Sunday, December 19, 2004

ده‌سه‌لاتي زمان

ده‌سه‌لاَتداريَتي زمان
سالح سووزه‌ني

زؤرله‌ دروشمه‌ به‌ناوبانگه‌كه‌ي ديَكارت تيَنه‌په‌رِيبوو«بيرده‌كه‌مه‌وه‌ كه‌واته‌ هه‌م!» يان با بپيَين: هه‌بووني من به‌هؤي ئه‌نديشه‌مه‌وه‌يه‌!كه‌ ده‌يان وبگره‌ سه‌دان دروشمي به‌و چه‌شنه‌ هاته‌ دنياي فه‌لسه‌فه‌ و روانيني مرؤف بؤ ديارده‌كاني ده‌وروبه‌ر و بووني مرؤف وبنه‌ما و پيَكهاته‌ي ئوستووره‌ و به‌يت و باو تا جل وبه‌رگ وحيكايه‌ته‌ قه‌ديمييه‌كان و به‌كورتي هه‌مووشتي ئه‌م جيهانه‌؛
شوپيَنهاويَر و نيچه‌ جه‌ختيان‌كرده‌ سه‌ر ئيراده‌ و شيريان له‌ئه‌رز و ئاسمان كيَشا...بيَرگسؤن و كيَركيَگارد و هايدگيَر و فه‌يله‌سووفاني وجوودي/ئگزيستانسياليست/ پايان له‌سه‌ر هه‌بووني مرؤف داگرت ‌و وجوودي ئينسانيان كرد به‌بنه‌ماي ژين وژيان و000
ماركس‌وئنگيَلَس؛به‌جه‌خت‌كردنه‌سه‌ركه‌ره‌سه‌ي‌به‌رهه‌مهيَنان وبابه‌تي ئابووري وشه‌رِي چينه‌كان ره‌وايه‌تيَكي گه‌وره‌يا ن خولقاند و زه‌وييان پيَكرد به‌ دووبه‌شي راست وچه‌پ‌ه‌وه‌....
چيرؤكي‌مرؤف‌وژياني‌مرؤف به‌رده‌وام‌بوو وهه‌موو ئه‌و بؤچوونانه‌، سه‌دان‌وبگره‌هه‌زاران لقي ديكه‌يان ليَ بووه‌وه‌و...ئيَستاش به‌رده‌وامه‌...
فرؤيدولايه‌نگره‌كاني‌فرويد؛ جه‌ختيان كرده‌سه‌ر نيَرماكي مرؤف وناهؤشياري تاك وهه‌ولَيان‌دا هه‌مووميَژوو له‌و روانگه‌وه‌ بخويَننه‌وه‌ وئه‌وانيش خؤيان تيَكه‌لاَوهه‌زارتيكه‌ي مرؤف‌وئه‌نديشه‌ي‌مرؤف‌كردو...
ئيَستا ويَنه‌ و ده‌مامك و وانموود بوونه‌ته‌ پاشاي بيَ ره‌قيبي جيهان و هه‌موو قوژبنيَكي ئه‌م جيهانه‌بچووكه‌يان ته‌نيوه‌ته‌وه‌ و ئه‌مه‌ش ته‌نيا له‌ ريَگاي ده‌سه‌لاَتداريَتي زمانه‌وه‌يه‌...
زمان چؤن ئه‌وهه‌مووهيَزه‌ده‌نويَنيَ وهيَزي زمان له‌كام سه‌رچاوه‌وه‌ ئاو ده‌خواته‌وه‌؟
زمان چيه‌؟
سه‌ره‌تا وشه‌ هه‌بوو
پيَويسته‌ سه‌ره‌تا ئاورِيَك له‌ ئوستووره‌كان وه‌ك ناهوشياري كؤمه‌پ بدريَته‌وه‌ بؤوه‌ي له‌وه‌بگه‌ين كه‌ زمان وهه‌بووني ديَو ودرنج وخواكان و مرؤف چ پيَوه‌ندييه‌كي قووپ يان لاوازيان بووه‌ وهه‌يه‌و ده‌يبيَ؟
گايا، يه‌كيَك له‌كؤنترين خوداكاني ئوستووره‌يي يووناني كه‌ون‌ئارا، بؤ وه‌ي چه‌ند«نا»يه‌كي له‌ كورِ ميَردي خؤي ئورانووس بيست«نا»كه‌ي خؤي دايه‌ده‌ست كرؤنووس و به‌ يارمه‌تي يه‌كدي واته‌ «نا»كه‌ي گايا و«نا»كه‌ي كرؤنووس به‌سه‌ر «نا»كه‌ي ئورانووس‌دا زال بوون..و ده‌سه‌لاَتي ئه‌و وخودي ئه‌ويان تيَك شكاند0
باوه‌ئاده‌م له‌ ژيَرگؤشاري هيَزي زمانيي دايه‌حه‌وا دا «نا»كه‌ي دايه‌ حه‌واي وه‌رگرت وناوي شتيَ فيَربوو كه‌ نه‌ده‌بوو فيَرببوايه‌:
« پدرم روضه رضوان به دو گندم بفروخت..» حافظ
شويَن پيَي هيَزي زماني ئووستوره‌يي ژنان يان بپيَين خواژنه‌كان لْه‌كؤمه‌لَگاي سه‌ره‌تايي مرؤفيشدا ده‌نگ ئه‌داته‌وه ‌و وه‌ك زؤريَ له‌ميَژوو ناس وكؤمه‌لَناسان جه‌ختي له‌سه‌ر ده‌كه‌ن؛ كؤمه‌لَگاي سه‌ره‌تايي مرؤف دايك‌سالاربووه‌؛ ژنان ده‌وري گرينگيان تياگيَرِاوه‌و زماني ژنان له‌ راستيدا زالَ بووه‌و ئه‌وه‌ش گرينگترين هؤكاري ئانترؤپؤلؤژياي دايك سالاري بووه‌؛
گؤراني گايا ده‌پيَمه‌وه‌؛[دايكي جيهاني كه‌ ئه‌ستوونيَكي قايمه‌و له‌ كؤنترين خؤاكانه‌] هوميَر
ئه‌مه‌ش شويَن پيَي ئه‌و ده‌سه‌لاَته‌يه‌ له‌ ئه‌ده‌بي يووناني كه‌ونارادا
دواجار زماني زئووس و پرؤمته‌ و سيزيؤف وه‌ك سيَ لقي جياوازي هيَزي زمان له‌ ناو كؤمه‌پيشدا ديَته‌ ئاراوه‌0
زئوس زماني خواي خوايان و قبيله‌ي عاله‌مه‌...خاوه‌ن ئه‌رز و ئاسمان ودار وبه‌رد وهه‌مووشته‌ وكه‌س نابيَ له‌ ئه‌مرونياي‌دا نه‌بيَت.
سيزيؤف؛زماني هه‌موو ئه‌و مرؤف وخوا بچووكانه‌يه‌ كه‌ ره‌نجي بيَ‌حاسلَ ده‌كيَشن وبه‌ره‌ي كاريان هي يه‌كيَ ديكه‌يه‌...
پرؤمته‌ش: زماني مرؤف وخوداياني شؤرشگيَرِ و دابه‌شكه‌ري ئاگر و رؤشنايي وره‌نجي ئه‌به‌دي ئه‌و كه‌سانه‌يه‌0
ئه‌م ده‌سه‌لاَتانه‌ش به‌ره‌به‌ره‌ وه‌ك گوترا له‌ زماني مرؤفه‌وه‌ سه‌ر له‌نويَ ده‌بنه‌وه‌ به‌ ده‌سه‌لاَت ولق وپؤ ده‌كه‌ن وبلاَوده‌بنه‌وه‌ و وه‌ك ده‌سه‌لاَتي فه‌لسه‌فه‌ و زانست وهونه‌ر و...به‌ره‌ به‌ره‌ ميَژووي پرِ له‌شه‌رِ ونه‌گبه‌ت وئازار له‌ لايه‌ك وپرِ له‌ ئه‌شق وجواني وهونه‌ر له‌ لايه‌كي ديكه‌وه‌ ده‌تننه‌وه‌0

-3 -
به‌ر له‌وه‌ي ميَژووي هيَلَي بپيَوين وله‌زماني هرؤدؤت وسوقراته‌وه‌ له‌ زه‌رياي زمان بده‌ين، چاكتروايه‌ له‌ سوسورو دال - مه‌دلوول ونيشانه‌وه‌ ده‌ست پيَ‌بكه‌ين بؤوه‌ي سه‌ره‌تا پيَناسه‌ يان پيَناسه‌گه‌ليَكي زماني له‌ زمان به‌ ده‌ست بيَنين؛
مه‌به‌ست له‌ زمان ئه‌وسيسته‌مه‌نيشانه‌يي‌يه‌يه‌كه‌ به‌پيَي پيَناسه‌كاني دال ـ مه‌دلوول له‌ لايه‌ن زمانناسي وه‌ك سوسورودواي ئه‌و، هه‌موو كه‌ره‌سه‌كاني ده‌ربرِين ده‌گرنه‌وه‌...
پائؤفسكي نيشانه‌كان له‌سيَ تويَي‌ماناييدا به‌م جؤره‌ پؤليَنكاري ده‌كا؛
1) سروشتي وه‌ك هيَپ وره‌نگ و بيچم وپيَوه‌ندي نيَوان ئه‌وان كه‌ مانا گه‌لي خيَراو سه‌روتايي وسروشتي پيشان ئه‌دا
2) ئاماده‌يي(حضور)يا برِيارِي و قه‌راردادي يا جيهاني ره‌مزاوي به‌رهه‌م به‌ پيَي برياري له‌پيَشدائاماده‌بوو وه‌ك ره‌شي بؤ شه‌و يان ليَكدانه‌وه‌ي ويَنه‌ وشه‌مايه‌ل«شمايل‌نگاري»
3) نمادين‌كه‌به‌پيَي شه‌مايل‌ناسي ماناگه‌ل قووپترو به‌رينتري هه‌ر به‌رهه‌ميَك ‌له‌خؤده‌گريَ. ئه‌م‌جؤره‌نيشانه‌گه‌له‌تايبه‌تمه‌نديگه‌ل نه‌ته‌وه‌يي،ده‌وره‌يي چينايه‌تي،ئاييني، ئه‌خلاقي‌و فه‌لسه‌ف ي‌يان هه‌يه‌وله‌واقيعدا دال گه‌ليَكن فره‌وفره‌تر مه‌دلولي /بؤ ئاشنايي زيده‌ترئه‌توانن برواننه‌ «له‌ نيشانه‌گه‌ل ويَنه‌يي تا ده‌ق»ي بابه‌ك ئه‌حمه‌دي0يان «بازي با رنگها»ي ويتگنشتاين وياريگه‌ل زماني هه‌ر ئه‌و نوسه‌ره‌
به‌م پيَيه‌ هه‌موو زانست و فه‌لسه‌فه‌ و هونه‌ر و... ديَنه‌ پانتاي زمان وسيسته‌مي‌نيشانه‌كاني‌زمان‌ه‌وه‌،كه‌وايه‌ئه‌سايي‌يه‌ ئه‌گه‌ر زمانه‌وانه‌كاني سه‌رده‌م زمان له‌ به‌رهه‌م هيَنان وئابووري يان ناهؤشياري تاك وكؤي فرؤيد ويؤنگ ويان ئيراده‌ي شووپنهاويَرونيچه‌و«وجوودي»‌ كيَركيَگارد و وجوودييه‌كان‌وهه‌مووئيسمه‌كاني پانتاي زمان به‌ سه‌ره‌كتر بزانن بؤ وه‌ي هه‌موو ئه‌مانه‌ له‌ ريَگاي زمانه‌وه‌ بوونه‌ته‌ ده‌سه‌لاَت يان له‌لايه‌ن ده‌سه‌لاَته‌وه‌ سه‌ركوت‌كراون وسه‌ريان هه‌پداوه‌ته‌وه‌...
-4-
بگه‌رِينه‌وه‌سه‌رفه‌لسه‌فه‌وزماني‌فه‌لسه‌في كه‌ بؤخؤي هيَزيَكي زمانيي له‌ميَژينه‌يه‌ و تا سه‌ري دال-مه‌دلووله‌كاني گه‌يشتوه‌ته‌ ئيَمه‌، سه‌دان وهه‌زاران گؤرِان‌وشه‌رِوقره‌ي له‌سه‌ر كراوه‌ وخؤي بوه‌ته‌ ده‌سه‌لاَت وچوه‌ته‌وه‌ خزمه‌ت ده‌سه‌لاَتي باو و هه‌روه‌تر... كه‌ ده‌بيَته‌ مه‌سنه‌وي هه‌زاران CDفشورده‌/DVD/ وله‌ كتيَب و كتيَبخانه‌كان تيَپه‌ريوه‌..
ده‌سه‌لاَتي زماني زاپي ئوستووره‌كان و ناديَموكراسي يووناني كؤن كه‌ به‌ ده‌مامكي ديَموكراسييه‌وه‌ ده‌سه‌لاَتدار بوو../بؤوه‌ي له‌ چوارسه‌د هه‌زاركه‌سي خه‌پكي ئاتن 250000هه‌زاركه‌س به‌رده‌ و عه‌بد و كه‌نيز بوون و له‌و150000كه‌سه‌ش هه‌زار كه‌سيان‌ده‌چوونه‌ ليَژنه‌ي گشتي.../ مه‌وداي‌ده‌ربرِين‌وگه‌شه‌ي‌زيَده‌تري نه‌دايه‌ هيَزي زماني سووفستايييه‌كان وسوقرات له‌ژيَرگوشاري ئه‌وزمانه‌ سه‌پاوه‌دا ناچاربوو بمريَ وشؤرشي كريتياس له‌ شاگرده‌كاني سوقراتيش له‌ شه‌رِيَ نا به‌رامبه‌ردا مه‌حكووم به‌شكست‌ و تياچووني ‌كريتياس ‌ده‌بيَ... به‌لاَم‌ زماني ‌سوفستايييه‌كان و دواجار سوقرات له‌ ريَگه‌ي ئيفلاتوونه‌وه‌ پارپزراو له‌ يؤتؤپياكه‌ي ئه‌ودا/حكوومه‌تي‌فه‌يله‌سووفان/ ده‌نگي دايه‌وه‌ وله‌ئه‌نجامدا وه‌ك ئه‌به‌ر مه‌رد و ژوه‌ركه‌س/سووپيَرمه‌ن/ گه‌يشت به‌ نيچه‌ و ده‌سه‌لاَتي زماني نيچه‌ش ده‌سه‌لاَتداريَتي هيتله‌ري لاي زؤريَ له‌ فه‌يله‌سووفه‌كان ماستاو دايه‌وه‌..
له‌ولاشه‌وه‌ئه‌ره‌ستووزماني‌كليساگه‌وره‌ترين‌ده‌سه‌لاَتي‌كؤمه‌لاَيه‌تي‌يان هيَنايه‌گه‌رِوچه‌ندين سه‌ده‌ي تاريكي ئه‌وروپايان له‌ سيَبه‌ري ئه‌و هيَزه‌دا هيَنايه‌گه‌رِان/وله‌راستيداوه‌ستان/واته‌ده‌سه‌پاتي زماني يه‌كيه‌تي‌وريَك‌و پيَكي‌جيهان‌وديارده‌كاني ئه‌ره‌ستوو،له‌باري‌سياسييه‌وه‌ ئه‌سكه‌نده‌ر هان ئه‌دا جيهان يه‌كپارچه‌كاته‌وه‌ و له‌باري فه‌لسه‌فيشه‌وه‌ جيهاني كليسا ده‌ته‌نيَته‌وه‌و ده‌يهيَنيَته‌ ژيَر ده‌ سه‌لاَتي خؤي ...
- 5 -
ئيَستاده‌توانين ئه‌وپرسياره‌بكه‌ين‌كه‌ پيَوه‌ندييه‌كاني زمان‌و ده‌سه‌لاَت چؤن‌چؤنييه‌ وكاميان ئه‌وه‌ي تريان سازده‌كات؛
«سه‌ره‌تاوشه‌هه‌بوو» ده‌سه‌لاَتي ئؤستووره‌كان له‌ريَگاي زمانه‌وه‌ بوو، بؤوه‌ي هيچ كام له‌و خودا ورد و درشتانه‌ي يوونان ورؤم و... نه‌هاتنه‌ جيهاني واقعييه‌وه‌
ده‌سه‌لاَتي جيهاني ئايينه‌ ئاسمانييه‌كانيش هه‌ر له‌ ريَگه‌ي (كتيَبگه‌لي پيرؤزي) ئه‌و ئايينانه‌وه‌ بووه‌و زؤربه‌ي ئه‌و ئايينانه‌ تائه‌وكاته‌ي كه‌ نه‌يانتواني زماني خؤيان له‌ ناو كؤمه‌پدا په‌ره‌پيَ‌بده‌ن نه‌يانتواني ببنه‌ ده‌سه‌لاَت. «كردار و گفتار و پنداري» چاكه‌، ته‌نيا دروشميَكي زمانييه‌ و تا ئه‌وكاته‌ي ته‌شه‌نه‌ نه‌كات و بلاَونه‌كريَته‌وه‌ ناتوانيَ ببيَته‌ ده‌سه‌لاَت.
شه‌رِه‌كاني مووسايي ومه‌سيحي به‌ پيَي ده‌سه‌لاَتي زماني ئه‌و دوو ئايينه‌وه‌ هاتنه‌ ميَژووي جيهانه‌وه‌.. يه‌كه‌م ئايه‌تي قورئان ئه‌و راستييه‌ ده‌سه‌لميَنيَ كه‌ زمان وهيَزي زمان له‌ ئايينه‌كانيشدا چه‌نده‌گرينگ بووه‌: بخويَنه‌ به‌ ناوي000يان (نون القلم وما يسترون)..
فاكتي‌ميَژوييش،سه‌لميَنه‌ري ئه‌وراستييه‌يه‌ كه‌له‌هه‌ركويَ ده‌سه‌لاَتيَكي زمانيي هه‌بووبيَ ‌هه‌ولَي‌سازكردني‌ده‌سه‌لاَتي‌كؤمه‌لاَيه‌تي ‌تا سياسيشي ‌داوه‌و به‌پيَچه‌وانه‌وه‌ ده‌سه‌لاَته‌ جؤراو جؤره‌كاني كؤمه‌لَگاش بؤ وه‌ژيَر ركيَف‌خستن، يان لاني‌كه‌م يه‌كگرتن له‌گه‌پ زماني هيَزي ئه‌و سه‌رده‌مه‌، تيَكؤشاوه‌و ئه‌ودووانه‌ وه‌ك مقه‌ست، بؤ له‌ناوبردني ئه‌و هيَزانه‌ي كه‌ ته‌سليم نه‌بوونه‌، به‌ يه‌كدا هاتوونه‌ و هه‌وپي له‌ ناو بردنياني داوه‌... برِواننه‌ بزووتنه‌وه‌ي عه‌بده‌كان و شؤرشي ئيسپارتاكووس و چؤنيه‌تي له‌ناو بردنيان...
بؤ ويَنه‌ ده‌سه‌لاَتي زماني كليسا به‌ توندي دژي «سوورِاني زه‌وي و ناچه‌قيَتي بووني زه‌وي» ده‌وه‌ستيَ.. ده‌سه‌لاَتي زماني رينسانس، بؤ دابين‌كردني ياساوريَساي زه‌ويني، به‌توندي‌وبه‌ره‌ به‌ره‌ هه‌وپي سرينه‌وه‌ي ده‌سه‌لاَتي‌زمانيي ئاسمان ئه‌دا.. هيَزي‌زمانيي بورژوازي نويَ به‌ نويَنه‌رايه‌تي كرؤمؤل له‌ گه‌پ ده‌سه‌لاَتي فيؤدالي تيَكه‌پ‌ده‌بيَ وده‌سه‌لاَتي زمانيي هيَزي سه‌رمايه‌ به‌ سه‌ر هيَزي فيؤداليته‌ي ئورووپايي دا زاپ ئه‌كا.
ماركس و ئينگلَس ده‌سه‌لاَتيَكي زمانيي تر سازده‌كه‌ن وبه‌ره‌ به‌ره‌ زؤربه‌ي بزووتنه‌وه‌ فكري‌وسياسي و هونه‌ري‌يه‌كاني سه‌رده‌مي خؤيان ده‌كيَشنه‌ ژيَر ده‌سه‌لاَتي زماني چه‌په‌وه‌ و شه‌ري ساردوگه‌رمي رؤژهه‌لاَت و رؤژئاوا له‌ هه‌موو پانتايه‌كدا ره‌نگدانه‌وه‌ي روو به‌روو وه‌ستان و به‌ره‌نگاري‌كردني ئه‌و دوو هيَزه‌ زمانييه‌يه‌...وكاتيَ هيَزي زمانيي چه‌پ، تواناي به‌ربه‌ره‌كانيَي له‌ پانتاي بازارِي ئازاد و ويَنه‌ و سه‌ته‌لايت و كه‌ره‌سه‌كاني پيَوه‌ندي جه‌ماوه‌ري راست‌دا نه‌ما، به‌ره‌به‌ره‌ توايه‌وه‌و هه‌وپي‌دا زمانيكي‌تردابيَنيَ...
برِواننه‌ «مه‌كته‌بي فرانكفؤرت و فه‌لسه‌فه‌ي ره‌خنه‌يي... تا ئيَستا كه‌ سه‌ر هه‌پداني «چه‌پي نويَ »و «پؤست مؤديَرنيسم»ي جيهاني و...يشي به‌دواوه‌وه‌يه‌..
- 6-
هونه‌روئه‌ده‌بيات له‌ژيَرده‌سه‌لاَتي ئوستووره‌يي خواژنه‌كاندا هه‌وپي سازكردني ده‌سه‌لاَتيَكي تري داوه‌، له‌ميَژووي مرؤفايه‌تيدا،***كه‌ جياوازبيَ له‌ ده‌سه‌پاتي هه‌مه‌ ره‌نگه‌ي جيهاني عه‌يني وزانستي بگؤرِ و وه‌ستاوي ئينسان و ته‌نانه‌ت ده‌سه‌لاَتي هه‌نيَ جار داسه‌پيوي خؤي... به‌لاَم وه‌ك گوترا هيچ‌كات نه‌يتواني به‌ته‌واوي خؤي له‌و بازنه‌ بچووك‌و گه‌ورانه‌ي رزگاركات كه‌ده‌سه‌لاَتي‌زماني باو له‌پانتاگه‌لي كؤمه‌پ و سياسه‌ت وفه‌رهه‌نگ و..دا چه‌سپاندوني، هه‌ر بؤيْه‌ به‌رده‌وام تيَكؤشاوه‌ شؤرشيَكي زماني نويَتر ريَ‌بخات و جار به‌ جار ئه‌وه‌نده‌ بكه‌ويَته‌ به‌ر شه‌پؤلي ئه‌و بازنه‌سه‌پيوانه‌وه‌ كه‌ ده‌نگ و ره‌نگيشيان به‌م نه‌گا...
زماني هونه‌ر و ئه‌ده‌ب هيَزي خولقاندني وانموودي له‌ پشته‌، هه‌ربؤيه‌ ته‌نانه‌ت ئه‌و كاتانه‌ش گوماني كه‌وتنه‌ داوي ده‌سه‌لاَتيَكي باوكانه‌ي ليَ‌ده‌كريَ به‌ هاساني خؤي ده‌رباز ده‌كاو به‌هؤي خولقاندني جيهانيَكي خه‌وناوي وفانتيَزي و ليَكچوو و ويَكنه‌چوو له‌گه‌پ ژيان و زماني رؤژانه‌، به‌رده‌وام سرك‌بووني خؤي پاراستوه‌ و له‌ ميَژووي هونه‌ردا كه‌م نه‌بوونه‌ ئه‌و سه‌رده‌مانه‌ي كه‌ له‌ زؤريَ له‌ زلهيَزان و ده‌سه‌لاَته‌خاوه‌ن‌شكؤكان ليَي سلَه‌مينه‌ته‌وه‌، تؤرِيان بؤ ناوه‌ته‌وه‌، شيريان ليَ كيَشاوه‌ و كؤت‌له‌سه‌ربه‌ندانيان بؤ بردوه‌ته‌ ئاسمان و چاپي قوولَ‌قووپيان بؤهه‌پكه‌ندوه‌.. به‌لاَم وه‌ك گوترا تواناي ئافراندن و هه‌پفرِين به‌رده‌وام ئازادي كردوه‌ و كه‌وتؤته‌وه‌ چرِين و سازكردنه‌وه‌ي كؤشكه‌كه‌ي خؤي..

شويَن ئاسكيَكي وه‌حش كه‌وتين
ئه‌و كاته‌ي لاو بووين
هه‌زارمان گرت هه‌و نه‌بوون
هه‌رهيچييشيان
هه‌ويش بوون هه‌رهه‌مووشيان../

شيَعرده‌سه‌لاتيَكي‌واي سازكردبووكه‌ته‌نانه‌ت ئه‌فلاتووني دژه‌ شيعري هاوردبوه‌ ژيَر په‌نجه‌ نادياره‌تيژپه‌رِه‌كاني خؤي.. گه‌وره‌ترين ديكتاتؤره‌كاني ميَژوو زؤرجار كه‌وتوونه‌ته‌ داوي ئه‌و ئاسكه‌ چاو لاجوه‌ردييه‌وه‌.. هه‌ربؤيه‌ زماني هونه‌ر له‌ جوانترين و خؤشترين و ره‌وانترين زمانه‌كاني ده‌سه‌لاَته‌ كه‌ له‌ توورِه‌بوون و شؤرش وشه‌رِوشؤرِيش‌دا هيچ له‌ جوانييه‌كه‌ي به‌ خه‌سار نه‌چووه‌:
«من نه آنم كه زبوني كشم از جور فلك
چرخ بر هم زنم از جز به مرادم چرخد»
حافظ
«من آنم كه در پاي خوكان نريزم
مر اين قيمتي دُر لفف دري را»
ناصرخسرو
«ئه‌ز ناچمه‌ ديواني ميرا
نابمه‌ شاروري كؤشك وسه‌را»

«شمشيرهاي آخته را غلاف كنيد –شبنم آنها رامي پوساند»
شكسپيَر
[كه‌ پيَشتر وه‌ك نموونه‌ له‌ وتاريَ تريشداهاوردبوومه‌وه‌]

جواني‌وستاتيكياي زماني‌هونه‌ر ئه‌وكاته‌خؤي‌ده‌نويَنيَ كه‌دژي زماني‌پيَشوو ده‌كه‌ويَته‌ گه‌رِ، ده‌كه‌ويَته‌ خويَندنه‌وه‌وره‌خنه‌ كاري خؤي و قالَبي نويَتر ده‌بينيَته‌وه‌ و دوا جار ئه‌و قالَب و قالَبانه‌ش ده‌شكيَنيَ و ليَي ده‌رباز ده‌بيَ؛ ماياكوفسكي له‌ لووتكه‌ي برِوا به‌ شؤرشي سوسياليستي واقعگه‌رادا هه‌وري شه‌رِوالَپؤش ده‌نووسيَ، نيمايووشيج له‌ مووسيقاي روالَه‌تي عه‌رووز ئه‌ترازيَ و...گؤران‌ي چه‌پ «كاني‌يه‌كي رووني به‌ر تريفه‌ي مانگه‌شه‌و» ئه‌شيَعريَ...فاگنيَر؛ هيَلَي كاتي ئه‌نجن ئه‌نجن ده‌كا و قاشه‌زيَهنييه‌كان ئه‌پشكنيَ..
ئه‌مه‌ ئانارشيزمي‌زمانه‌ دژي ‌هه‌موو ئه‌و ده‌سه‌لاَتانه‌ي خه‌و به‌ كؤيله‌تي‌و ده‌سته‌مؤيي ده‌سه‌لاَتي‌زمانيي هونه‌ره‌وه‌ ده‌بينن؛ ده‌سه‌لاَتي پاشايه‌تي «سواره‌»ي دامه‌زراندبوو بؤوه‌ي ده‌نگي راديؤي پاشايه‌تي بجاته‌گه‌رِ و سواره‌ شيَعري خه‌وه‌ به‌ردينه‌ي ليَوه‌ بلاَوده‌كرده‌وه‌..
ئه‌مه‌يه‌ ده‌سه‌لاَت دژي ده‌سه‌لاَت و ئانا رشيزمي‌ زمانيي هونه‌ر!
هيَمن‌ي سياسي‌كار «ديم كچيَكي له‌ باري لاديَيي..» ده‌نووسيَ و يه‌زيدي‌ئومه‌وي [ادركاساوناولهاالاياايهاالساقي] ده‌هؤنيَته‌وه‌..هه‌لَبه‌ت‌ ئه‌م «ايستادن‌ورم‌كردن‌وواپس‌نگريدن»ه‌ي شيعر به‌و مانايه‌ نيه‌ كه‌ هه‌ر جؤره‌ ده‌سه‌لاَتيَك خويَندنه‌وه‌ي تايبه‌تي خؤي له‌ سه‌ر نه‌بيَ و كه‌پكي پيَويستي خؤيي ليَ هه‌پنه‌كرِيَنيَ، به‌پيَچه‌وانه‌وه‌ ئه‌وه‌ خولقاندني چه‌ند ده‌نگي،چه‌ندرافه‌يي‌وفانتازيايي هونه‌ره‌ كه‌ يارمه‌تي هه‌مووبواره‌كاني زانست و فه‌لسه‌فه‌و فه‌رهه‌نگي داوه‌؛
بؤ ويَنه‌ فرؤيد لاي وايه‌ شاعيَران وهونه‌رمندان له‌ ئه‌زه‌له‌وه‌ ره‌وانناس له‌دايك بوونه‌ و ليَنين «ئوژني گرانده‌»ي بالزاكي له‌ زؤربه‌ي كتيَبه‌ ئابوورييْه‌كان لا په‌سه‌ندتره‌.. باپزاك له‌ چينه‌كه‌ي خؤي نانووسيَ و ديَته‌ ژيَر سيَبه‌ري ئه‌ده‌ب و كاندينسكي له‌ ئه‌وه‌ي فيگؤره‌ ياخي ده‌بيَ و «گرينيكا»كه‌ي پيكاسؤ ده‌روون شيكاري و جه‌نايه‌ت تيَكه‌لاَو ده‌كا...
ئه‌مه‌ ده‌سه‌لاَتي زماني هونه‌ره‌ كه‌ له‌ ناو ده‌يان و سه‌دان ده‌سه‌پاتي تري ناو كؤمه‌پگادا سه‌ر له‌ ئاسمان ئه‌سويَ و به‌ نا ئاجووري شووشه‌يي و بلووريني زمان ساز بووه‌. زماني نيشانه‌ و ده‌نگ و ره‌نگ و شه‌مايل و نفيسار 0
ىىى7ىىى
پيَوه‌ندييه‌كاني زمان و ده‌سه‌لاَت :
ره‌نگه‌ وشه‌ي ئاشتي ئيَمه‌
به‌ هؤي«ش»ينه‌ خه‌شته‌كه‌يه‌وه‌
ماناي شه‌ر بات..
وه‌ك چؤن كه‌ باسي peace ئه‌كه‌ن
ئيَمه‌ دلَنياين؛
شه‌رِيَكي پيس هه‌لَده‌گرسيَ و ده‌مانكوژن..
/شيَعره‌سات/
ئه‌گه‌ر يه‌كيَ تر له‌ پيَناسه‌كاني زمان كه‌ره‌سه‌ي ده‌ربريني زيَهنييه‌تي مرؤف بيَ له‌واقيعييه‌ته‌كان ئه‌وه‌ده‌بيَ بپيَين: ئه‌و كاته‌ي بگيَرِه‌وه‌ يان بيَژه‌رنايهه‌ويَ زيَهنييه‌تي خؤيَ ئاشكرابكا و قسه‌ش ده‌كاو له‌ كه‌ره‌سه‌ي زمانيش كه‌لَك وه‌رده‌گريَ خه‌ريكي چيه‌؟[ئه‌ودرؤ ده‌كا يان با بپيَين زمان ده‌با به‌ لاريَدا] و هه‌وپي سازكردني ويَكچوويي و وانموود ئه‌دا و له‌و ريَگه‌وه‌ ئه‌يهه‌ويَ به‌ده‌نگ پيَوندييه‌كي ناراسته‌وخؤ له‌گه‌پ ئه‌ؤ وانمووده‌دا بگريَ و ميَژووش پيشاني‌داوه‌ پيَوه‌ندي‌گرتن په‌گه‌پ ئه‌وزمانه‌ش نه‌ته‌نيا ئاسايي‌يه‌ به‌لَكوو پيَوه‌ندييه‌كي قه‌وپيه‌0
بابزانين هيَزه‌جؤراوجؤره‌كاني كؤمه‌پگا له‌هه‌رسه‌رده‌ميَكدا چؤن له‌و كه‌ره‌سه‌ كه‌لَك ‌وه‌رده‌گرن و وه‌ك واقيع ئه‌ينويَنن؟ وه‌ك ده‌زانن‌باري سؤزوعاتيفه‌ي هه‌ر وشه‌يه‌ك له‌رسته‌دا ده‌گؤرِدريَ‌ و كاركردي وشه‌له‌ ديَرِ و ديَرِ له‌پاراگراف و تاد..ناتوانيَ وه‌ك يه‌ك بيَ.
ده‌سه‌لاَت له‌م‌تايبه‌تمه‌ندييه‌ كه‌لَك‌وه‌رده‌گريَ‌وهه‌وپي به‌هيَزتركردني خؤي‌ئه‌دا؛ بؤويَنه‌ئه‌مريكايييه‌كان‌ده‌ست‌تيَوه‌رداني‌خؤيانيان له‌كاروباري ويتنام به‌م ناوه‌وه‌ ده‌ر ده‌بريَ[به‌رگيري له‌ ئازادي و ديَمؤكراسي] ئه‌نفالَ و ده‌ركردني هه‌زاران ويت‌كؤنگي‌ش له‌ماپ و ديَهاتي خؤيانيان ناو نابوو[پووچكردنه‌وه‌ي كه‌ره‌سه‌گه‌لي پيَوه‌ندي دوژمن(1)]يان ئاپماني هيتله‌ري زاراوه‌ي «ريَگه‌حه‌لي قه‌تعي» بؤ مه‌رگي شه‌ش مليؤن يه‌هوودي له‌ سؤپاكاندابه‌كارده‌هيَنا...«رچا باگني» باشترين نموونه‌ي به‌لاريَدابردني زمان له‌ رؤماني جؤرج ئؤرويَل 1984 ديَنيَته‌وه‌؛
ناونان‌ه‌كان به‌شيَوه‌ي فيَلَ‌كردن له‌ به‌رده‌نگ وبه‌ سوخره‌ گرتنه‌، ئه‌و وه‌زاره‌تخانه‌ي كه‌ ئه‌ركي مقه‌ست وسانسؤري پيَ‌سپيَردراوه‌، ناوي وزاره‌تي حه‌قيقه‌ته‌، وزاره‌تخانه‌ي شه‌رِ ناوي وزاره‌تي ئاشتي‌يه‌ وزاره‌تي جيره‌به‌ندي ناوي وزاره‌تي فراواني‌يه‌ و وزاره‌تي پؤليس و«تفتيش عقايد»(2)[پشكنيني باوه‌ر]و ئه‌شكه‌نجه‌ ناوي وزاره‌تي ئه‌شقه‌ و هه‌ر به‌و پيَيه‌ ئه‌م ناوانه‌ش ته‌واو به‌ پيَچه‌وانه‌وه‌ن/وه‌ك سيگاري ئازادي و« وه‌زاره‌تي ئيرشاد و شتي وا... كه‌ بؤ ئيَمه‌ش ئاشنان0
كه‌لَكي فريوده‌رانه‌و ده‌سه‌لاَتدارانه‌ له‌ زمان ته‌نيا له‌ مه‌ر لايه‌ني عاتيفي و سؤزي وشه‌وه‌ نيه‌، ئه‌وان له‌ كه‌ره‌سه‌ي زمان و ده‌سه‌لاَتي وانموود سازي زمان وه‌ك كه‌ره‌سه‌يه‌كي شويَن‌دانه‌ري بنه‌رِه‌تي بؤ به‌لاريَدابردني بيرورِاي گشتي كه‌پك وه‌رده‌گرن وبؤ ئه‌م ئامانجه‌ش ته‌نانه‌ت راسته‌ وخؤ ديَنه‌ مه‌يدانه‌وه‌ ياني ئه‌ركي سه‌ره‌كي فلاَنه‌ سازمان وريَكخراوه‌ ته‌نيا ده‌بيَ به‌وه‌ي كه‌ چ وشه‌گه‌ليَك له‌ كام ده‌زگاي پيَوه‌ندي وگشتييه‌وه‌ به‌ كارببريَ يان نا؟
نموونه‌ كه‌شي هه‌ر له‌و سه‌رچاوه‌ ديَنينه‌وه‌(2) 0 وه‌زاره‌تي رؤژنامه‌ [مطبوعات]ئالَماني نازي به‌ پيَي ده‌ستوورگه‌لي رؤژانه‌ به‌ ناوي [ريَساكاني زماني]كه‌ دواجار بوو به‌؛ ريَنويَني رؤژانه‌ي وه‌زيري چاپه‌مه‌ني راسته‌و خؤ ده‌ستي‌كرد به‌ ئه‌مرونه‌هيي زماني ...ئه‌مه‌ش وه‌رگيَراني چه‌ند نموونه‌يه‌كي ئه‌و ريَنموونيانه‌يه‌ كه‌ ئيَمه‌ لْه‌ كتيَبي [ئه‌ركي سياسه‌ت وپيَوه‌ندي] ليَره‌ ده‌يهيَنينه‌وه‌0
ميَژوو ده‌ستوور
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
24 ژوئن 1932-زاراوه‌ي به‌ يه‌ك‌كردني ئاپمان وئؤتريش[نابيَ به‌ كار بهيَنين]
20مارس 1934-به‌ جيَگه‌ي زاراوه‌ي رؤژي پرسه‌ي گشتي زاراوه‌ي
رؤژي بيره‌وه‌ري پاپه‌وانه‌كان به‌كارديَنين!
1سپتامبر1934-له‌ مه‌ به‌دوا گوته‌كه‌ي سه‌ره‌ك‌وه‌زيران واته‌؛
[گه‌لي ئالَمان ده‌بيَ ببيَته‌ گه‌ليَكي خه‌له‌بان]دووپات نه‌بيَته‌وه‌!
6ژانوويه‌1936-[قوتابخانه‌ي ئالَماني]ده‌بيَ له‌ زيَهني خه‌پكدا جيَگيركه‌ن!
14ژانوويه‌1937-له‌چه‌مك‌ووشه‌ي[ره‌گه‌زيان‌نه‌ته‌وه‌] له‌پروپاگه‌نده‌كاندا كه‌پك وه‌ر مه‌گرن!
27ژووئييه‌1937-زاراوه‌ي [تبليغات/ريكلام] ده‌بيَ به‌ريَز رابگرن!
ئه‌وه‌ي به‌ قازانجي مه‌يه‌(ريكلام) و
ئه‌وه‌ي به‌ زه‌ره‌رمانه‌ به‌(ئاژاوه‌)ناوبه‌رن0
14ژانوويه‌1939-ئه‌مه‌ ده‌ستووريَكي گرينگه‌ بؤ رؤژنامه‌و چاپه‌ مه‌نييه‌كاني ئاپمان!
له‌ مه‌ به‌دوا ئادؤپف هيتله‌ر فه‌قه‌ت به‌ ناوي [پيَشه‌وا]بنوسريَ و بخويَندريَته‌وه‌!
نه‌ پيَشه‌وا وسه‌در ئه‌عزه‌م!
16نوامبر1939-وشه‌ي ئاشتي ده‌بيَ له‌ چاپه‌مه‌ني ئاپماندا بسردريَته‌وه‌!وتا دوايي...
به‌م جؤره‌ ده‌بينين زمان ته‌نيا بؤ ده‌رِبرِيني راستي و واقيعييه‌ته‌كان به‌ كارناييَ به‌پكوو؛ هيَزي وانواندن و وانموودسازي زمان به‌ تايبه‌ت ئه‌وكاته‌ي ده‌چيَته‌ خزمه‌ت هيَزيَكي گه‌وره‌وه‌، بؤ ده‌ربرِين وسه‌پاندني درؤ وده‌مامك و به‌رجه‌ونخوازي وناراست،ديَته‌گه‌رِ!
نموونه‌ي ده‌سه‌لاَتي زماني باوك له‌ ئه‌ده‌ب وهونه‌رو فه‌لسه‌فه‌ وته‌نانه‌ت زانستدا ئه‌وه‌نده‌ زؤره‌ كه‌ پيَويست به‌ هاوردنه‌وه‌ناكات0
رابيَرت سؤس Robert soutكه‌شيش ونووسه‌ري ئينگليسي له‌ سه‌ده‌ي حه‌فده‌دا گوتي:
«زمانيان بؤ ئه‌وه‌ داوه‌ته‌ مرؤفي ئاسايي كه‌ده‌رووني خؤي پيَ ده‌ربريَ به‌لاَم هه‌ر ئه‌و زمانه‌ بؤ ئه‌وه‌ دراوه‌ته‌ مرؤفي زرينگ وچالاك كه‌ ده‌روون و[ماف‌إلچمير]ي خؤي پيَ حه‌شار بدا»
ئه‌وه‌ي «سؤس» له‌ سه‌ده‌ي حه‌فده‌دا گوتي هيچكات له‌ ميَژووي مرؤفايه‌تيدائه‌وه‌نده‌ به‌راست ده‌رنه‌چوو..به‌تايبه‌ت كاتيَ زماني نفيسار به‌ره‌به‌ره‌ هيَزي خؤي له‌ گه‌پ زماني ويَنه‌دا به‌ش ده‌كا و پيَكه‌وه‌ به‌ گوته‌كه‌ي بودريار، شه‌رِي خه‌ليجي فارس ده‌كه‌ن به‌ شه‌رِيَكي تلويزيؤني!! ئيَستاكه‌ ئه‌وه‌ي راست وحه‌قيقه‌ته‌ ئه‌وه‌يه‌ كه‌ به‌ زماني ويَنه‌ ديَته‌ هه‌موو سووچ و قوژبنيَكي ماپ وديوه‌كانمان00ئيَستا ئه‌ديب وكؤمه‌پناس وهونه‌رمه‌ند و...ئه‌وانه‌ن وا ميدياكان به‌ پيَي مل شؤرِي بؤ ده‌سه‌لاَته‌كان ناويان ده‌پيَنه‌وه‌
كه‌سيش له‌و بازنه‌يه‌ ده‌رناچي..گرينگ ئه‌وه‌يه‌ كه‌ چؤن له‌و سيسته‌مه‌ بؤ ره‌خنه‌كاري و نه‌شته‌ركاري كه‌لَك وه‌رگريت..ئه‌گينا فؤكؤ گوته‌ني، تؤرِه‌كاني چاوديَري و سزادان‌ي ده‌سه‌لاَتي سه‌رده‌م ئه‌وه‌ند به‌رواله‌ت ئالَؤز و نادياره‌ كه‌ ته‌نانه‌ت زؤر’ له‌ رؤشنيرانيش هه‌ست ناكه‌ن كه‌ له‌ ژيَر ئه‌و تؤرِه‌دان و كار بؤ ئه‌وان ئه‌كه‌ن/برِواننه‌ ته‌ميَ و چاوديَري» يه‌كه‌ي فؤكؤ..

(8)

كؤمه‌لَگاي كوردي و ده‌سه‌لاَتي زماني باوك
زماني كوردي با وه‌كوو به‌هؤگه‌لي سياسي –كؤمه‌لاَيه‌تي ئابووري وته‌نانه‌ت جوگرافياي تايبه‌ته‌وه‌ وه‌ك نفيسار، جگه‌ شيَعر، زمانيَكي فه‌قير بووه‌ و كه‌م جار توانيويه‌تي ده‌سه‌لاَتگه‌لي فه‌لسه‌في زانستي بسه‌پيَنيَ يان زالَ بكا.. به‌پام ئه‌وه‌ي هه‌ر له‌و سيسته‌مه‌ زمانييه‌ش دا (مه‌به‌ست شيَعره‌) به‌رچاوه‌ ده‌سه‌پاتي تاكيَتي ويه‌ك ده‌نگي باوكه‌ وبه‌وپيَيه‌ش پاپه‌واني نيَرينه‌ي رزگاريده‌رو تا دوايي... [به‌يت]:
كچ ده‌لَيَ :باوكي من گه‌ليَ زالَمينه‌ !
من ناداته‌ كوره‌ شاريان ئه‌لَيَ :
ئه‌وان ده‌ستي خؤ به‌ كيژان گه‌رم ئه‌كه‌نه‌وه‌000
شيَعري كلاسيك
«گه‌ر دي هه‌بوا مه‌ سه‌ر فه‌رازه‌ك....
ساحب كه‌ره‌مه‌ك سوخه‌ن نه‌وازه‌ك
نه‌قدي مه‌ ده‌بوو ب سككه‌ مه‌سكوك
نه‌ده‌بوو وه‌هه‌ بيَ ره‌واج ومه‌شكووك..»
0 خاني
[شيَعري نويَ]؛
باخچه‌ي پاشا له‌وبه‌ر ئاوه‌
خيَلَي دوژمن ده‌وره‌ي داوه‌
ئه‌رِؤم ريَگام ليَ‌گيراوه‌
نارِؤم چاوكالَ ليَم تؤراوه‌
000گؤران/
من ئه‌توانم حه‌لَقه‌ي په‌نجه‌ت پيَ فريَ‌ده‌م
[په‌شيَو]
له‌ هه‌ر سيَ نموونه‌ي شيَعري پيَش وپاش كلاسيكيدا ئه‌و ده‌سه‌لاَته‌ زمانييه‌ به‌رچاوه‌... بؤ نموونه‌ي نا هؤشياري كؤمه‌پيش ده‌توانين ئاماژه‌بكه‌ينه‌ به‌يتي سه‌يده‌وان وروسته‌م وسوهراب و...ئه‌مه‌ ته‌نيا چه‌ن نموونه‌يه‌كي كورتن ومن پيَشتر به‌ تيَر وته‌سه‌لي له‌م بابه‌ته‌ كؤلَيومه‌ته‌وه
‌[برواننه‌ توسعه‌ دال‌ي بر مدلولهاي بيشمار /آواي كردستان/ و «درسرزمين تابو،پدر سالار يا فريب‌خورده‌»/فرهنگ كردستان و ../







ــــــــــــــــــــــــــــــــ

*= ويل دؤرانت له‌ ميَژووي فه‌لسه‌فه‌‌دا /چ108/ ئه‌لَيَ: «ئاخاوتنه‌كاني ئه‌فلاتوون، به‌نرخترين خه‌زيَنه‌كاني جيهانه‌ و باشترينيان«كؤمار»ه‌ كه‌ بؤخؤي كتيَبيَكي سه‌ربه‌خؤيه‌ و هه‌مووئه‌فلاتوون له‌و كتيَبه‌دايه‌.له‌و كتيَبْدا بيرورِاي ئه‌فلاتوون له‌سه‌ر «مابعدالگبيعه‌»،خواناسي، ئه‌خلاق، ره‌وانناسي، په‌روه‌رده‌، سياسه‌ت و رامياري .و هؤنه‌ر، هاتؤته‌ نووسين- له‌ويَدا ئه‌و بابه‌تانه‌ي هاتوونه‌كه‌ ره‌نگ و بؤني زه‌ماني مه‌ي پيَوه‌يه‌ و بريتين له‌ كومونيسم، سوسياليسم، لايه‌نگري له‌ مافي ژنان و به‌ربه‌ست‌كردنه‌وه‌ي زاوزيَ و خاويَنكردني به‌ره‌/نسل/ و بابه‌ته‌كاني نيچه‌ له‌سه‌ر ئه‌خلاق و ئه‌ريستؤكراسي و بيرورِاكاني رؤسؤ له‌مه‌رِ گه‌رِانه‌وه‌ بؤ سروشت و په‌روه‌رده‌ي ئازاد و برِواي بيَرگسؤن له‌مه‌ر كرانه‌وه‌ي/پويش/ حه‌ياتي و ليَكدانه‌وه‌ي فرؤيد و...هه‌موو له‌و كتيَبه‌دا ده‌بيندريَ، ئيمرسؤن ده‌لَيَ: « ئه‌فلاتوون ياني فه‌لسه‌فه‌و فه‌لسه‌فه‌ش ياني ئه‌فلاتوون..هه‌موو كتيَبخانه‌كان بسووتيَنن، بؤ وه‌ي هه‌مووي له‌ كؤمار/جمهووري/دا هه‌يه‌»
** درباره‌ زبان – محمد رضا باطني - مقاله‌ زبان در خدمت باطل – يَ 16 . 17 . 18 كه‌ نموونه‌گه‌ليَ زيَده‌تري تيَدايه‌

ئه‌م وتاره‌ برِيار بوو له‌ كؤرِيَكي زانستگاي ته‌باته‌بايي تاران كه‌ به‌ بؤنه‌ي زمان و ئه‌ده‌بياتي كوردي‌ سازكرابوو، بخويَندريَته‌وه‌ و وايان به‌ ئيَمه‌ راگه‌يانبوو كه‌ ئه‌و كؤرِه‌ سه‌ربه‌خؤيه‌ و ده‌سه‌لاَت هيچ ده‌ور’َكي تيَدا ناگيَرِيَ و.. به‌لاَم به‌داخه‌وه‌ كاتيَ ئيَمه‌ وه‌ك ليَژنه‌ي زانستي گه‌يشتينه‌ ئه‌ويَ ديمان وانيه‌... بيَ ئه‌وه‌ي وتاره‌كان يَشكه‌ش بكه‌ين ، له‌گه‌لَ دووكه‌سي تر له‌ ليَژنه‌ي زانستي كؤرِكه‌مان به‌جيَهيَشت و به‌شداري ئه‌و كؤرِه‌مان نه‌كرد..

0 Comments:

Post a Comment

Subscribe to Post Comments [Atom]

<< Home