شێعر، شاعیر، دیارده(باران)دا ته‌شه‌نه ده‌که‌نه‌وه بۆ یه‌کدی و هه‌ڵده‌فڕنه‌وه...( پێشتر به‌ڕێز ره‌هبه‌ر مه‌حموودزاده خشته‌کانی بزاڤ و جووڵه‌ی وێنه‌یی شێعری شێتی له وتارگه‌ڵ"هه‌ندسه‌ی شێعری په‌یڤ و "وشه هه‌ڵگری ره‌ساڵه‌تی تریفه"دا به جوانی کێشاوه‌ته‌وه و پێویست به پاتکردنه‌وه ناکا بۆ وه‌ی ئه‌مه هه‌مان بزاڤی وێنه‌یه که پێشتر روئیایی تێئۆریزه‌ی کردوه و وه‌ک شێعریش ده‌قاندوویه‌تی؛
" من تن/ تن من/ من و تۆ تن تن
چون با تن تۆ می تنم / تن تن تن تن" 1+1=4
و "میری عه‌لا" ته‌نانه‌ت خشته‌ی چۆن سازبوونی ئه‌و چه‌شنه وێنانه له رێگای وێکچوو و له‌وچوو و ئامرازی وێکچوو و هۆی وێکچویی یه‌وه فرمووڵه ده‌کا5
بۆ باشتر تێگه‌یشتن له پشتیوانه‌ی تیۆریی چرکانه‌کان و شێعری شێت خوێنه‌ری چالاک حه‌تم ده‌بێ بگه‌ڕێته‌وه بۆ ده‌قه‌کانی ئوکتاویۆپاز و ئیماژیسته‌کان له شێعری جیهانیدا و وسازبوونی "شه‌پۆلێ نوێی"4 شێعری فارسی(ساڵانی 44تا48) و جوێبوونه‌وه دوولقی؛ شێعریی ته‌شکیلی(تجسمی) و شێعریی حجم(سپاسمانتاڵ)؛ واته‌گروه طرفه و "موج نوییها" به"جزوه شعر".و ... له لایه‌که‌وه و رۆیایی – بیژن الهی – بهرام اردبیلی و" حجم"یه‌کان به"شێعر دیگر"ه‌وه له لایه‌کی دیکه‌وه..
پێویسته لێره‌دا ئاماژه‌ی پێ بکرێ که؛ له‌م قۆناغه‌شدا پێناسه‌ی شێعر نه‌گۆڕدراوه، بۆ وه‌ی له‌بری کێش و سه‌روا گرینگیی دراوه‌ته وێنه‌ی شێعری و له وێنه‌ی شێعریشدا له وێنه‌گه‌ڵ رووبه‌ره‌وه (سطح، ئاسۆیی- ئستوونی)یه‌وه، هه‌ڵکشاوه بۆ وێنه‌ی سپاسمانتاڵ واته وێنه‌ی پڕبزاڤ و چه‌ند ره‌هه‌ند و پێکهاته‌ی وێنه‌یی تیایدا ده‌وری گرینگ ئه‌گێڕێ....
با وه‌کوو شێعری چه‌ندره‌هه‌ند(سپاسمانتاڵ) له زمانی فارسی دا به "روئیایی" یه‌وه ده‌ست پێده‌کا و به‌ویشه‌وه دوایی دێ، "روئیایی به راستی له هه‌موو تواناکانی ئه‌و بیرۆکه‌یه که‌ڵکی وه‌رگرت و هه‌رکه‌س بیهه‌وێ لاسایی ئه‌و بکاته‌وه هه‌ر تیایدا ون ده‌بێ، بۆ وه‌ی؛ ئه‌لف- ئه‌و ئه‌زموونێکی ده‌ستی یه‌که‌می نواند و که‌سانی دی، ئه‌زموونی ده‌ستی دووهه‌م به‌کار ده‌هێنێن. ب- شێعری روئیایی ده‌ستی به‌سه‌ر هه‌موو تواناکانی شێعری حه‌جم دا گرتوه و هه‌مووی"مصادره" کردوه"6) به‌ڵام تاقی کردنه‌وه‌ی ئه‌و ئه‌زموونه له شێعری کوردی‌دا نه‌ک هه‌ر ره‌وتی نوێخوازیی ده‌باته ئاستێکی تر، ( بۆ وه‌ی نوێخوازان ده‌یان جار دووپاتیان کردۆته‌وه که ئه‌زموونی شێعر و ئه‌ده‌بی جێهانی به ئه‌زموونی ئه‌دب ده‌زانن و له‌و ده‌لاقه‌شه‌وه ده‌قه‌کانی خۆیان ده‌نوێنن) به‌ڵکوو ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ش ئه‌داته خوێنه‌رانی شێعر که زێده‌تر ئاشنای تواناییه‌کانی دیکه‌ی شێعری "حجم" بن و له وێنه "مه‌حوه‌ری"یه‌وه به‌ره‌و زمان مه‌حوه‌ری و له ئیرجاع بۆده‌ره‌وه بۆ ئیرجاع به‌خۆ به‌ره‌و ئاستێک یان قۆناخێکی دیکه‌ی نوێترخوازیی بیهێننه ئه‌زموون؛
(2)
له شعری شێته‌وه بۆ شێعری زمان و خۆئاماژه
"هێرشکردنه سه‌ر عه‌قڵ، هێرشکردنه بۆ سه‌ر ده‌سه‌ڵات" فۆکۆ
شێعری شێت دوایین هه‌نگاوی گه‌شه‌یه به پێی پێناسه‌ی پێشووی شێعر؛ که وێنه‌ی خه‌یاڵ، کێش، واتا و پێکهاته، تیایدا ده‌وری گرینگی ده‌گێڕا. له شێعری شێتدا، وێنه‌کان هه‌ر چه‌ند پڕبزاڤ و فڕنده‌ن، به‌ڵام هێشتا ئاماژه‌یان به ده‌ره‌وه‌ی زمانی شێعره و باران و ئاو و دارستان له ده‌ره‌وه‌ی شێعر ئاماده‌ن و شێعر به ئاماژه به‌وان، له راستیدا واتا له ده‌ره‌وه‌ی شێعر ده‌گوازێته‌وه بۆ ناو ده‌ق؛
"قشوونی هاوپه‌یمانان قووڵترین جه‌ماڵ هان ئه‌ده‌ن!
"واعتصموا بحبل الله جمیعا و لا تفرقوا"
ئه‌مریکا کوا لێره کۆشکێکی سپی تر
سه‌ردێڕی رۆژنامه‌کان ئه‌گه‌ر حیز نه‌بن
ده‌مبووری ئه‌و ژنه‌ی بیره‌وه‌ری منه و په‌پووله..." هه‌ر منم شاعیری ژنانی..-" رۆژنامه‌کان..." ل 70 - ره‌زایی
" وای له‌و ته‌ورێزه رابردوه‌ی که منی ئێستاش تیا خیابانم
وای له‌و "ئابره‌سانه" پیره‌ی؛
که ته‌نیاییم به‌سه‌ر ڕانییه‌وه / خوێنده‌وار...." ون بوون له تورک‌دا- هه‌مان سه‌رچاوه- ل 53
" شاعیرم/ تا ویشکه ساڵی هه‌میشه/ تاکوو دڵۆپه‌ی تینوێتی بۆ که‌ربه‌لا.... که من بم- مه‌سیحێک عاشقی هه‌میشه‌ی خاچی سوور/ که من بم مێژوویه‌ک بۆ دڕک و ته‌نیایی..." شێعرێک به په‌راوێزی مێژووه‌وه- ل 47
" به به‌فر سوێند / که ئیستا زستان ته‌عاڕوفم ده‌کا/ تا ده‌ربیجه‌یه‌ک نازڵ که‌م.... بارانێک له داس- 41
به‌ڵام هه‌مان بزاڤی وێنه دواجار له رێگای لادان له نورمی زمانی باوه‌وه شێعریی شێت ئه‌لکێنێ به جیاوازنووسان(نوێترخوازان)ه‌وه و "بڤه‌کردن به هه‌نێ رێسای موقه‌دده‌س، که واهه‌ست ئه‌کرا بۆته ده‌سه‌ڵاتێکی زمانیی و نوێترخوازان ئه‌یانویست لێی ده‌رباز بن؛
" ئه‌گه‌ر شێتی چاوی سه‌رما بردووی رۆح و به‌زمیئه‌ستێره هه‌مووی مۆسیقای شه‌وانه..
نوێتر خوازان به گشتی به پێی ئاشنابوون له فه‌لسه‌فه و ره‌خنه و جوانیناسی نوێ.. هه‌وڵی پێناسه‌یه‌کی نوێ ئه‌ده‌ن بۆ شێعر و زمان و کارکردی زمان ئه‌که‌ن به ته‌نیائاڵای سه‌ده‌ی دوای دووهه‌زار بۆ هه‌موو بواره‌کانی ئه‌ده‌ب.. له‌م پێناسه‌دا ئیتر وێنه گرینگی خۆی له‌ده‌ست ئه‌دا و نامووکردنه‌وه له‌رێگای گه‌مه و کارکردی زمانه‌وه دێته‌ئه‌زموون..
له شێعردا ئیتر"دال" به‌دوای "مه‌دلوول"ێکی دیاریکراودا ناگه‌ڕێ، به‌ڵکوو هه‌وڵئه‌داوه‌ک دال بمێنێته‌وه و سرکێتی خۆی بپارێزی... نوێترخوازان لایان وایه؛" جیهان له‌رێگای زمانه‌وه دێته به‌رده‌ستی مه و ئه‌نووسرێته‌وه...بۆوه‌ی شته‌کان له ئاوێنه‌یه‌کی زمانییه‌وه ئه‌نوێنرێن و ئێمه‌ش به‌کاریان ده‌هێنین.. ئیتر زمان نه‌ک نوێنه‌ر به‌ڵکوو سازنده‌ی جیهانه. که‌وایه ئێمه به‌زمان وه‌سفی جیهان ناکه‌ین، به‌ڵکوو ئه‌یخولقێنین"7؛
" ناوێکم پێویسته/ عه‌ده‌دێک/ تیایا وه‌نه‌وز به‌م/ شیمانه‌یه‌کم لازمه/ تا تیایا هه‌ڕاکه‌م/ به دنیاوه ئه‌وه‌ڕم/ له‌خۆما شیمانه‌ی به‌ڵایه‌ک چۆڵ ئه‌که‌م/ ئێواره پێشێلی هیچم کا و/ هاوسێکان من ئه‌مرم/ موره‌به‌عی دابنێن/ له‌سه‌ری قاتی بم/ موره‌ببه‌عێک له‌م شێعره‌دا هه‌ڵئه‌ته‌کێت/ قاشئه‌کرێت و/ بوومه جاده.."
له‌م قۆناغه‌دا ئیتر چێژی خوێندنه‌وه له رێگای مامه‌ڵه‌کردن له‌گه‌ڵ مانادا(واته پێوه‌ندی راسته‌وخۆی دال و مه‌دلوول"ه‌کان نیه)به‌ڵکوو له رێگای سرکێتی دال"ه‌کانه‌وه‌یه دژی هه‌موو مانا به‌چه‌قبووه‌کانی زمانیی ئاسایی و نه‌که‌وتنه‌داوی مه‌دلوولگه‌ل کلیشه‌یی؛
" ناترسم له‌م دیڕه‌دا که‌وشه‌کانم دابکه‌نم
پاڵتاوه‌که‌م به حه‌رفێکه‌وه که‌وایه هه‌ڵواسم
کڵاوێ که/ نیته- بیکه‌مه‌سه‌ر نوقته‌یه‌ک
ئه‌وپه‌ڕه‌که‌ی مردنم دال ێکه داخراو"
"حه‌بێکی هه‌نگوینی دائه‌نێی مه‌ترسه.."
مانا(یان لانی که‌م ئه‌و مانایه‌ی که پیش‌تر خوێنه‌ر وه‌ک ره‌حه‌ته‌لقوم وابوو بۆی) ئیتر له‌م شێعرانه‌دا لاوه‌کییه،"بۆ وه‌ی هه‌ڵبژاردنی هاوماناکان(مترادفات) بۆ ده‌ربڕینی باشتری شته‌کان نیه، به‌ڵکوو زۆرجار دوورترین هاومانا هه‌ڵده‌بژێرین بۆ وه‌ی ده‌رککردنی مانای مه‌به‌ست بخه‌ینه‌دواوه"8
هیچ شێعر و دیوانێک ،
............. ته‌نانه‌ت ناشێعرێ..
نه‌هاته شیڕاندن..
مڕاندن..
گمه گم..
ناچارم ژێرفڕین.. نا.. فڕکه..
به شه‌هامه‌ته‌وه بۆقله و...
به شه‌ره‌فه‌وه رێوی و ..
حیز وه‌ک شێر..
"وشه‌کان جنس به جنس ده‌کرێ و رواڵه‌تی زاتیی خۆیانیان لێ وه‌رده‌گیرێته‌وه و به‌ره‌و جنسگه‌لێکی دیکه هان ئه‌درێن و ریسای جنسێکی دیکه‌یان ئه‌درێتێ و به یاسای جنسێکی دیکه ده‌نووسرێن(جوێ له یاسا و ریسای جنسی خۆی) بۆ ئه‌وه‌ی زمان ده‌ستبه‌رداریی وه‌سفکردن و لاساییکردنه‌وه هه‌ڵگرێ و یاساکانیش وه‌ک ژوه‌رگێڕانه‌وه به‌جێبهێڵێ و هه‌ر شێعرێک ببێته رێسایه‌کی نوێ بۆ هه‌مان شێعر و نووسینی شێعری دیکه"9
" شێرێکمان دی تووڕه؛ گوایه باتریی کۆمپیۆتێره‌که‌ی سووتا بوو.."
"درۆکانی موقه‌دده‌س! که‌ی شه‌قامه‌کان به‌په‌یکه‌ری راستی دا هه‌ڵئه‌واسن؟ وه‌ک ئازادی" درۆکانی موقه‌دده‌س
"له بیرم بێ که خه‌وتم/ ده‌سته‌کانم بکوژێنمه‌وه../ کچه‌کان زوو هه‌ڵکه‌م.."
"کێوێکمان داکوتا.."
"له یه‌که‌وه تا من بژمێره/ تۆیش ئه‌زانی چه‌نێ که‌مم"
"وابزانن من باران.. ته‌ڵاخانم بارانم که.."
ئیسپانیا یانی گا... بیست لۆرکا هه‌ر یانی ئیسپانیا"
"رۆژنامه که‌ی پیاوه"
خشه‌خش له تاقه‌که‌وه/ هه‌واڵێ ئه‌تکایه/ تاریکی و بیابان"
رێگایه‌ک پێوه‌م دا... بچمه‌سه‌ر ته‌نیاییم"
به‌یانیان فنجانێک له پاییز/ ئه‌ڕژایه هه‌ناسه‌ت"
"له که‌وشه‌کانمه‌وه ده‌ست پێده‌که‌م/ نزیکترین گۆره‌ویه‌کان گرانترین نیشتمانه
"ژنێکم ده‌زانی// سه‌رتاپا سوورێکی شه‌هوانی که‌من بم له‌به‌ردا، که ده‌ڕۆی، شۆسته‌کان تا ئه‌ولای کووچه‌که وه‌شوێنی ده‌که‌وتین، کت‌وپڕ زڕه‌زڕ...درگاکه‌و...ده‌کرامه‌وه....ئه‌ی خۆزگه نه‌ک قاڵی پیاو ئه‌بووم.."
قاڵییه‌ک ده‌ناسم له هه‌رچی گوڵیه‌تی ماندووه
ده‌بینین چۆن دیارده‌کان به پێی یاسا‌و رێسای پێشوو گۆڕدراون فرمانێکی دیکه زاڵه به‌سه‌ریانا؛ کێو ئیتر سه‌گینی پێشووی نه‌ماوه، "من" بۆته ژماره‌یه‌ک و به‌س، مانای ئیسپانیا‌و رۆژنامه گۆڕاوه و هه‌واڵ له‌بری ئه‌وه‌ی بدرێ، ئه‌تکێ و نیشتمان که‌وشێکه و به‌س...
" هه‌یه و نیه ده‌ره‌وه‌ی دنیا
له‌م درگاوه ده‌رناکه‌وێ
شیری بازاڕی بێ درگا
حه‌یای رووته و
فریام "ناکه‌وێت"ه ڕێ
رێم رووتی رووته و به هه‌رچی ده‌رناکه‌وێ.."
"من عەیب نیم
عەیب خیلقەتە کە درێژە
غەیری منیش خۆ زانیبووی
مرۆڤ درێژە و خڕ نییە
درێژیش تەواوبوونی لێوە سەهلە" چ عاده‌تێکی خراپه- بێهزاد کوردستانی
"که‌مێ دره‌خت له چاومایه/ دانیشم/ بڕژێمه چاوی خۆم"
زۆربه‌ی ئاماژه‌کان ئیتر روویان له ده‌ره‌وه‌ی ده‌ق نیه، بۆوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی زمانی ده‌ره‌وه که‌هه‌مان زمانی ده‌سه‌ڵاتێش بێ لێره‌دا رووخاوه؛
" یان ئێواره‌کان له نوونێکدا/ گیرفانی کراسه‌که‌م قووڵتر بشۆم...
" ئه‌کرێ موکه‌عه‌بێک دابنێی/ له سه‌ری بوه‌ستی/ ... ئێسته دێڕێک له ملته‌وه بئاڵێنه.. به‌مردن خۆ ده‌ستت که ئه‌گا.. نوقته .. سه‌ری خه‌ت!
"لازمه پاڵ به نوقته‌یه‌کی واوه بده‌م/ ئه‌گینا ئه‌گه‌مه/ ئه‌وه‌تای ده‌ور و به‌ر"
پۆلیس گیان/ له درێژه‌ی باوکمدا/ بمبه‌سه به‌و دێڕه چیرۆکه‌ی که هه‌ڵدێن دزه‌کان/ له‌درێژه‌ی باوکمدا/ بمبه‌خشه به حاشیه و هاشووری خیابان" قاڵییه‌ک ئه‌ناسم.... - ل 40
ئه‌م ده‌قه شێعرییانه پشت به وێنه به پێی پێناسه‌ی باو(وه‌سف و ویکچوویی و خوازه و...)نابه‌ستن و ئه‌گه‌ر وێنه‌یه‌کیش ده‌خوڵقێ به پێی کارکردی زمان و گه‌مه‌یه‌ک سازبوونه که سه‌رنجراکێشتر ئه‌نوێنن؛
" پێم ناڵێن" پڕته‌قاڵ که‌ی به ره‌ش ئه‌نووسرێ
ماسیگر له‌کاتی گرتنا
ده‌نگی ئاو نابینێ؟"
تۆبیت و خوا/ سیوه‌کان پێوه‌به/ شه‌وه‌کانم لێ هه‌ڵپێکه..."هه‌مان سه‌رچاوه ل 68
" ئه‌م ئه‌شقه‌ش فت
باریی..
سوێندمان پێ ده‌برژان"
"شاعیریان نه‌گوتوه وشه بمژێ.. شاعیر ئه‌بێ؛ واژه ژن.."
"زرينگه زرته زڕه زرمه زيڕه ../ هه‌مووی له زێهنی زه‌رده‌واڵه‌یه‌که‌وه ئه‌شنن"
شاعيريان گوتوه گوو.. بخوا وخۆی هه‌ڵمسێنێ
كه به‌ردی به ئاسمانه‌وه وه‌ستاندوه
باڵی کردۆته مل که‌ر
{ ئه‌رێ شاعير ئازان}
به كه‌وش ئه‌ڵێن بفڕه !
به مه‌ل ئه‌ڵێن بدوو!
به ژماره‌ی ته‌له‌فۆنه‌کانی مه‌شق
" من حازرم په‌نجه‌ره‌بم/ ئه‌گه‌رجارێ ده‌سته‌کانم/ به په‌رده‌ییتا هه‌ڵواسم"
" ماسیگر پێم ئه‌ڵێ: ئاغای شاعیر/ ده‌ریاچه‌کان پڕن له نان"50
" ده‌ستی من بڕێ‌جار عه‌ینه‌ن خۆی"
" دوو هه‌نار درێژتر/ له‌وزییه‌ک گووشراوتر/ له‌تۆدا به‌روپشت خه‌وم دێ" قاڵییه‌ک ئه‌ناسم... 51
پێویسته ئاماژه بکه‌م که‌ڵک وه‌رگرتن له ده‌ره‌تانه‌کانی فه‌لسه‌فه و ئه‌ده‌بی پاشمۆدێرن یه‌کێکیتر له تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی ئه‌م شه‌پۆله‌ی دواییه له شێعری نوێی کوردی‌دا؛ واته ناپێکهاته‌یی(له‌بری پێکهاته‌ی پته‌و)، کارکردی زمان(له‌بری وێنه)، ته‌نز و ئایرۆنی(له‌بری ره‌ش بینی)، شکاندنی سینتاکسی باو(له‌بری زمانی تۆکمه)،رێژه‌ییبوونی مانا،که‌م مانایی و ته‌نانه‌ت بێمانایی و نائایدۆلۆژیی بوون(له بری مانای سه‌ره‌کی )چه‌ند ده‌نگیبوون (له‌بری تاکده‌نگی)، گه‌مه‌گه‌ل له‌راده‌به‌ده‌ریی زمانی بۆ گرینگی دان به پانتایی زمان، که‌ڵک وه‌رگرتن له ده‌نگ و ره‌نگ .. چه‌ند کێشیی، پارانویا و ئسکیزۆفرنی و وته‌زاگه‌ل نه‌یی لێکراو، گومانکردن له عه‌قڵانی بوونی جیهان و ..... وای له‌م شه‌پۆله نوێیه‌کردوه که ره‌خنه‌گران به‌گومانه‌وه لێی ده‌ڕوانن و مان و نه‌مانی که‌وتۆته حاڵه‌تی "محاق"ه‌وه.. ئه‌وه‌ی راستی بێ هیچ فه‌لسه‌فه و زانست و قوتابخانه‌یه‌کی ئه‌ده‌بی و نائه‌ده‌بی تاسه‌ر نه‌یتوانیوه به ئه‌رخایه‌نییه‌وه سرکێتی شێعر بخاته ژێر چاودێری خۆیه‌وه و رۆژێ له رۆژان له چنگی فڕیوه.. که‌وایه با له‌و تاقیکردنه‌وانه نه‌ترسین و له‌بری گومان لێکردن و ناحه‌زیی پێکردن، بیانخوێنینه‌وه و نوێکاری و نوێترخوازیه‌کانیان به‌رجه‌سته بکه‌ینه‌وه... به گوته‌ی شاعیرێکی فارس؛ “بۆ به که‌سێک که له‌ناوخۆیدا پیاسه‌ده‌کا، ده‌ڵێین خراپ؟ “
زمان بێکۆتاییه و شێعریش ئه‌و بێکۆتاییه ده‌پێوێ... بۆی دامه‌چن!
"زێ له‌زمان که‌م کردنه‌وه‌یه مان (خ ێ ش) ه گیان!
ساڵح سووزه‌نی
ره‌شه‌مه‌ی 2010
سه‌قز
-----
1- بةياننامةكة بريتي‌بوو لة دوو بةشي سةرةكي _ يةكةميان بة ناوي بنةما سةرةكيةكاني داكار لة هةشت بةنددا هاتبوو كة جةختي لة سةر ثشتيواني كردن بوو لةو جوولآنةوة ئةدةبي و هونةريانةي كة بؤ طةيشتن بة دنيايةكي نويَ لة باري فورم و ناوةرؤكةوة دةبنة خاوةن‌ئةزموون و روانينيكي فةلسةفي هونةري هةنووكةييان هةية و لة دةرووني ئينساني هاوضةرخ دةكؤلَنةوة و ئةيانهةويَ لة ئةدةبي بةرطري‌يةؤة بثةأنةوة بؤ ئةدةبي سةربةخؤي هةلَمةت بةر و زيَدةتر طويَ بؤ ناخودئاطاي كةسايةتي شل دةكةن و ثشت بة هزري داهيَنان دةبةستن. ئةوانةي كة بة ضاويَكي رةحنةطرانةوة ئةرِواننة ماهييةتي ئيَستاي طةلةكةيان و ثيَوةندي ساكاري شتةكان هةلَدةوةشيَننةوة و ثيَوةندي نويَتريان بؤ بةرثادةكةن و...بةشي دووهةمي بةياننامةكةش تايبةت بوو بة شيعر لة روانطةي داكارةوة... كة لة دةبرطةدا جةختي دةكردةسةر؛
«1- ثرسياري رةخنةطرانة لة ئيستا و رابردو و داهاتووش
2- تيَثةرين لة واقيعي شتةكان بؤ طةيشتن بة هةزاران جلوةي ناديار..
3- دؤزينةوةيةكي‌تر لة ئةو ثةأي نيشانة و رةمزةكاني زماني دةربرين‌دا..
4- ثيَك هيَناني زمانيَكي جياواز لة زماني رؤذانة و زماني سواوي ئةدةبي سةدةم
5- كرانةوةي نويَترين دةلاقةي روانين بةرةو ديمةني ئةنديشةي مرؤظ..
6- طرياني ثرسةدارانة لة كاتي شادي‌دا و بة ثيَضةوانةوة..
7- مل ملانيَ يةكي دذوار لةطةلَ ذيان و جيهان..
8- دةرضوون لة كيَشي برطةيي بؤ طةيشتن بة مؤسيقاي دةرووني رستة..
8- شيعري بزووتن و جوولآنةوة لة وشةيةكةوة بؤ وشةيةكي‌تر لة ويَنةكةوة بؤويَنةيةكي‌تر تا طةيشتن بة فؤرميكي تةواو...
9- داكار مةكتيبيَكي تايبةت بة يةك دةورة نية و رةؤتيَكة لة هةموو سةردةميَكدا ..
2- هه‌ڵبه‌ت شه‌پۆلی نوێی زمانی فارسی دواتر لق و پۆ ده‌هاوێ؛ شێعری "حجم" (سپاسمانتالیسم)، شێعریی پلاستیک(ته‌شکیلی) و شێعری "ناب" و... له هه‌مان سه‌رچاوگه‌وه دێنه فڕین..( بڕواننه کتێبی"تئوری شعر" اسماعیل نوری علا- 1377)
3- یدالله رویایی- عبوراز شێعر حجم- 1349
4- شه‌پۆلی نوێ له‌راستیدا حه‌ره‌که‌یه‌کی ئیماژیستی بوو له‌سه‌رده‌ستی که‌سانێکی وه‌ک "احمدرضا احمدی" اسماعیل میری علا" یدالله رویایی"سپانلو' پرویز اسلامپور" وبهرام اردبیلی، مهرداد صمدی، ناسر شاهین فڕ،بیژن الهی .... که هه‌وڵی نوێخوازییان ئه‌دا له بواریی وێنه‌ی چه‌ند ره‌هه‌نده‌وه و له رێگای دامه‌زراندنی انتشارات طرفه وه توانیان له چه‌ند ژماره‌ی "جزوه شێعر و دواتر گۆڤاری فردوسی یه‌وه شێعرگه‌ل خۆیان بڵاو بکه‌نه‌وه... ئه‌م حه‌ره‌که‌یه دواتر به دوو ئاراسته‌ی جیاوازدا "شێعری ته‌شکیلی" و "شێعری حجم" دا ده‌ڕۆن و له 1346دا هیچ پێوه‌ندییه‌کیان پێکه‌وه نامێنێ... به‌ڵام ئه‌وه‌ی دواتر له‌و دوو گرووپه بڵاو کرایه‌وه( بیانیه شعر حجم وعبور از شعر حجم و دیمانه‌کانی رویایی و"هلال عقل بوقت اندیشیدن" له لایه‌که‌وه و "صور و اسباب شعر امروز ایران" و کارگاه شعر فردوسی له لایه‌ن میری عه‌لاوئه‌حمه‌دره‌زا ئه‌حمه‌دی و.... ده‌هۆڵێک بوو که دواجار و دوای شۆشی گه‌لانی ئێران زێده‌تر ده‌نگی دایه‌وه( بڕواننه " تاریخ تحلیلی شعر نۆ- شمس لنگرودی، صور و اسباب شعر امروز ایران و تئوری شعر- اسماعیل میری علا و... گزاره‌های منفرد- علی باباچاهی و..)
5- بڕواننه " تئوری شعر- اسماعیل نوری عه‌لا- انواع تصویر شعری(فصل 11) ل 126 تا134
6- بڕواننه "میزگرد در باره شعر حجم، باحضور شمس آقاجانی،علی باباچاهی، مظفر روئیایی،یزدان سلحشور" به ناوی"حدس بزن چ کسی برای تعریف شێعر می آید" – نشریه بایا
7- ادوارد سعید- نقش روشنفکران
8 و 9- رضا براهنی- خطاب به پروانه‌ها
10- بڕواننه شێعره‌کانی به‌ریزان فرانک ئه‌حمه‌دی، شیوا سوبحانی، له‌یلا ساڵی و .... باوه‌کوو ده‌ربڕیی هه‌ستی ژنانه‌ن به‌ڵام وه‌ک زمان نه‌یانتوانیوه له زمانی پیاوانه ده‌رچن و ... که ئه‌مه وتارێکی جیای ده‌وێ..
! یکی از دلایل جوان مرگی در شعر ما اصلا همین معیاریست که آن را امتیاز یک شاعر می‌دانیم، و نمی‌دانیم که زبان شاعر را نهایتاٌ به شکل فجیعی به ایستایی می‌رساند. اصلاٌ هرشیوهی زبانی، جهان خاص خودش را می‌سازد و شاعری که اصرار دارد به اجرای درایههای طرزی خاص، مدام جهان کوچکی را در کارهایش تکرار کرده در آن وسیع نمی شود. خوانندهی جدید، دیگر شاعری را که پای پنجره‌ای مشخص ایستاده باشد و مدام در حال ِ توصیفِ منظری مشخص باشد، خیلی تحمل نمیکنـد. شکلهـای زبانی، پنجرههایی هستند که زاویههای دید و منحصر به فردی دارند. نمی‌شود به جهان شعر فقط از یک سمت خیره شد، بدجوری سلیقه‌ی خوانش را دیکتاتور بار می‌آورد. متأسفانه همیشه شاعران ما درهای زبان شعرشان را با علاقه به روی ورود ویروسهای این سرطان باز گذاشتهاند و هنوز به آن می بالند!
ئه‌م وتاره له فستیواڵی شێعری هاوچه‌رخی کوردی له پیرانشار پێشکه‌ش کرا.
0 Comments:
Post a Comment
Subscribe to Post Comments [Atom]
<< Home