Monday, December 20, 2004

AZADI

ئازادي




ته‌واو بوو.. ئه‌وه‌ ئازادي
/ئه‌وه‌ش كه‌ركووك و خانه‌قين/
بزانم ئيَلَي ده‌م بنيَمه‌ گولَيَكته‌وه‌
چنگ بخه‌مه‌ به‌فريَكته‌وه‌
ليَو بنيَم به‌ سووريَكته‌وه‌
يان به‌ ره‌نگيَكته‌وه‌ بگرِم
كه‌ ئه‌و هه‌رگيز نه‌ينوَشيبيَ؟

ته‌واو بوو ئه‌وه‌ ئازاديش
بزانم ئيَلَي له‌ خه‌لَوه‌تيَكي شلووقا
شيَعري بژه‌نم
هيچ ئاشقيَ نه‌بؤيابيَ به‌ وشه‌ زيَوينه‌كانيا؟
به‌ بازنه‌ و هره‌مه‌كانيا
سيَ گؤشه‌ و ئه‌ستوونه‌كانيا
به‌ تالَه‌ زه‌ريفه‌كانيا هيچ به‌ندبازيَك
به‌ قاوه‌يي‌ترين گوليا هيچ بولبوليَ
نه‌سه‌مابيَ؟
بزانم ئه‌باريَ گولَي باران
بزانم ئه‌شؤخي گياني باوان!؟
ته‌واو بوو....
ئه‌وه‌ ئازادي!!بزانم ئيَلَي...؟

0 Comments:

Post a Comment

Subscribe to Post Comments [Atom]

<< Home