شێعره‌سات 2
به‌ره‌و جیهانی نڤیسان و ئازادی ده‌ربرین و گۆرینه‌وه‌ی بیر و رای نوێ
Thursday, July 19, 2007
Monday, July 02, 2007
هه‌ر منم شاعری ژنانی چاوه‌ڕوان

دوای شین ترین به‌تاڵ دووهه‌مین کۆشێعری شاعیری نوێخوازی کوردستانی رۆژهه‌ڵات به‌رێز یوونس ره‌زایی به نێوی منم شاعیری ژنانی چاوه‌ڕوان له چاپخانه‌ی ده‌زگای ئاراس ه‌وه بڵاوکرایه‌وه.
ده‌قی شێعری یوونس ره‌زایی له‌و ده‌قانه‌یه که سه‌رنجی زۆرێ له ره‌خنه‌گرانی ئه‌مدیوی بۆلای خۆی راکێشاوه و له لایه‌ن به‌ریزان ره‌هبه‌ری مه‌حموودزاده(وه‌ک شێعری شێت) و فه‌رزاد میرئه‌حمه‌دی(وه‌ک شێعری جیاواز) خوێندراونه‌ته‌وه و و من لام وایه شێعره‌کانی ئه‌وه‌ند کراوه هه‌ن که خوێندنهوهگهل دیکه‌ش هه‌ڵبگرێ و زێده‌تر شرۆڤه بکرێ...
وێرای پیرۆزبایی له یوونس و لایه‌نگرانی شێعری نوێخوازان! هیوادارم به‌رده‌وام بن و چاوه‌ڕوانی بڵاو کردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌کانی دیکهیشین.
"نا سپاسانه رادهبرن پیاوانی عاشقی دوێنێ و
رابردوویه‌ک له زه‌ماندا
ناڕوێنهوه عاشق
چ بێ شه‌قام ده‌ژین ... مردوو
ئه‌وانه‌ی رابردوویه‌ک له‌مندا ژیان...
دوێنێی پیاوانی رابردوو
عاشقانه شه‌قامێکه راکشاوه له مه‌رگدا و
روانه‌وه‌ی شه‌قامی دوێنێ
که سی ساڵ رابرد له مندا
تا دایکی عاشقترین پاساریم
وای له‌و تهوریزه رابردووه‌ی که منی ئێستاش خیابانم
وای له‌و"ئابرهسانه" پیره‌ی؛
که ته‌نیاییم به‌سه‌ر رانیه‌وه
خوێنده‌وار....
( به سه‌ر رانی ته‌نیاییمه‌وه پیریم خیابانێکه سپی...
به سه‌ر سپیایی پیریدا
پاسارییه‌ک ئه‌گه‌ر رابرد
هه‌ر به‌رینتره باڵی من
تا هه‌ڵفرینێک له تۆدا..)
به به‌رۆکی شاره‌وه عاشقرتین کووچهم و
ته‌نیاتر کورد........
( ون بوون له تورکێکدا- یوونس ره‌زایی)
وێرای پیرۆزبایی له یوونس و لایه‌نگرانی شێعری نوێخوازان! هیوادارم به‌رده‌وام بن و چاوه‌ڕوانی بڵاو کردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌کانی دیکهیشین.
"نا سپاسانه رادهبرن پیاوانی عاشقی دوێنێ و
رابردوویه‌ک له زه‌ماندا
ناڕوێنهوه عاشق
چ بێ شه‌قام ده‌ژین ... مردوو
ئه‌وانه‌ی رابردوویه‌ک له‌مندا ژیان...
دوێنێی پیاوانی رابردوو
عاشقانه شه‌قامێکه راکشاوه له مه‌رگدا و
روانه‌وه‌ی شه‌قامی دوێنێ
که سی ساڵ رابرد له مندا
تا دایکی عاشقترین پاساریم
وای له‌و تهوریزه رابردووه‌ی که منی ئێستاش خیابانم
وای له‌و"ئابرهسانه" پیره‌ی؛
که ته‌نیاییم به‌سه‌ر رانیه‌وه
خوێنده‌وار....
( به سه‌ر رانی ته‌نیاییمه‌وه پیریم خیابانێکه سپی...
به سه‌ر سپیایی پیریدا
پاسارییه‌ک ئه‌گه‌ر رابرد
هه‌ر به‌رینتره باڵی من
تا هه‌ڵفرینێک له تۆدا..)
به به‌رۆکی شاره‌وه عاشقرتین کووچهم و
ته‌نیاتر کورد........
( ون بوون له تورکێکدا- یوونس ره‌زایی)