Thursday, February 25, 2010

به‌رزاییه کانی بێده‌نگی


شه‌یدا به‌ به‌رزاییه‌کانی ده‌نگت
بوون
شه‌رمین ‌ له‌ تان و پۆی ڕه‌نگینت
نه‌بوون .

{ ئاژاوه‌ته‌ ناخی زه‌مان ، بێده‌نگیت } .

شاراویته‌وه‌
به‌ ڕه‌نگ .
له‌ ده‌نگت
جیهان
ئارزوومه‌ندانه‌ شه‌نگ .

له‌ شه‌نگییته‌
ز‌ه‌مان
تا ئه‌وپه‌ڕی چرکه‌کان
پڕ ئاهه‌نگ .

ئاڵاویته‌ ده‌نگ
به‌ شه‌رمێکی ناواده‌وه‌
قه‌شه‌نگ .

{ ته‌نراویته‌ روحی جیهان ، به‌ ڕه‌نگینییت }

له‌ ڕه‌نگت
ژیان
چ مه‌ست
چه‌ن ئالۆز
چ پڕ ئاسته‌گ .


فه‌ره‌یدوون ئه‌رشه‌دی

Sunday, February 07, 2010

رۆژێ نا



رۆژێ نا رۆژێ ترهه‌مووی تۆ











هه‌تا كه‌نگێ له‌منه‌وه‌ قوڕِ تاHB چاپگه‌ره‌كه‌م


سه‌ما تا قوڕِی من كه‌ هێشتا گڵ بووم و


تۆ گوایه‌ له‌ من ساز بووی تا كه‌ی موریدی خۆم بم كه‌ تۆی؟


كه‌گوایه‌ ئه‌رێ ره‌نگه‌ شایه‌د تۆ


به‌ڵام دڵنیایی له‌ من كه‌ ئه‌حمه‌قم و


تۆ هه‌رگیز نامپێوی ‌و


ئه‌كه‌نی كه‌ چ فه‌لسه‌فه‌ گه‌وجه‌


زانست چ پیاوانه‌ وازانێ ئازایه‌ و تۆ


چ ژنانه‌ ئه‌كه‌نی كه‌ شیرینی!!


چ پیاوانه‌ جه‌رگ ئه‌دڕِی كه‌ ژنه‌ و


گوایه‌ له‌ مه‌زڵوومستانی مێژووی حه‌قیقه‌ته‌!!!وه‌ هاتۆته‌چڕِین


ئه‌حمه‌قستانه‌ شیعر و میژوو


كه‌رینه‌ مه‌زڵوومین و وازانین... رۆسته‌م


چ گه‌وج وایزانی ئازایه‌ ..


چ پیاوانه‌ سۆرابی كوشت و چ ژنانه


هاته‌ شه‌ڕی ئه‌سفه‌ندیار !!


سیاسه‌ت تیشكی‌ هه‌تاوی ژن و ..


مێژوو هه‌مووی حه‌ماقه‌تی پیاو‌


(جگه‌ نیچه‌)


شێتی ئه‌گه‌ر بزانی حه‌قیقه‌ت حه‌قایه‌ته‌ و


سیاسه‌ت ژن!


كه‌چاوته‌ ئه‌رِنگێ و ئه‌قرتێ و ئه‌خومارێ و


ئه‌بڕێ و ئه‌پێكێ و ئه‌تیشكێ و ..


هه‌موو ئه‌كان‌م له‌بیرنیه‌..خاتوون


پیاوم ( واته‌ گه‌وج) و شرینی واته‌ ژن!


هه‌تا كه‌نگی له‌ HBچاپگه‌ره‌كه‌مه‌وه‌ تا من؟


***


Asl pliz



Saleh- suzeni



له‌ سه‌رته‌وه‌ تا سه‌رت


سرته‌یه‌ك سووك سووك له‌ سه‌مای سێحری سه‌رۆك و


شین شین له‌ شه‌معی شه‌ڵاڵی شین و


شه‌راب ب ب


به‌هار


باد گونه‌ایست از وداع و


شهر پاییزی‌است از باد..


به‌ چی‌یه‌وه‌ خائینیت یان ئازا..؟


به‌و خوێندنه‌وه ‌و تێكه‌لَكردنه‌ت


له‌ ژیان و كتێب؟


كه‌ی رۆمان ژیانه‌ نائاشق!


لاساییكردنه‌وه‌ت له‌ سرته‌سرتی سه‌رته‌وه‌ تا...


........سه‌رۆك


به‌ كام ئه‌ستیره‌وه‌ خایین نیت یان ئازا ژن؟


/ یاپیاو!!!/


كوشتمت و ناحه‌قیشم


شین شین له‌ شه‌معی سه‌رمه‌وه‌ شه‌ڵاڵی سوور له‌ شین و سێحری شۆرِ


كه‌ گونه‌‌ایست وداع از باد و


شهر تا سیمرغ


كه مه‌ل بوون و ئه‌فسانه‌ی شه‌هید


سین تا شین سی نوخته‌ی درۆیه‌ و


تو چه‌ خوب


می‌گویی سین را در بهار و


شین له‌ گه‌رمه‌ی زستان‌دا..


مه‌كه‌نه‌! نامه‌ردی له‌ عه‌سری ئه‌وپه‌ڕِایه‌تی مۆدیرن و


رۆسته‌مایه‌تی‌یه‌ بۆ ژن


قاره‌مانیش فت..


ئه‌مرم و ئه‌تكوژم له‌ خۆما!


كوشتمت و ناحه‌قیشیم

Hi- asl pliz!


Soaro/m/20/from kurdistan..


-ناتناسم!

ته‌واو.